لەم ساڵانەی دوای و لە رەوتی گەشەی سەریعی تێکنۆلۆژیای ڕاگەیاندن و کۆمۆنیکاسیۆن دا ،
زۆرن ئەو ڕۆلە کوردانەی کە پێ بە پێی خەڵکانی بەختەوەری دونیا چوونەتە پێش و مۆری خۆیان داوە لە بەرەو پێش بردن و گەشەی تێکۆنۆلۆژیای سەردەم دا.
یەکێک لەو گەنجانەی کە لە ئاوارەیی و دوورە وڵاتی ئۆردووگای ئەلتاشی عێڕاق ڕا دەستی پیکردووە، و گەیشتوەتە ولاتی فینلاند لاوی بە توانا کاک ماهیر نەقشبەندی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە.
دوای ئەوەی کە کاک ماهیر دەگاتە وڵاتی فینلاند و دەست دەکا بە خوێندن و دواتر لە بواری کامپیۆتێر و دروست کردنی سیستەم و دیزاینی ماڵپەرەوە بگرە تا زۆر کار‌و داهێنانی دیکەی ئەو بوارەی تێکنۆلۆژیای خوێندووە و تییدا مامۆستایە. ئێستا له یه‌کێك له کۆمپانیاکانی بواری وێبدیزاین و سیسته‌می وێب له‌و وڵاته ئیش ده‌کات. زۆر وێبسایتی جوان و مۆدێرنی داناوە و خۆشی ماڵپەڕێکی هەیە بە ناوی هەواسان. کاک ماهیر کەسێکی جیدی ، ڕاستگۆ و لەسەرەخۆیە لە ڕەفتار و لە هاوکاریکردن دا. جگەلەوەی کە ئەوە پێشە و دەرگای داهاتی ژیانیەتی کە ساڵانێکی زۆری بۆ گەیشتن بەو ئارەزوویەی سەرف کردووە، هاوکاریی زۆر دۆست، هاوڕێ و ناسیاری خۆی دەکات بە بێ بەرابەر و چاوەڕوانی.
کاک ماهیر لە تازەترین داهێنانی دا سیستەمێکی بە کار هێناوە کە بێ ئەوەی خۆی کار لە سەر سایتی هەواسان بکا، ئەو سایتە ڕۆژانە لە چەندین سایتی دیکە هەواڵ گوڵبژێر دەکا و وێڕای ئیشارە بە سەرچاوە، هەوال و بابەتەکان نەقڵی سەر لاپەرەی سەرەکیی خۆی دەکاتەوە. ئەوەش سیستەمێکە کە لە راگەیاندنی کوردی دا( مەبەست ڕاگەیاندنی ئیلیکترۆنیکی یە) داهێنانێکی تازەیە و تا ڕادەیەکیش هاسانکاری دەکا بۆ خاوەن ماڵپەرەکان و لە هەمان کاتیش دا هەواڵەکان وەک چۆنداڕێژراوە دەخاتە بەر دیدی خوێنەران. ڕۆژانە لە باتی ئەوەی سەردانی چەندین ماڵپەڕ بکەی، دەتوانی سەردانی هەواسان بکەی و هەواڵ و لینکی سایته به‌ناوبانگه‌کانی کوردی بخوێنیته‌وه ، بێ ئەوەی مافی ئەو سایتانەش بفه‌وتێ.
ئێمەش وەک بەڕێوەبەرانی ماڵپەڕی پێشمەرگەکان وێڕای پیرۆزبایی لە کاک ماهیر و هیوای سەرکەوتن بۆ کار و خزمەتەکانی. هاوکات لە پێوه‌ندیه‌کی پێشمه‌رگه‌کان له‌گه‌ڵ کاک ماهیر هیندێک زانیاریی داوه سه‌باره‌ت به هه‌واسان و ئێمەش بێ دەستکاری دەقی زانیارییەکانی کاک ماهیر لێرە دا بڵاو دەکەینەوە:
“له نوێکاری ماڵپه‌ڕی هه‌واسان ئه‌م جاره به‌شێوازێکی نوێی کاری میدیای دێته‌وه خزمه‌تتان. هه‌واسان ئۆتۆمیدیا بۆ خزمه‌ت کردن به خۆێنه‌ران له وه‌رگرتنی هه‌واڵ و بابه‌ته‌کان دوور له قه‌ره‌باڵغیی ماڵپه‌ر به‌ردەوام ئاگادارتان ده‌کاته‌وه.
هه‌واڵی ماڵپه‌ره باوه‌ڕ پێکراوه‌کانی کوردستان به بێ جیاوازی،و به‌شێوازی ئۆتۆمات وه‌رده‌گرین و بڵاویان ده‌که‌ینه‌وه.
پێویسته بڵێین ئێمه بۆ خۆمان هه‌واڵنووس نین، بۆیه ڕێز له سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵه‌کان ده‌گیردریت، و ئاماژه به سه‌رچاوه‌کانیان ده‌کرێت.
بێگومان ئه‌م ماڵپه‌ره بۆ خزمه‌تکردنی ئێوه‌یه، و ڕەخنه و پێشنیاره‌کانتان گرینگن بۆ درێژه‌دانی کاره‌کانمان له هه‌واساندا.”
لینکی ماڵپه‌ڕ