لە دەشتێکی چۆڵدا ، قەلەڕەشێک زۆر تینووی دەبێت .. زۆر بە دوای ئاودا گەڕا .. تا گۆزەیەکی دۆزییەوە ، کەمێک ئاو لە بنەکەیدا بوو .. بەڵام لەبەر قووڵی گۆزەکە ، دەنووکی نەدەگەیشتە ئاوەکە .
قەلەڕەشەکە خەریک بوو لە توینیا بمرێت .. دەیڕوانییە ئاوی ناو گۆزەکە .لە دواییدا بیرۆکەیەکی باشی بۆ هات .. بە دەنووکی یەک لە دوای یەک چەوی هەڵدەگرت و دەیخستنە ناو گۆزەکەوە .. ئاوەکە بەرەبەرە سەرکەوت .. تا گەیشتە لێواری گۆزەکە .. ئەوسا قەلەڕەشەکە ، دەنووکی تێنا و ، تێر ئاوی خواردەوە .
(*) منداڵە چاوگەشەکانی کوردستان ، ئەو مەبەستانەی کە لەم چیرۆکەدان: هەوڵدان و کۆڵنەدانە ، بیرکردنەوەیە ، سەرکەوتنە بەسەر تەنگانەدا . (*)ئەم چیرۆکە لە نووسینی ” ولیەم گاگستۆن ” ه
لە زمانی نەرویجییەوە ، گۆڕیومەتە سەر زمانی کوردی .