"an independent online kurdish website

خەڵكانی ئێران پاش خەباتێكی جەماوەری و بەردەوام و بێ پسانەوە دژی رێژیمی تۆتالیتری پاشایەتی بنەماڵەی پەهلەوی لە مانگی رێبەندانی ١٩٧٩ی زایینی سەركەوتنێكی مێژووی و كەم وێنەیان بۆ خۆیان دەستەبەركرد،shresh-gollkar

بەڵام مەخابن ئەو جەماوەرە تەنیا یەك شتیان دەزانی هەروەها یەك شتیان دەویست ئەویش لە نێوبردن و لەناوچوونی ئەو رێژیمە بوو ئیدی نەیاندەزانی پاش وی چیان بوێ هەر ئەمەش بە تاڵایەكی لە گۆڕپانی هزری و سیاسی خەڵك دروست كرد.

بۆیە كۆنە مەلای بیرتەسكی جەمارانیش واتە خومەینی بە كەڵك وەرگرتن لەم دەرفەتە و قواستنەوەی ئەم هەلە كە بۆی رەخسابوو ئەم بۆشایەی پڕكردەوە و خۆی كرد بە كەواسوور و رێبەری جەماوەری خەڵك و حكومەتێكی هێنا ئاراوە بە نێوی كۆماری ئیسلامی كە ئەساسەكەی لە سەر,سەرەڕۆی و تیرۆر و كوشتن و دەمارگرژی ئایینی و هتد…بوو كە ئەمەش رەنگدانەوەی تەواوی ئەو گرێمانەو كەمبوودە دەروونیانەی بوو كە لە پێناو تێركردنی غەریزەی “تاناتووسی”خۆی دەیكرد بۆیە تێئۆری ولایەتی فەقیشی هێنائاراوە و خۆی كرد بە حاكمی موتڵەق و نوێنەری خودا لە سەر زەوی تاكوو باشتر بتوانێ تەواوی بیرۆكەكانی كردەوەیی بكاتەوە لە كۆمەڵگا.

هەر ئەو بیرۆكە چەوتوو پاشكەوتوو دژە ئینسانیانەی كە كاتی خۆی پێش لە شوڕشی 1979ی زایینی لە كتێبێكدا بە نێوی كۆماری ئیسلامی كە سەبارەت بوو بە حكوومەتی ئیسلامی كۆكردبووەو كە مەخابن دواتریش بوو بە بنەماو ئەساسی سیاسەتەكانی كۆماری ئیسلامی، ئەوە بوون كە حكومەت ئامڕازی بەختەوەری و باشتربوونی باروودۆخی مرۆڤەكان نیە بەڵكوو ئامڕازێكە بۆ كردەوەیی كردنی یاساكانی ئیسلام و دەبێ ئەم كردەوەی كردنەش لە رێگای تووندووتیژی و زەختوو زۆرەوە بێتە ئاراوە و ئەگەریش هەر كەس یان گروپ و تاقمێكیش دژی ئەم بیرۆكەیە بوو دەبێ بە تەواوەتی لە نێو بچێ.كە ئەمەش نیشانە لەوە بوو كە لە فەلسەفەی فیكری خومەینیدا نەرموونیانی و میهرەبانی جێگایەكی نەبووە چوونكە مێشكی وی تەژی بوو لە هەڕەشە و گوڕەشە و تۆقاندن و لە نێو بردن.

هەر بەم پێیە خومەینی بە چەند هۆكارێك ئەم حكوومەتی ئیسلامیەی بە پێویستیەكی حەتمی و مێژووی دەزانی كە لە لاپەڕەی 11و17و19و153 كتێبەكەشی باسی لێوە دەكا،وەكوو ئەوەی كە دەڵێ: غەیرە مووسڵمانە خراپە بەد رەوشتەكان بوونەتە هۆی ئەوەی كە ئیسلام لە گۆڕەپانی كردەوەیی بڕواتە دەر چوونكە زانیوویانە كە ئیسلام قازانج و بەرژەوەندی وان لە مەترسی دەخا بۆیە دژی ئیسلام پڕووپاگەندەیان كردووەو گوتوویانە كە ئیسلام ئاینێكی گشتی نیە و ئایینی ژیان نییە چوونكە بۆ كۆمەڵگا یاساو رێسای نییە.

ئەمە لە كاتێكدایە كە هەنووكە لە ژێر سێبەری یاساو رێساكانی حكومەتی ئیسلامی خومەینی،وڵاتی ئێران پلەی یەكەمی هەیە لە جیهاندا لە بواری سەركوتی هەر جۆرە دەنگێكی ناڕازی و لە سێدارەدانی هاوڵاتیانی خۆی و ئەزیەتوو ئازاری ژنان و فەقر و بێكاری و هتد..

یان لە جێگایەكی دیكەی كتێبەكەیدا دەڵێ: بڕێك خەڵكی كۆمەڵگای خۆشمان لە بەرانبەر بیانیەكاندا رۆحیەی خۆیانیان لە دەستداوەو وادەزانن كە رێگای پێشكەوتنی ئەوەیە كە بیرووباوڕ و ئایینەكەیان وەلا بنێن چوونكە ئەوان پێیان وایە بەو جورە رۆیشتوونە بۆ گۆی مانگ بۆیە ئیدی دەبێ ئەمان یاساكانی خۆیان وەلابنێن!!!..ئیدی نازانن كە بۆ دەوڵەمەندبوون و رۆیشتن بۆ, بۆشایی ئاسمان و مانگ پێویستە ئایینی ئیسلامت هەبێ.

هەروەها خومەینی یاسای دادوەری جڤاكیشی كە ئاكامی ساڵهای ساڵ ئەزموونی مافناسانەیە بۆ هاتنە ئارای كۆمەڵگایەكی مرۆڤ تەوەر و دادپەروەر بە تەواوەتی وەلاینا چوونكە دەیگووت هی بێگانەكانەو بە كار خەڵكی ئێمە نایەت و بەس كاتیان بە فیڕۆ دەدات،ئەمە لە حاڵێكدایە كە هەنووكە بە هۆی یاساكانی بە ناو دادوەری كۆماری سەرەڕۆی ئیسلامی تەواویی خەڵكی هەر بەرەبەیان تا ئێوارە بە دوی كێشەكانیان لە دادگاكاندان كەچی جەندین ساڵیشی بەسەر دادێ بەڵام هەر وەكوو خۆی دەمێنێتەوە هیچی چارەسەر نابێ.

یان ئەو قسە فەرمی و بەناوبانگەی كە بۆ مێژوو ماوەتەوە كە گوتی: ئێمە هەڵەیەكی مەزنمان كرد كە بە شێوەیەكی شۆڕشگێڕانە “ئنقلابی” هەڵسووكەوتمان نەكرد و دەرفەتماندا بەو تاقموو چینە گەندەڵە،چوونكە دەوڵەتی ئنقلابی و ئەرتەشی ئنقلابی و پاسدارانی ئنقلابی هیچیان ئینقلابی هەڵسووكەوتیان نەكرد و ئینقلابیش نەبوون چوونكە ئەگەر ئێمە هەر لە سەرەتاوە كە ئەم رێژیمە گەندەڵە شاهەنشایەمان تێكشكاند و ئەم بەنداوە مەزنە گەندەڵەمان وێران كرد.

ئینجا بە شێوەی ئینقلابی هەڵسووكەوتمان كردبا و پێنووسی تەواوی رۆژنامەوانان بشكانایتوو و تەواوی گۆڤار و رۆژنامە گەندەڵەكانمان دابخستاێتوو بەڕێوەبەرانیانمان دادگای كردباێ و حیزب و رێكخراوە گەندەڵەكان قەدەغە كردباێ و سەرۆكەكانیانمان سزا بداێ پەتی سێدارەكان لە گۆڕەپانی گەورەی باژێرەكان هەڵواسیباێ و گەندەڵانمان یەكەسەر درەۆ كردباێ،هەنووكە ئەم كێشانە دروست نەدەبوو.ئێمە ناترسین لە وەی كە لە رۆژنامەكانی رابردوو یان لە رۆژنامەكانی دەرەوەی وڵات شتمان لە سەر بنووسن بۆیە ئێمە نامانەوێ جوانی و قەشەنگی لە ئێران و لە ئیسلام و لە دەرەوەی وڵات پەیدا بكەین, بەڵكوو دەمانەوێ بە فەرمانی خودا هەڵسووكەوت بكەین و دەیشی كەین.

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی