22ی پووشپه‌ڕه، ساعه‌ت 9ی به‌یانیه، له كانیه ویشكه‌ڵانی پشتی دۆڵی زمزیران كه به سه‌رگشت ناوچه‌كه دا ده‌ڕوانێ، دانیشتووین و، خه‌ریكی پشوودانین.
هه‌مووی چه‌ند كاتژمێرێكه به پۆلیك دیله‌وه له حه‌مه‌لیاتێكی سه‌ركه‌وتوانه له سه‌ر هێزه‌كانی دوژمن له ناو گوندی كانی سپی له بناری كێوه‌كانی كه‌كی و، مایندۆش_ه‌وه گه‌راوینه‌وه سه‌ر ئه‌م كانیاوه سارد وفێنكه.
ئێستا هه‌ر چێشته‌نگاوه ، هه‌وا گه‌رمی نه‌كردووه، تازه یه‌ك، یه‌ك و، دوو، دوو، كادر و پێشمه‌رگه‌كان له خه‌و هه‌ستاون و، به مه‌به‌ستی چا لێنان ، ئاگریان كردۆته‌وه و، كتری وقم قمه ره‌شه‌كانیان له سه‌ر كوچكاوره‌كان به‌لای ئاگره‌وه ناوه.
ئێستا هه‌وایه‌كی بێ گه‌رده و فێنكی دێ و ، كوێستانی ئه‌وه‌نده‌ی تر خۆش كردوه و، بۆنی ره‌وه‌كی كوێستان دڵی مردوان زیندوو ده‌كاته‌وه‌و، ئاره‌قه له پشت و رووی كاسبكار وكوێستانچیان ده‌سڕێ و، جوانی سرووشت شا به سه‌پانی خۆی نازانێت و، هه‌روا ورده، ورده قاسپی كه‌وی سه‌ر باڵ سپی سه‌ر رنوه به‌فران دێت.
ئێستا دڵه‌كان هه‌موو شاد و، پڕ له پیكه‌نینن، چاوه‌كان هه‌موو وه‌ك ئه‌ستیره ده‌بزۆزن، لێوه‌كان گه‌ش و، له سه‌ریان پیكه‌نین هه‌لپه‌ركه‌یه‌تی. به‌ڵام، داخه‌كه‌م، له‌و كاته دا ، هه‌واڵ هات، چ هه‌واڵێك؟؟؟؟، هه‌واڵێكی جه‌رگ بڕو، دڵ ته‌زێن، هه‌واڵی تیرۆر كرانی گه‌وره پیاوێكی كورد، د_عه‌بدولرحمان قاسملوو كه نه‌ته‌وه‌ی كورد شانازی به بوونی ده‌كرد.
ئێستا ئیدی وه‌زعه‌كه گۆڕاوه و، شادی و پێكه‌نین و خۆشی، بوونه‌ته گریان و فرمێسك و، كه‌س خۆی پێ وه‌خۆ ناگیرێ . ئێستا ئه‌وه گوێ بۆ ده‌نگی به سۆزی كوڕی به ئه‌زموونی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌كه‌مان، كاك ئه‌حمه‌دی شێربه‌گی ، رادێردراوه كه به ده‌نگی پر له غوربه‌تیه‌وه هه‌واڵی تێرۆركرانی قاسملوو‌و، هاورێیانی ده‌خوێنیته‌وه.
ئێستا ئیدی شك له كۆچی سووری قاسملوو دانه‌ماوه و ، فرمێسك به لێشاو له چاوی قوتابیه‌كانی ده‌بارێ و ، ده‌ڕۆن بانگ له شه‌پۆله‌كانی چۆمی كه‌لوی ده‌كه‌ن و، هه‌والی مه‌رگی سه‌ركرده‌یه‌كی نه‌ترسی نیشتمانی پێده‌ده‌ن.
ئێستا ئیدی دێله‌كان له ترسی خۆیان رۆژی روون له لایان تارك بووه، به‌ڵام له‌م كاته دا قاسملوو، وه‌ك جارانی پێشتری هاته لامان و، به‌پێوه وه‌ستاو، فه‌رمووی: له بیرتان نه‌چێ ، زۆر جاران گوتوومه: دێلیش مافی خۆی هه‌یه و، ده‌بێ بپاریزرێت.
ئێستا له‌م كاته سه‌خت و ناخۆشه دا ، له سه‌ر رێنوینیه‌كانی قاسملوو، دیل، دیل نه‌بوون و زۆر مرۆڤدۆستانه به‌رخوردیان له گه‌ڵ كرا.
ئێستا ئیدی به بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واله ناخۆشه‌و، هه‌ناسه‌ی ساردی پێشمه‌رگه‌كان، سه‌ری كه‌پری و ،مه‌یدان چۆغه‌و، مایندۆش و، برایم جه‌ڵال و، فیره‌گ و، سپی رێز، ته‌م گرتنی وله گشت كوردستان بوو به شین و گریانه و، لاوان ره‌شیان پۆشی.
ئێستا ئێواره‌یه وبه‌ره‌و گونده‌كانی سارتكێ و مێونه ده‌ڕۆین و، له غه‌مباری كه‌س ده‌نگی لیوه‌نایه‌ت .
تازه گه‌یشتووینته ناوگوند و، هه‌رچی خه‌ڵكی گونده له ده‌وری ده‌نگی كوردستان كۆبوونه‌وه و، گوێیان له هه‌واڵی تیرۆر كرانی قاسملوو‌و، هاوڕێكانی گرتوه و، فرمێسك ده‌وه‌رێنن.
ئێستا ئیدی له‌م گونده دا، كه‌س نیه دڵخۆشی كه‌س بداته‌وه و، هه‌موونیگه‌رانن وده‌گرین و غه‌مبارن و، خه‌ڵك به چاوی نائومێده‌وه ده‌روانێته ره‌نگ و رووی خه‌ماوی پێشمه‌رگه‌كان.
ئێستا ئیدی كات كاتی خۆڕاگرتن و ، وره به‌رخۆدانه ، ئێستا كه‌س له ده‌ركی ماڵه‌كان نه‌چوونه ژوور و، هه‌روا به چاوی پڕ له فرمێسكه‌وه له رووی خه‌ماوی كادر و پێشمه‌رگه‌كان ده‌روانن .
ئێستا ئیدی كات كاتی وره و، خۆڕاگری و ، له مه‌یدان راوه‌ستانه، ئێستا كات، كاتی قۆڵ هه‌ڵماڵینی كوڕانی دێموكراته بۆ دڵخۆشی دانه‌وه‌ی خه‌ڵكی گوندی، ئێستا ئیدی كاتی ئه‌هد و په‌یمان نوێ كردنه‌وه‌یه له گه‌ڵ رێبه‌ری شه‌هید و، خه‌ڵكی كوردستان كه تا وه‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی قاسملوو‌و، هاوڕێكانی ، درێژه‌پێده‌ری رێگاكه‌یان بین.
ئێستا ئیدی ئه‌وه كوڕانی دێموكرات له ناوگوند دا دڵ خۆشی خه‌ڵك ده‌ده‌نه‌وه و،دیله‌كان ده‌ده‌ن به پیاو ماقووڵانی گوندی تا به‌یانی بیانبه‌نه‌وه بۆشاری ره‌به‌ت و ئازاد بكرێن.
ئێستا ئه‌وه له مووچه‌ی كیكنی ماوینه‌وه و دیله‌كانیش گه‌یشتوونه‌وه شاری ره‌به‌ت و،ئازاد كراون و، هه‌رچی خه‌ڵكی شاره له غیره‌ت و مه‌ردایه‌تی و ئاشتیخوازی كورانی قوتابخانه‌ی قاسملوو راماون و، دروود و ئافه‌رینی بێ پایان بۆ رێبه‌ری تیرۆركراویان ده‌نێرن.
ئێستا ئیدی ئه‌وه نیوه رۆیه و، دوژمن به‌و كاره نامه‌ردانه‌شی دڵی ئۆقره‌ی نه‌گرتووه و، كوڕانی دێموكرات و قوتابیه‌كانی قاسملووی له كیكنی داوه‌ته به‌ر ره‌هێڵه‌ی كاتویشا و خۆمپاره‌كانی، به‌ڵام كوڕانی دێموكرات و مه‌كته‌به‌كه‌ی قاسملووی هه‌میشه زیندوو، له‌وه ناترسن و په‌یمان نوی ده‌كه‌نه‌وه تا سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاری ، ریبواری رێی قاسملوو‌و، هاوڕێكانی بن.
ئه‌حمه‌د مه‌كڵاوه‌یی ، 29/3/ 1392