"an independent online kurdish website

 هەر وەک ئاگارارن  چەند هەفتە پێش ئێستا  شانۆی  بە  ناو  هەڵبژاردن   لە ئیرانی ژێر دەستی  کۆماری سێدارە ی ئیسلامی بەرێوە چووmajid_aliasi12

لە ناو ئەو بە ناو  هەڵبژاردنەدا  حەسەنی  رۆحانی  بە سەرۆک  کۆماری  تازەی ئێران   هەڵبژێردرا. دوایی ئەوەی  کە رۆحانی  زۆر کەس و لایەن  پیان وا بوو کە بە هاتنە سەر کاری  کەسێکی  دیکە  بۆ بە  دەستەوە گرتنی   پۆستی  سەرۆک  کۆماری  دەکرێت  چاوەروانی  ئاڵووگۆر  لە سیاسەتی ئێران هەم لە ئاست  ناوخۆ و دەرەوە  بە ئەنجام بگات ئەم بیرۆکەیە رەنگە  تا ماوەیەک  دۆنیای  دەرەوە  تووشی  گومان بکات کە حەسەنی  رۆحانی  بە گرتنە  پێشی  سیاسەتێکی  نەرمتر  لە گەڵ دۆنیای دەرەوە  هندێک  لەو قەیرانە ئابووریە  کە ئێرانی تێکەوتووە کەم بکاتەوە، لە لایەکی دیکەوە  خۆش باوەریەک  لە موحافیلی   نێودەوڵەتی  دروست بێت  بۆ چارەسەری کێشەی ناوەکی ئێران .

ئەم چاوەروانیانە لە ئێستا  تا رادەیەکی زۆری  لە نێو وڵاتانی ئورووپایی  دروست کردوە کە رۆحانی  دەتوانێ  چارەسەری کەیسی  چەقبەستوویی  ناوەکی ئێران  لە گەك دۆنیای دەرەوە بکات ، هەر چەند  سیاسەتی کۆماری ئیسلامی  درێژکەرەوەی کاتە لە سەر   پەرەپێدان و پیتندنی  ئورانیوم   وە لە لایەکی دیکەشەوە  رۆحانی   وەک کەسێکی مەداح  لە باندی  ولایەت فەقیە کە زبانێکی  چەوری هەیە  لە فێڵ بازی  و خەڵک فریو دان  و بۆ ماوەی چەند ساڵ دەتوانێ  تەمەنی رژیمی نگریسی کۆماری ئیسلامی درێژ بکات و بەرگری بکات لە رووخانی ئەو رژیمە ، لە گەڵ ئەوەشدا  بە زمانێکی دیکە  لە گەڵ دونیای دەرەوە  موعامەلە بکات .

 ئەم سیاستە نەرمەی رۆحانی  بە نیسبەت  دونیای دەرەوە ،سەرەنجام  دەبێتە هۆیی  زیاتر بوونی   پیتاندنی ئورانیوم  و دەست پێ راگەیشتنی  ئێران بە چەکی  ناوەکی . لە وتووێژێکی رۆحانی  لە کاتی  بانگەشەی هەڵبژاردندا  ناوبراو  بە راشکاوانە  باسی  لە وتووێژەکانی  خۆیی  لەو کاتەدا  کە ئەو  بەرپسیارەتی  لە گەل  وڵاتانی ٥¬¬ ¬¬  کۆ لە سەر یەکی لە ئەستۆ بوو ناوبراو  نەیشاردوە  کە   ئەو توانی  رێژەی سینترڤۆژەکان  لە ٢٥٠  وە بگەیەنێتە ٢٥٠٠  لە کاتێکدا  دونیای دەرەوە  بە سەختی پێداگری  لە سەر  ڕاگرتنی  پیتاندنی  ئورانیوم  دەکردەوە .

بێگۆمان    ئەم سیاسەتەی  رۆحانی  درێژ کەرەوەی  هەمان  سیاسەتی ” خاتەمی”یە  کە عومری   کۆماری کۆنەپەرەستی ئیسلامی  بۆ ماوەی هەشت ساڵ  درێژ کردەوە .

 بە داخەوە  ئەو کەس و لایەنانە  نەک هەر  لە سیاسەتی  کۆماری ئیسلامی   تێنەگەیشتوون ، بەڵکوو  زۆر سادە و ساویلکانە بیر دەکەنەوە . رۆحانی  نەک هەر ناتوانێت تووزەقالێک  وەزعی  ژیان و گۆزەرانی خەڵک  بەرەو باشی  بەبات ، بەڵکوو دەبێتە هۆیی  ئاوسانێکی  لە رادەبەدەری  نرخی شت و مەک لە ئێراندا . گەمارۆ بەربڵاو ویەک لە  دوای یەکەکانی نێو دەوڵەتی بۆ سەر رێژیم راستەو خۆ بوونەتە هۆیی گرانییەکی زۆر لە رادەبەدەر و ژیان و گۆزەرانی خەلک بەرەو تاریکی دەبات. ناوبراو بە شێوەیەکی زۆر دڕندانە لە ژیر ناوی  ریفرمخوازی  میانەرەو  خەڵکی  ئێران  بە گشتی  و  نەتەوەکانی  ژێر دەست لە ئێران  سەرکۆت دەکات . هەر لەو پێوەندییە دا  رۆحانی  لە هەوڵی ئەوەدایە  کە نفووزی کۆماری ئیسلامی  لە ئەوەی کە  ئێستا هەیە لە  ناوچەی   خۆرهەلاتی ناوەراست پەرە پێبدات  و نەیارانی ئەو رژیمە  دەمکووت بکات  .  بە بروای من  کۆماری  ئیسلامی  و ئەو نیزامە بە هیچ جۆرێک   ئیسلاح  پەزیر نی یە و  گرنگ نی یە  کێ دەبێتە  سەرۆک کۆماری ئێران ، ئەوەی دەسەڵاتی کوللی  نیزامی  لە ژیر دەستدایە و بریاری لە سەر دەدات ،رێبەری ولایەت فەقییە.

 بە هیوای رووخانی  رێژیمی فاشیستی کۆماری ئیسلامی  لە داهاتوویەکی  نزیکدا .

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی