"an independent online kurdish website

پێشتر باسی بنچینەی سوێسنیەکان و مامەسێنیەکانمان کرد کە خاوەنی خوزستان و رۆژهەڵاتی کەنداوی ئێران بوون و ئەردەشیر رایگواستوون و بەشێکی هیناونە ناوچەی سەردەست و فەقێ محەمەدە سەرەی بێورانیشserdar_peshderi

کەسایەتیەکی ناسراوی سویسنیان بووەو لە شامحەممەد خانی قاجار راپەریوە لە کۆتایدا بەفێڵ گرتویانەو سەریان پەراندوە.

 سوێسنیەکان لەدوای راگوێزرانیانەوە بۆ ناوچەی سەردەشت، هەرجارێک بیانزانیبێ دەوڵەت دەسترێژی دەکات، لێیان قبوڵ نەکردوەو لێێ راست بوونەوە.

 سوێسنی و مامەسێنەکان بەتایبەتی و خێڵە کوردەکانی تریش بەتێکڕا، تا توانیویانە بەرگریان لەخاک و کلتوری خۆیان کردوە، بەڵام هیچ کامێکیا سەرکەوتن و ئەنجامێکیان بەدەست نەهێناو، تەنها راپەرینک کە ئەنجامی هەبووبێ، راپەرینەکەی مەلا خەلیل بوو کە جلوبەرگی کوردی لەبەشێکی زۆری رۆژهەڵاتی کوردستان پاراست.

 راپەرینی سمایلاغای شوکاک، تەنگەی بەرەزا شای ئێران هەڵچنیبوو و پەنای بردە بەر لەناوبردنی جلوبەرگی کوردی.

 بریاری لەناو بردنی جل و بەرگی کوردی دەرکردو بەرگ و شەپکەی عەجەمی بەسەر خەڵدا دابەش کرد.

mela-xelil_raperin-1

 مەلایەکی مەنگورەکان کە لە تایفەی مامەسێنی بوو کە کاتی خۆی لەگەڵ سوێسنیەکان راگوێزرابوون بۆناوچەی سەردەشت، بە پشتیوانی خێڵی سوێسنیەکان،  لە ساڵی (١٩٢٨) لە شای ئێران راپەرین و گوتی هەرکەسێک بەرگی عەجەمی بپۆشێ، باش خۆی بۆ پاک ناکرێتەوەو دەستنوێژی بۆ هەڵناگیرێ، ئەوەی ئەو شەپکە عەجەمیەش لەسەر بکات، ئەوا خوا نابینێ.

لەبەر ئەوەی لەو سەردەمەدا، کوردەکان زیاتر گوێییان بۆ مەلا ئاینیەکان دەگرت، خەڵکەکە بەبانگەوازی مەلا خەلیل راپەرین و گوێیان بۆ رزا شا رانەگرت، وەک لەو وێنەدا دەیبینن، رەزا شا هەندێ کوردی بە شەپکەو بەرگی عەجەمیەوە ناردنە لای مەلا خەلیل، بۆ ئەوەی فتوایەکی تازە دەرکات بەپێچەوانی فتواکەی پێشوی، بەڵام مەلاخەلیل پەشیمان نەبوو لەوەی پێشتر گوتوبووی.  

 mela-xelil_raperin-2

کاتێک رەزا زانی ناتوانێ مەلاخەلیل رازی بکات، ناچار بوو بڕیارەکەی خۆی بگۆرێ و ووتی باشە، با پانتۆڵی کوردی و چاکەتی عەجەمیتان لەبەر بێ، واش خەڵکەکە رازی نەبوون، گوتیان ئەی شپکەی عەجەمی ؟، رەزا ناچار بوو بڕیاری شەپکە پۆشینیش بەلا بنێ، زۆرینەی کوردەکەش وتیان هیچ ناگۆرین و جل و بەرگی خۆمان دەپۆشین.

 

رەزا شا کە زانی ناتوانێ بەو شێوە جلوبەرگی کوردی لەبەر کوردەکان داماڵێ و جلوبەرگی عەجەمیان پێ بپۆشێ، هەندێک لە ئاغای مەنگورەکانی بەکرێ گرت، بۆ دوورخستنەوەی خەڵکەکە لە گوێ راگری بۆ مەلا خەلیل و ناچار کردنی بۆ بەجێهێشتنی وڵات، لەبەر ئەوەی مەلا خەلیلیش هێزی چەکداری نەبوو، نەیتوانی شەڕ و بەرگری بکات و بەناچاری رایکردە دیوی عێراق.

 

ئەو پیلانەی رەزا شا سەرکەوتوو بوو و ئاغاکان توانیان مەلاخەلیل ناچار بکەن کە رابکات بۆ دیوی عیراق، بەڵام زۆرینەی کوردەکان هەر بەردەوام بوون لە پاراستنی فتواکەی مەلاخەلیل، هەندێک کوردی هەلپەرست بەتەواوی جلوبەرگی کوردیان فرێداو بەرگ و سەپکەی عەجەمیان پۆشی وەک ئەو نوێنەرانەی کە ناردبویانن بۆلای مەلا خەلیل کە لەوێنەکەدا دیارە، هەندێکیشیان نیو بەنیو جلەکانیان گۆری، پانتۆڵی کوردی و چاکەتی عەجەمیان لەبەر کرد.

 

مەلا خەلیل بەدەربەدەری لەدیوی عێراق مایەوە تاکوو لە ساڵی ١٩٥٦ لەتەمەنی هەشتا ساڵیدا لەپشدەر کۆچی دوایی کرد.

 

ماویەتی، ئینتزاری بەشی سێهەم بن، هی ئۆمەر پاشای قەلەرەشە.

 سەردار پشدەری

لەندەن ٢ – ٦ – ٢٠١٣

 

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی