"an independent online kurdish website

هەڵبژاردن و هەڵبژێران یەكێك لە ئوسوولە سەرەكیەكانی نیزامێكی دێمۆكراتیكە، زۆر جاریش هەڵبژاردن دەبێتە میكانیزمێك بۆ چارەسەری كێشەكان و یەكلای كردنەوەیان.hiwa_mirzayi

كۆماری ئیسلامی سەرەرای ئەوەی كە سیستمێكی دێمۆكراتیكی نیە و لە سەر ئەسلی ویلایەتی فەقیه دامەزراوە و لە سەر بنەمای فیكری ئیسلام و شێعەی دوازدە ئیمامی بەرێوەدەچێ‌ بەڵام وەك دەبینین لەم وڵاتە بۆ مەجلێس و سەركۆماری و شورای شار و دێ و مەجلیسی خوبراگان هەلبژاردن دەكرێ و كۆماری ئیسلامی هەمیشە شانازی بەم هەڵبژاردنانەوە كردووە و هەموو كات بەشداری خەڵكی لە هەڵبژاردنەكان وەك دەسكەوت و پشتیوانی خەڵك لە سیستمی ویلایەتی فەقیه زانیوە و ژێستێكی دێمۆكراتیكی بە خۆیەوە گرتووە.

ئەوەی حاشا هەڵنەگرە ئەم هەڵبژاردنانە بە زۆر هۆیەوە جیا لە شانۆگەری شتێكی دیكە نیە چوونكە فاكترە سەرەكیەكانی سیستمی دێمۆكراتیكی هەڵبژاردن لە ئێراندا پەیرەوی لێ ناكرێ و دەبێ ئەو كەسانە خۆیان بۆ لە هەر بەشێكدا دەپالێون لە پێشدا پایەند بە ویلایەتی  فەقیه بن و شورای نیگابان وەك ناوەندیەكی هەڵنەبژێردراو كە پێك هاتووە لە چەندین ئاخوند و یاسازان سەلاحیەتی ئەو كەسانە پەسەند بكا. بە واتایەكی دیكە كەسێك نیزامی قەبووڵ نەبێ ناكرێ‌ پۆستی حكوومەتی وەربگرێ، لە هەڵبژاردنی سەركۆماری دا خاڵەكانی تەئیدی سەلاحیەتی ئەو كەسەی كە خۆی پاڵاوتووە بەرتەسكتر دەبێتەوە و لە پێشدا ژنان وەك نیوی كۆمەڵگا بۆیان نیە كە خۆیان بۆ ئەم پۆستە بپالێون، كەمینە ئاینیەكانیش ناتوان پۆستی سەركۆماری وەربگرن، و تەنیا ئەو كەسانەی كە شێعەی دوازدە ئیمامین دەتوانن ببن بە پالێوراوی سەركۆماری و لە نێو ئەوانیشدا دەبێ ئەو كەسانە باوەر پێكراوی نیزام بن و لە رابردوویاندا هیچ خاڵێك بەدی نەكرێ كە دژایەتی لەگەڵا نیزامی پێوەدیار بێ.

هەڵبژاردنەكانی 11ەهەمین خولی سەركۆماری لە ئێران بەرێوەچوو و لە ئاكامدا حەسەن رووحانی كە باوەرپێكراوی نیزام بوو هەڵبژێردرا و جەوێكی درۆیینی خۆشباوەری كۆمەڵگای ئێرانی گرتووەتەوە كە رەنگە رووحانی بتوانێ‌ خواست و ئارەزوو و مافە زەوتكراوەكانی نەتەوەكان و ئازادیخوازانی ئێران بەدی بێنێ، بەڵام ئەم راستیكی حاشاهەڵنەگرە كە مەبەستی سەرەكی رووحانی و هاوبیرەكانی لە پێش هەموو شتێكدا پاراستنی كۆماری ئیسلامیی ئێرانە و كڕینی كات بۆ ئەم نیزامە كە بتوانێ‌ درێژە بە پیتاندنی ئۆرانیوم بداتی و لە ئاكامدا چەكی ناوەكی بەدەست بێنێ و گەرەنتی مانەوەی خۆی بكا.

رووحانی لە پرۆسەیەكی موهەندیسی كراوی زۆر زیرەكانە بوو بە سەركۆماری داهاتووی ئێران. لە میانەی بانگەشە و تەبلیغاتەكاندا زۆر بەلێنی داوە بە خەڵكی ئێران و نەتەوەكانیش كە زۆربەیان ئەساسەن لە چوارچێوەی دەسەڵاتی سەركۆماری دا نین و وەك مێژوویش سەڵماندوویەتی بەربژێرەكانی سەركۆماری هیچ كات پابەند نەبوون بە وەعدە و بەلێنەكانیان دوای سەركەوتن لە هەڵبژاردنەكاندا.

وەزعی شپرزەی ئابووری و سیاسی ئێران و دەسەڵاتی بێ سنووری وخامنەیی و بوونی یاسایەكی بنەڕەتی نادێمۆكراتیك بەربەستێكی گەروەیە لە هەر جۆرە گۆڕانێك لە ئێران و دڵخۆش كردن بە كەسێكی مۆرەی وەك رووحانی بۆ گۆڕان و پێكهێنانی فەزای ئاوەڵەی سیاسی و ئازادی بەیان و بەشداریكردنی نەتەوەكانی پێكهێنەری ئێران لە سیستمی دەسەلاتداری دا تراویلكەیەكە و بەس.

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی