"an independent online kurdish website

  لە لای کێ دەردی دڵ کەم تا بزانێ کوێم بریندارە!؟         

بە کام دکتۆر بـڵێم زامـدارە جەرگـم بـۆم بکا چارە!؟      mela_biraym1

 مـێژووی کەونارای گەلەکەمان  پـڕیەتی لە بەڵگەی ئـازایەتی و نـەبەزی، لە بەرەنگاری دوژمنان و داگیرکەراندا نـمونەی زەمانە. ئەوەی لەو بـوارەدا پـێشکـێش بە بارەگای گەلی کردوە لە مـێژوی هـیچکام لە گەلاندا وێنەی نەدیتراوە. هەڵکەوتەی زێدەکەمان جۆریکە کە بە چوار وڵات و سێ نەتەوەکە هەمویان بڕیاری پاکتاوکردنی کـوردیان داوە هـەڵکەوتـوە و دەور دراوە، بـە درێـژایی مـێـژو بـوێـرانە لە بەرانبەر هێرش و دەسدرێژی ئەو چوار وڵاتە ڕاوەستاوە و کـۆڵی نەداوە، بە نـرخترین قـوربانـی هـەم لە مـەیـدانــی بەرگری و هـەم لە سەرمـیزی وتـووێژ بـۆ ئاشتیدا داوە. سە رە ڕای ئە و دوژمنانەش زلهێزانی دنیاش بە خاتری بەرژەوەندی خۆیان پشتی ئەو داگیرکەرانەیان گرتـوە و لە هەربـوارێکەوە یارمەتی دوژمـنانی کەگەلەکەمانـیـان داوە. کۆڕو کۆمـەڵە مرۆڤایەتی و نێودەوڵەتی و مافی مـرۆڤیش هەتا دوای قەڵاچۆ و کۆمەڵکوژی، شیمیاباران ئاوڕیان وە کورد نەداوە! ئەویش تەنیا لە نان و جلوبەرگ تێنەپەڕیـوە، کە ئەویشمان پێــویست نیە و بـۆ ئەوەش قـوربانیـمـان نەداوە! ئەوەش کە لە باشور کوردستان دیتمان دەگمەنە و لە پـێشەوە بەرو بـوی خەبات و قـوربانی دانی گەلی کورد خـۆیـەتی هەر ئێستاش دەبینین ئەو پشتیوانیە بە درۆیانە چۆن دەگۆڕێن یان لە کـزیـان داوە! ئـەوە جـێگای سەر بـەرزیـە کـە سـەرەڕای ئـەو هـەمــو کـۆسـپـ و تەگەرانە خـەباتەکەمان بە شکـڵ و شێوەی جۆراو جـۆر بەردەوامـە و نەوەستاوە، بەڵام هەزار مـخابـن ئەوباغـە ئاو دێر کراوە بە خوێنی سەرجەم شەهیدان تا ئێستاش وەبەر نەهـاتـوەو نـیشانەکەمان نەپێکاوە و زێدەکەمـان هـەروا بـە داگـیـر کـراوی ماوە. ئەدی  بۆچی سەڕای ئەو هەمو خەبات و خوێنڕژانەش بە ئاوات نەگەیشتوین ؟ دەبێ بڵێم : ئەدی دەبێ چبکەین؟! گومان لەوە دانیە تا ئەوڕۆش کورد دوستی ڕاستەقینەی نیە و مـێژو ئەوەی زۆر بەڕوونی نیشان داوە ئەگەر چاوی لێی نەقـوچێنین! گەورەترین و مەتـرسیدارتـرین فـەتاش کە پـێـمانەوە نـوساوە و لە کـۆڵمان نا بێتەوەو گەورەترین زیانیشی پێگە یاندوین و بۆتە هـۆی ڕاوەستـان یان وەدواکەوتنی گەیشتن بـە ئامانـجەکەمـان شەڕو ناکـۆکی و یەکنەگرتـن و دوبەرەکی ناو خـۆمـانـە، ئـەگەر بـەبـێ یـەکــتـر سەر ناکەوین و یەکیش ناگریـن دەبێ چـبـکـەیـن؟! مـخابـن تـا ئـێسـتاش دەرمانی ئەم دەردەمـان یان نـەدۆزیـوەتەوە یان دەکارمان نەهێناوە. ئەو ناکـۆکی و دوبەرەکـیە لە لایەک بـۆتـە هــۆی لاوازبــونی هــیـواو مـوتـمانەی گەلەکەمـان و چـانــدنـی تــۆوی دژایـەتـی و یـەک نـەگرتـویـیـ و لە لایەکی تر پێگەو سەنـگمان لـە نـاو دنیاش دا لە کەمـیداوە. وەک هـەمــومـان دەزانـیـن لـە ژیـانی کـۆمـەڵایـەتـی و سیاسی وئایـینیشمانـدا هــێـنـدێـک ڕووداوو بـڕیارو هـەڵـوێـسـت دەبـیـنـدرێـن  کـە وەک گـرێ پـوچکەیەکیان لــێهاتـوە و بە کەس ناکـرێـنـەوە، قـسەمـان زۆرن و جـوان و شیرنییش دێنە بـە رچـاو بەڵام کە دێـیـنــە بـاری کـردەوە ، ئـەو شـیرنـە وەک خــۆی نـــامـێـنـێ و تام و چێژەکەی هەوەڵێی نەماوە! ئاساییە هەڵە بکەین بەڵام خـراپ ئەوەیە هـەڵـەکـان دوپات  و چەنـد پات دەکـرێـنـەوە، ئـەوەش بـە پـێـوەری زانـستی مـانای تایبەتی خـۆی هـەیـە، واتە یان لە بیـرمـان چـۆتەوە کە ئەوەش خـۆی سەیـرە! یـان بـە ئـەنـقـەست دوپاتی دەکەینەوە.! هـەڵـه هـەر جـاری یەکەم هەڵەیە، دوپات کردنەوەکەی تاوانە! سەیـرئەوەیـە پـاساوی سیاسـی و ئایـیـنیشیان بـۆ دێنـینەوە، هـیچکەس خـۆی لـــێ بـە بەرپـرسـیـار نـازانــێ و وەک کەڵاشـی ئاشەوانی هـەرکەس لـە سەر زگــی ئەویتری دادەنێ، کـەس نیە وڵامی ڕاشکاوانە و بـوێـرانـە بـە گەلـەکەمــان بـداتـەوە! بــۆیــە بــە بـڕوای مـن چەند پـرسیارێـک بـەجـێـن کـە لـە پـێشدا لە خـۆمـان و دوایـەش هەمومان لە حیزبەکانمان بپرسین؟(١) ئەوە چیە هەمومان دەڵێین: گرینگە، پێویستە، زۆرباش و بە قازانجی گەلە و هـۆی سەرکەوتن و ڕزگاریـمانە، بەڵام نای کەین؟!

