عوسمان ئۆجه‌لان برای عه‌بدوڵا ئۆجه‌لانی سه‌رۆكی په‌كه‌كه‌و ئه‌ندامی پێشوی كونسه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و پارته، له‌م گفتوگۆیه‌ی ئاوێنه‌دا تیشك ده‌خاته سه‌ر ئه‌و گۆڕانكاریه‌ی له‌كۆنگره‌ی نۆیه‌می كۆما جڤاكێن كوردستانێ KCKدا رویدا،
ئه‌و ده‌ڵێت “ئه‌م گۆڕانكارییه په‌كه‌كه به‌ره‌و توندڕه‌ویی ده‌بات”.
ئاوێنه: له‌كۆنگره‌ی KCKدا گۆڕانكارییه‌ك هاته ئاراوه‌و سیسته‌می سیاسی خۆی گۆڕی‌و كۆنسه‌ی سه‌رۆكایه‌تی گشتی پێكهێنرا، ئه‌م كۆنسه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه له‌ڕوی رێكخستنه‌وه چ جیاوازییه‌كی هه‌یه له‌گه‌ڵ شێوه رێكخستنه‌كانی پێشوی په‌كه‌كه‌دا؟
عوسمان ئۆجه‌لان: په‌كه‌كه هه‌مو كاتێك دو خه‌تی هه‌بوه: خه‌تێكی نه‌ته‌وه‌یی‌و خه‌تێكی سۆشیالیستی چه‌پ. خه‌تی نه‌ته‌وه‌یی‌و خه‌تی چه‌پ له‌ناو په‌كه‌كه‌دا له‌ساڵه‌كانی ده‌یه‌ی 1990دا سه‌ریهه‌ڵداو هه‌ردو خه‌ته‌كه‌ش له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دابون ببن به‌ده‌سه‌ڵاتداری ناو په‌كه‌كه، هه‌ردوكیشیان به‌یه‌كه‌وه كاریانده‌كرد، له‌ساڵی 1993ه‌وه خه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ده‌سه‌ڵاتداربوه له‌په‌كه‌كه‌دا، به‌ڵام له‌م كۆنگره‌ی نۆیه‌مه‌دا گۆڕانكارییه‌ك كه‌وته هاوكێشه‌كه‌وه، ئێستا خه‌تی چه‌پ ده‌سه‌ڵاتداره، چونكه جه‌میل بایق كه كه‌سایه‌تیێكی چه‌په‌و سه‌ر به‌خه‌تی چه‌پی ناو په‌كه‌كه‌یه‌و تێكۆشه‌رو چالاكوانێكی چه‌په، هه‌روه‌ها ئه‌م كۆنگره‌یه عه‌له‌وییه‌كانی ناو په‌كه‌كه‌شی هێنایه پێشه‌وه، له‌ناو په‌كه‌كه گروپێكی مه‌زهه‌بی عه‌له‌وی هه‌یه كه نزیكی هه‌یه له‌گه‌ڵ چه‌په‌كان، ئه‌وان لاوازن به‌ڵام هه‌ردو گروپی چه‌پ‌و گروپی مه‌زهه‌بی عه‌له‌وی پێكه‌وه رێكه‌وتن بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه ده‌سه‌ڵات، بۆیه ده‌توانم بڵێم ئه‌م دو گروپه ده‌یانه‌وێت گروپی نه‌ته‌وه‌یی لاوازبكه‌ن، وه‌ك بینیمان به‌ڕێز قه‌ره‌یلان كه‌سایه‌تێكی نه‌ته‌وه‌یی پێشكه‌وتنخوازه ئه‌و لاچو جه‌میل بایق‌و به‌سێ هۆزات بونه هاوسه‌رۆكی KCKو ده‌سه‌ڵاتدار. به‌بڕوای من بزاڤی چه‌پ‌و گروپی عه‌له‌وی ناو په‌كه‌كه پشتگیری خۆیان له‌ئێران‌و عێراق‌و سوریا وه‌رگرتوه، عه‌له‌وی نزیكه له‌شیعه‌و ده‌یانه‌وێت له‌گه‌ڵ چه‌په‌كان فكری خۆیان له‌توركیا سه‌ربخه‌ن‌و نایه‌نه‌وێ بزاڤی نه‌ته‌وه‌یی به‌هێز بكه‌ن، به‌ڵام به‌بۆچونی من ته‌مه‌نی ئه‌وان كورته.