(٢) ــ ئەوە چییە گشتمان دەڵێین: خـراپە، زیانـبارە، لە جێـدانیە و ناڕەوایە، کەچی هەر دەشی کەین؟!

(٣) ــ ئەرێ بۆچێ دان بەوە داناهێنین  کە قسەی بێکردەوە بڵقی سـەر ئـاوەو لـە پێشدا خۆمان و دوایەش خەڵك فـریو دانە؟!

(٤) ــ داخـوا ڕاسـتە مـێژو بـۆ فـێـربـونە، ئەدی بۆچی ئێمە دەرسی لـێ وەرنـاگـریـن؟!

(٥) ــ داخـوا کام ئەقـڵ  ئەوەی قـبـوڵه کە ئـێمە شتێک بە خراپـ و زیـانـبار بـزانـیـن و بە  ڕاشکاویش بڵێێن خراپە، بە زیانی کۆمەڵەکەمانە بەڵام لە سەری بڕۆین و درێژەی پێبدەین؟! ئەدی بۆ دەڵێن مرۆی زیرەک دوجار لە کونێکەوە مار پێوەی نادا؟!

ئەگەر ڕاستە ئێمە گەلێکین و نشتمـانەکەمـان داگـیـر کـراوە، مـافی ئـازادی بـیرو ڕاو داوای مافی ڕەوای نەتەوایەتی و مرۆڤایەتیمان لێی ئەستێندراوە! ئەگەر هەمـومان کوردین و بۆ ڕزگاری کو ردستان و کورد خەبات دەکەیـن ، پێـم ناڵێن: ئێمە چێـمان لە ئیسلامیزم و سۆسیالیزم و ئیمامـیزم و…… داوە؟!  دیارە ئەوانە هـەمـویان بـۆ خاوەنــەکانیان پیرۆزن و منیش ڕێزیان لێدەگرم، بەڵام بە باوەڕی من ڕزگاری کوردستان و سەر بە خۆیی گەڵ لە پێشەوە و لە دەرەوەی هەمـویانە. داخـوا خەباتی ئـێـمە بـۆ وەدیهـێنانی ئایین و  ئیدەیەکی تایبەتیەیان بـۆ ڕزگاری گەل و نـیشتـمـانه ؟!پـێـم ناڵێێن ئەوە کوێی دێمۆکڕاسی و ئازادیە کە ئێمە ئیدە وئایین بـۆنەوەی داهاتـو دیاری بکەین بە بێ ئەوەی وڵاتێکی ئازاد و دەسەڵاتێکی سەر بە خۆمان هەبێ، بڵێێن دەبێ ئاوا بن و ئاوا بکەن؟! ئەوە کام دێـمـۆکڕاسیە کە بـمانەوێ حەزو ویستی خـۆمـان یان ڕێبازی سیاسی خۆمان لە جێگای بەرژەوەنـدی گشتی دابنێین وبەسەر کەسانـیتریشی دا بسەپێنین؟! داخوا تا کەنگێ هەردەڵێێن فـڵانـە وای کـوتـوە و فـیسارە وای کردوە و ڕەخنەیان لێ دەگرین، بە بێ ئەوەی بە خۆمان بزانین لە بایەخی ڕابـردووی ڕێبەرانمان کەم دەکەینەوە، بـۆخـۆشمان هـیچ پـڕۆسە و بـەرنـامـەیەک نیشان نـادەیـــن کە لە ئـی وان باشتر بێ و لەو سەردەمەدا کاری پێبکەین؟!  دەگەڵ رێـزوحـورمەتـم بــۆهـەمـو ئـیـدەوئایـیـنەکان کـە خۆشم هەمە بەڵام تا نیشتمانێکی ئازاد و گەلێکی سەربەخـۆمان نـەبێ، بە هـیچکام لە ئـیـدەئاییـنی  و سیـاسیەکانـمـان ناگەیـن. بە بـاوەری مـن  دوای سـەرکـەوتــن دەبـێ گـەل خـۆی هـەڵـبژێـرێ نەک ئـێسـتا ئێـمە بـۆیان دیاری بـکەیـن! ئـەوەی ئـەرکی ئـێـستای ئـێمـەیـە مـەسەلەی رزگـاری نـیشتمان وسەربـەستی گەلەکەمـانە کە لـە پـێشەوەی هەمـو ئامانجەکانە. بە باوەڕی مـن ئـەمـرۆ ئـەرکی ویـژدانـی، نـەتەوایەتـی و مـرۆڤـایەتیشمان ئـەوەیە بـە هـەمـو جـیـاوازیـەکانی بـیـروبـۆچـونـەکانــمـان بـــۆ ڕزگاری و سەربـەخـۆیی گەل وڵات پـێکەوە هاوکار بین و تێبکۆشین . ئیستا کە زێدو مـافی نـەتـەوایەتـی و فەرهەنـگ و زمان و کلتورمان قەدەغە و داگیـر کـراون ،ڕەوا نـیە ئـێمە سـەرقـاڵی کـۆڕو کـۆبـونەوە بیـن بـۆ پڕوپاگەنـدە بـۆ فڵان ئـیـدە ودژایەتی دەگەڵ فیسارە ئایـیـن! ئەوەشمـان پێویستە بەڵام لە پـێشـەوەی ڕزگاری گەل و نیشتمان نـیـن.  بـۆیە لەوەهـا هـەلــومەرجێکی ناسکـ و هەستیاردا دەپرسم: ئەدی دەبێ چ بکەیـن؟ مـێـژونـیـشـانـی داوە ئــیــدەیەک کە لایەنـگـرێکی زۆر کەمیـشی هەبێ بـە زۆرە مـلی لـە نـاو نـاچی بـگـرە بە هــێـزتـریـش دەبـێ،چ بـگا بەو ئایین و ئیدانەی بە مـیـلیـۆنان لایەنگریان هـەبێ! من باوەڕی پتەوم ئەوەیە هـەرچی بـە زۆر بسەپـێـنـدرێ نـاڕەوایە و جێگای موتمانەنیە، تەنانەت خـواش ئـیـمـانی بە زۆر قـبـوڵ نـاکا! بە ڕاشـکـاوی دەڵـێـم: شەری ئـێـمه بـۆ ئـایـیـن و ئـیدەیەک ،بــۆ شارێکـ و نـاوچەیەک، کەسێـک وحـیزبـێک نـیە، بەڵکو بـۆڕزگاری نـیشتـمان وسەربـەستی گەلـەکەمانـەکـە پێکهاتەکەی تـێکەڵاوێـکە لە خـاوەنی هـەمـو ئیدە و ئایـین و بـێ ئیدە و ئایـین وهـەمـو دانـیشـتوانی ئەو کـوردستانە. ئـازیـزان بە خـۆشیـەوەعـیـلم و زانـسـت ئـەوەنـدە پـێشکـەوتــوەو گەشەی کـردوە،خـوێــنــدەوارو زانـاو شـارەزای ئـەوەنـدە تـێگەیـشتوو پـێگەیـشتومان لـێهەڵکەوتـوە کە بە دڵنیاییەوە لە ئـێـمەش باشـتر دەزانـن و چاکـتر دەتـوانـن لە کـوردستـانی ئازاد دا کام سـێستـمی حکـومەتـی و دەسەڵاتـداری و بـەڕێــوەبـەری کە لـە خـزمـەتـی گەلدا بێ هەڵـبـژێـرن و کاری پـێ بـکـەن.  وەرن با ئەولەویـیـەتەکان بخەینە پێشەوەی بەرنامەکانمان. مـن بە دڵـنیایەوە دەڵـێـم: تا ئەو ڕۆژەی ئـامـانجی سەرەکـیمان کە ڕزگاری گەل و نیشتمانە لە پێشەوەی هەمو ئیدە وئایینەکانـمـان نەبـن، یەکگـرتـویـی لـە کـردەوەدا مسۆگەر نەکەین، تـا یەک بەرنامەی هـاوبەشی تـۆکمەی نەتەوایەتیمان نەبێ ، ڕێگای ڕزگاریمان گەلێک سەخـت و پـڕکەندوکـڵۆو دژوارتـردەبێ، گەیـشتن بـە کوردستانـێکی ئازاد و سەربەخـۆ و ئارام و ئاوەدان ئامانجە، بەو وەزعەی ئێستامان گەیشتن  بەو ئاواتە ناڵێـم محاڵ، بەڵام چی وا لە محاڵ دور نیە.