ئاوێنه: واته ئه‌وه‌ی له‌به‌یاننامه‌كه‌ی كۆنگره‌ی نۆیه‌مدا ئاماژه‌ی پێكراوه كه (له‌دژی سه‌رمایه‌داری جیهانگیریی، كورد هێزی دیموكراسی جیهانیه)، ئایا ئه‌مه زیاتر زاڵبونی ئاڕاسته‌ی ئه‌و گروپه چه‌په ده‌گه‌یه‌نێت كه وه‌ك تۆ ده‌ڵێیت به‌سه‌ر كه‌جه‌كه‌دا زاڵبوه له‌م كۆنگره‌یه‌دا؟
عوسمان ئۆجه‌لان: گروپی چه‌پ‌و گروپی عه‌له‌وی دژی سه‌رمایه‌دارین، كه ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌یه، بۆ مێژو راستییه‌ك ده‌ڵێم كه یه‌كه‌م ته‌له‌فزیۆنی په‌كه‌كه، به‌پاره‌ی سه‌رمایه‌دارانی كورد دامه‌زرا‌و رۆژنامه‌ی رۆژانه‌ش هه‌ر سه‌رمایه‌داری كورد ده‌ریكرد، كه‌واته سه‌رمایه‌داری كورد بزاڤی ئازادی په‌كه‌كه‌ی پێشخست، ئه‌م جۆره بیركردنه‌وه‌یه بۆ رۆژگاری ئێستا‌و بۆ گه‌لێكی وه‌ك كورد ناشێت.
ئاوێنه: به‌یاننامه‌كه‌ی كۆنگره‌ی KCK سه‌باره‌ت به‌كوردستانی رۆژئاوا ته‌ئكید له‌وه ده‌كاته‌وه كه (هه‌په‌گه) له‌رۆژئاوای كوردستان خۆی به‌هێزتر ده‌كاو بۆ هه‌مو ئه‌گه‌رێكیش خۆی ئاماده ده‌كات، ئایا ئه‌مه مه‌سیجێكی ناڕاسته‌وخۆی په‌كه‌كه نییه بۆ پارتی كه پشتیوانی له‌گروپه ركه‌به‌ره‌كانی په‌یه‌ده‌و هه‌په‌گه ده‌كات له‌رۆژئاوای كوردستان؟
عوسمان ئۆجه‌لان: كێشه‌ی سوریا كێشه‌یه‌كی زۆر گرنگه، ئێستا له‌دوای گۆڕانكاری له‌میسرو لابردنی محه‌مه‌د مورسی، رژێمی ئه‌سه‌د هه‌ستده‌كات ئه‌م روداوه ئه‌و به‌هێز ده‌كاو ئۆپۆزسیۆن لاواز ده‌بێت، ئێمه ده‌زانین كه رژێمی ئێران‌و عێراق‌و سوریا‌و حیزبوڵای لوبنان رێكه‌وتن كه رژێمی ئه‌سه‌د نه‌ڕوخێت‌و گۆڕانكاری له‌سوریا نه‌هێته ئاراوه، هه‌رچه‌نده په‌كه‌كه ده‌سه‌ڵاتی خۆی توند بكا‌و خۆی به‌دوربگرێت له‌پشتگیری ئێران‌و عێراق‌و سوریا پشتگیری ئۆپۆزسیۆنی سوریا به‌ده‌ستده‌هێنێت‌و زیاتریش ده‌توانێت مافه‌كانی كورد له‌رۆژئاوای كوردستان مسۆگه‌ر بكات.
ئاوێنه: له‌م كۆنگره‌یه‌دا موراد قه‌ره‌یلان له‌سه‌رۆكایه‌تی KCKدا نه‌ما، به‌بڕوای تۆ ئه‌و دورخرایه‌وه یان ئه‌وه گۆڕانكارییه‌كی ئاسایی حیزبی بو؟
عوسمان ئۆجه‌لان: موراد قه‌ره‌یلان نوێنه‌رایه‌تی گروپێكی نیشتیمانپه‌روه‌ر ده‌كات كه‌سایه‌تیێكی كوردانه‌ی زۆرباشه‌و به‌پشتگیری ئاپۆ چوه ده‌سه‌ڵاته‌وه، ئاپۆ پێیباش بو قه‌ره‌یلان له‌ده‌سه‌ڵاتدا بێت به‌ڵام قه‌ره‌یلان خۆیی ته‌نزیم نه‌كردو هێزی نه‌ته‌وه‌یی له‌ناو په‌كه‌كه به‌هێزتر نه‌كرد، ئه‌گه‌ر ئێستاش قه‌ره‌یلان به‌ده‌م كاره‌كانیه‌وه نه‌چێت ئاڵۆزی له‌ناو گروپه چه‌پ‌و گروپه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان په‌ره‌ده‌سێنێت.
ئاوێنه: پێتوایه جۆرێك له‌ناڕه‌زایی هه‌بوه له‌ناو په‌كه‌كه‌دا به‌رامبه‌ر به‌قه‌ره‌یلان یان قه‌ره‌یلان ناڕه‌زایی هه‌بو به‌رامبه‌ر به‌هه‌ندێك هه‌نگاوی ئه‌مدواییه‌ی په‌كه‌كه؟
عوسمان ئۆجه‌لان: موراد قه‌ره‌یلان نوێنه‌ری ئاپۆ بو، ئاپۆ پشتگیری قه‌ره‌یلانی ده‌ركردو هه‌مو كه‌سایه‌تیه نیشتیمانپه‌روه‌ره‌كانی ناو په‌كه‌كه پێیانخۆش بو قه‌ره‌یلان له‌ده‌سه‌ڵاتدا بێت‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێزی نه‌ته‌وه‌یی پشتگیری مانه‌وه‌ی قه‌ره‌یلان بو، له‌كوردستانی باشوریش هه‌مو پارته‌كان خوازیاربون موراد قه‌ره‌یلان سه‌رۆكایه‌تی KCK بكات. گروپه چه‌پ‌و عه‌له‌ویه‌كان دژی قه‌ره‌یلان بون‌و ده‌یانه‌وێت لاوازی بكه‌ن، گروپی قه‌ره‌یلان حه‌زناكات ناكۆكی له‌نێوان گروپه چه‌پ‌و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان هه‌بێت، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌وان حه‌ز به‌ده‌سه‌ڵاتی قه‌ره‌یلان ناكه‌ن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش هێشتا باڵی نه‌ته‌وه‌یی له‌ناو په‌كه‌كه‌دا به‌هێزه‌و باڵی چه‌پ‌و عه‌له‌ویه‌كان به‌ره‌و لاوازی ده‌چێت.
ئاوێنه: به‌بڕوای تۆ سیاسه‌تی قه‌ره‌یلان به‌رامبه‌ر به‌كوردستانه‌كان‌و توركیا‌و رێكخستنه‌كانی په‌كه‌كه له‌ئه‌وروپادا
سیاسه‌تێكی دورستبو، ئایا ئه‌و سه‌ركه‌وتو له‌به‌ڕێوه‌بردنی په‌كه‌كه‌دا؟
عوسمان ئۆجه‌لان: قه‌ره‌یلان كه‌سایه‌تێكی ماقوله، نه‌زۆر سه‌ركه‌وتوبو، نه‌شكستیخواردوه، توانی بیری نه‌ته‌وه‌یی بپارێزێت‌و به‌هێزی بكات، ده‌توانم بڵێم هاوسه‌نگی دروست نه‌تێكچو نه‌سه‌ركه‌وتو بو، قه‌ره‌یلان كه‌سێكی میانه‌ڕه‌وه‌و ده‌خوازێت ره‌وشه‌كه به‌رده‌وام بێت.
ئاوێنه: ئه‌وه‌نده‌ی تۆ ئاگاداربیت، عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان ره‌خنه‌ی له‌قه‌ره‌یلان هه‌بو؟
عوسمان ئۆجه‌لان: ئاپۆ زۆر رازی نه‌بو، هه‌مو جارێك ره‌خنه‌ی لێهه‌بو، به‌ڵام ئوسلوبی ئاپۆ ئوسلوبێكی ره‌خنه‌ییه، هه‌مو كاتێك به‌ره‌خنه‌كانی خه‌باتی ئازادی بڕه‌و پێده‌دات، بۆیه ئاپۆ هه‌م ره‌خنه‌ی هه‌بو هه‌م پشتگیری قه‌ره‌یلانی ده‌كرد، قه‌ره‌یلان به‌هێزی ئاپۆ گه‌یشته ده‌سه‌ڵات‌و تائێستاش پشتگیری ده‌كات، ئاپۆ له‌لایه‌ك ره‌خنه‌ی لێده‌گرێت‌و له‌لایه‌ك پشتگیری ده‌كات كه ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئوسلوبی ئاپۆ.
ئاوێنه: په‌یوه‌ندی قه‌ره‌یلان له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌و هێزه‌كانی باشوری كوردستان چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنی، ئایا سیاسه‌تێكی دروستی گرته‌به‌ر به‌رامبه‌ر به‌هه‌رێمی كوردستان؟
عوسمان ئۆجه‌لان: سه‌ركردایه‌تی باشوری كوردستان له‌ده ساڵی رابردودا هه‌ڵه‌یان نه‌كردوه، واته جه‌نابی مام جه‌لال‌و كاك مه‌سعودو كاك نێچیرو دكتۆر به‌رهه‌م‌و سه‌رجه‌م سه‌رۆك پارته‌كان هه‌ڵه‌ی دیاریان نه‌كردوه‌و خزمه‌تی گه‌وره‌یان به‌به‌شه‌كانی تری كوردستانیش كردوه، سه‌ركرده‌كانی باشوری كوردستان رێگریان له‌ئازادی پارچه‌كانی كوردستان نه‌كردوه‌و هاوكاریشیان كردون، ده‌توانم بڵێم سه‌ركردایه‌تی باشور له‌گه‌ڵ ئه‌و گۆڕانكاریه نه‌بون كه له‌ناو ریزه‌كانی په‌كه‌كه‌دا هاته ئاراوه، به‌ڵكو حه‌زیان ده‌كرد قه‌ره‌یلان به‌رده‌وام بێت، هه‌ربۆیه پێشبینی ده‌كه‌م له‌مه‌ودوا په‌یوه‌ندی نێوان په‌كه‌كه‌و سه‌ركردایه‌تی باشور به‌ره‌و لاوازیی بچێت، ئه‌وه‌ش به‌هۆی گۆڕینی قه‌ره‌یلان‌و هاتنی جه‌میل بایقه‌وه.
ئاوێنه: كه‌واته هاتنه پێشه‌وه‌ی جه‌میل بایق چ په‌یامێكی په‌كه‌كه بۆ ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌ی په‌كه‌كه ده‌گه‌یه‌نێت؟
عوسمان ئۆجه‌لان: ئه‌و گۆڕانكاریه دژی پێشكه‌وتنی چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌و ئازادیخوازیه، ئه‌و زۆر تونده‌و رێگه نادات كورد له‌كوردستانی توركیا هه‌نگاو بۆ چاره‌سه‌ری بهاوێت، به‌بڕوای من ئه‌م گۆڕانه له‌م زه‌مه‌ن‌و زه‌مینه‌یه‌دا بۆ ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌ی په‌كه‌كه په‌یامێكی باشی له‌گه‌ڵ خۆی هه‌ڵنه‌گرتوه. جه‌میل بایق كه‌سێكی موحافیزكاره‌و به‌عه‌قڵی سۆشیالیستی كۆن به‌ڕێوه ده‌چێت‌و پیاوێكی ستالینییه، وه‌ك ستالین كه‌سایه‌تییه‌كی توندڕه‌وو دژی دیموكراسیه، ده‌توانم بڵێم جه‌میل بایق‌و به‌سێ هۆزات به‌ته‌واوه‌تی دژی دیموكراسین‌و رۆشنبیریش نین، ئه‌م گۆڕانكاریه‌ی له‌ناو په‌كه‌كه رویدا بۆ پارچه‌كانی تری كوردستان باش نیه.
ئاوێنه: باشه جگه له‌جه‌میل بایق‌و ره‌مزی كارتال، دو كه‌سی تریش له‌م كۆنگره‌یه‌دا هاتنه ریزی پێشه‌وه، كه ئه‌وانیش (به‌سێ هۆزات‌و هاجه‌ر زاگرۆس) بون، ئه‌مانه كێن؟
عوسمان ئۆجه‌لان: به‌سێ هۆزات 19 ساڵه له‌ناو په‌كه‌كه‌دا خه‌بات ده‌كات‌و كه‌سایه‌تیێكی سه‌ر به‌مه‌زهه‌بی عه‌له‌ویه‌و زازاییه‌و خه‌ڵكی گوندێكی تونجه‌لییه، هاجه‌ر زاگرۆسیش ژنه گه‌ریلایه‌كی رۆژئاوای كوردستانه.
ئاوێنه: ئایا ئه‌م گۆڕانكارییانه هیچ په‌یوه‌ندی به‌خواستی توركیاوه هه‌بوه؟
عوسمان ئۆجه‌لان: ئه‌م گۆڕانكاریه ته‌نها پێویستیی هه‌لومه‌رجی ناو په‌كه‌كه بوه‌و به‌خواستی توركیا نه‌بوه، چونكه توركیا رێگای چاره‌سه‌ری ده‌ویست‌و موراد قه‌ره‌یلان له2002دا به‌منی وت: ئه‌و گروپه زۆر توندڕه‌ون‌و پشتگیریان له‌ئێران‌و ئه‌سه‌ده‌وه‌یه، هه‌رچه‌نده ئاپۆ هه‌مو خه‌ڵكی له‌گه‌ڵه به‌ڵام ئه‌و ده‌سه‌ڵاتداره‌ی ئێستای په‌كه‌كه كێشه‌یه‌كه بۆ ئاپۆ چونكه ئه‌و گروپه زۆر مه‌ترسیه‌و چاره‌سه‌ركردنیشی گرانه.
ئاوێنه: باشه په‌كه‌كه بۆچی ئاماده نییه له‌گه‌ڵ ئێوه ئاشتبونه‌وه بكات كه چه‌ند ساڵێكه له‌په‌كه‌كه دابڕاون‌و جیابونه‌ته‌وه؟
عوسمان ئۆجه‌لان: په‌كه‌كه هێزێكی دیموكراتی نیه، بۆ ئازادی كوردستان خه‌باتی زۆر كردوه به‌ڵام دیموكراتی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی حزبی خۆی به‌كارهێناوه، له‌ناو په‌كه‌كه‌دا به‌شداربون ئازاده به‌ڵام چونه‌ده‌ره‌وه‌و جیابونه‌وه ئازاد نیه، واته مافی ئه‌وه‌ت هه‌یه بچیته ناو په‌كه‌كه خه‌بات بكه‌یت، به‌ڵام مافی ئه‌وه‌ت نیه جیابیته‌وه بچیته ناو گروپێكی تره‌وه، من هه‌میشه داواكاری دیالۆگ بوم، به‌ڵام به‌رپرسانی په‌كه‌كه وه‌ڵامی ئه‌رێنی نه‌داوه. پێویسته ئێستا په‌كه‌كه سه‌یری مێژوی خۆی بكات‌و رێز له‌و كه‌سانه بگرێت كه له‌ماوه‌ی رابردودا خه‌باتی له‌گه‌ڵ كردوه‌و به‌شێوه‌یه‌كی دیموكراسیانه كاربكات.
ئا: شاهۆ ئه‌حمه‌د
ماڵپەڕی ئاوێنە