لەم کاتە هەستیارو ناسک و پڕلە تەموو مژو ئاڵۆزیەدا و لە نێو ئەو پرسیارە بێ وڵامان و زۆریتریش دا، ئەدی دەبێ چ بکەین؟!

لە وڵامی ئەو هەمو دەبێ چ بکەینەدا من دەڵێم: تەنیا ئامانج و ئەرکی ئێمە لە ئێستادا ئەوەیە بە هەمووجیاوازیەکانمانەوە بە یەک ڕێگادا بڕۆین بەرە وئامانج کە ڕزگاری کوردو کوردستانە. خەباتی نەتەوایەتیمان لە پێشەوەی خەباتی ئیدئۆلۆژیمانە.

ئەوەی ئاواتی منە و بە ڕۆژ بیری لێدەکەمەوەو شەویش خەونی پێوە دەبینم ڕزگاری نیشتمان و سەر بە خۆیی گەلەکەمانە، یەکگرتویی و هـاوکاری هەمـو هـێزە کوردستانیەکانە، بۆیە هەرشتێکی ببێتە هۆی وەدوا کەوتنی ئەو ئاواتەم ئازارم دەدا. ئێمە ئەگەر بە بێ تێبینی و وەبەرچاو گرتنی بەرژەوەنـدی تایبەتی بـڕوانینە ڕەوتی ڕوداوەکان بە ڕوونی دەبـیـنـدرێـی كه بەداخەوە پرش و بڵاویمان گەورەترین بەڵاو بەربەستی سەر ڕێگه مانە، ئـێـمە ئامادەگی پێویستمان بۆ بەرەو ڕوو بـون دەگەڵ پێشهاتی کت و پڕوو پێشبینی نەکراوی دنیای ئەوڕۆ نیە،  ئەوگرفتانەی کە ئێستا چـوکـە دێنـە بـەرچـاو لە کاتی ڕوودانی ئاڵوگۆڕێکی نوێێدا گەورە دەبنەوە وبەر بەستکردنیان هەر وا هاسان نابێ. ڕووداوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، نمونەن و لە بەر چاومانە.

بە دڵنیایەوە ئەوەی من دەیڵێم  هەستێکی کوردانەیە دەری دەبڕم و دژکردەوەی بەشی هەرە زۆری گەلەکەمانە کە سەبارەت بە ڕووداوەکـانـی نـێـو خۆیی خـۆمـان دەریدەبڕن. ئەزمونی ٧٤ ساڵ تەمـەن و زیـاتــر لـە ٣٠ و چـەنـد ساڵ بەشداریــم لـە خەباتی ڕزگاریخوازانەدا بۆم سەلمێندراوە کە سەرنەکەوتـنـمـان هــۆی سـەرەکـیـەکەی پـرش و بڵاوی و یەک نەگرتـنمانە. پشت بەستن بە بێگانەنەک هەڵە بگرە تاوانە.! بـە بـاوەڕی مـن ئـەوانـەی خـۆیـان بـە پـێشــڕەوو ڕزگاری دەری گـەلـێـک  دەزانـن دەبـێ مـەودای تـێـڕوانـیـنـیـان لـە خەڵـكـیـتـر زۆر دور تـربێ، ویـستو داخـوازیـان لـە ویـستی تـاکی و گـروهـی گـەلـێک مـەزنـتـر و پـێـویــستـتــر بێ، جـورئەتـ و جەسـاڕەتیان  لە خەڵکی ئاسایی زیاتر بێ، بە وتەیەکی ترمـافی ڕەوای گەل وهەست بە بەرزی بەرپرسایەتی ئەوەنـدە بە لایانـەوە بایخـدارو پـیـرۆز بێ کە خـۆ کـردنـە قـوربـانــیــان بـەلاوە ئـەرکێکی نەتەوایەتی پیـرۆزو هاسان بێ. بەو هیوایە کە بتوانین بە سەرگرفت و کۆسپەکانی ناو خۆییمان دا زاڵ بین کە بە ڕای من زامنی سەرکەوتن و دەرمانی دەردەکەمانە.

لە دوایین قسەم دا دەڵێم: ڕووی قسەی من تەنیا لە حـیزبـێـک نـیـە، بـەڵـکـو ڕووم لـە هەموو حیزبە کوردیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە بە ڕاستـ و بـە چەپیـەوە، چـۆنـکـە دەگەڵ ڕێـزی زۆرم بـۆ هـەمـویـان، پـێـمـوایە ئەگەر ڕاست بە ڕێی خـۆی دابــڕواو چە پیش هە ر بەڕێگای خۆیدا، بە یە ک گە یشتمان مـحاڵە!! بەڵام بە دڵـنـیاـیەوە دەڵـێـم خاڵێ هاو بەشی وامــان هـەیە کە لە پێشەوەی هەمــویانە ئەویـش ڕزگـاری گەل و نـیشتمـانـە،  یەک نەتەوە،  یەک وڵات ، یەک زمان و یەک کلتورو یەک چارەنوس کەم نین بۆ ئەوەی لێکمان گرێدەن!  دوای سەربەخۆبونمان نۆرەی دابزاندنی پڕۆسە و بەرنامە گەلیەکانە.

   بــراتـــان  مــەلا بــرایـــم  مــه جـــیـــدپــور

١٢ / ٦ / ٢٠١٣        هــــو لــــه نـــــــد

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی