ڕۆژی ٢٥‌ی گه‌لاوێژی١٣٢٤ی هه‌تاوی، نوخته گۆڕانێكی گه‌وره‌ی مێژوویی له ٦٨ساڵی ڕابردوودا له‌كۆمه‌ڵگای كوردستانی ڕۆژهه‌ڵاتدا ڕوویداوه. ئه‌و نوخته گۆڕانه مێژووییه پێك هێنه‌ری دامه‌زرانی حیزبی‌دێموكڕاته له ڕۆژ هه‌ڵاتی كوردستان. ئه‌و حیزبه‌ی كه به درێژایی ته‌مه‌نی بۆ‌وه‌ده‌ست هێنانی مافی ڕه‌وای گه‌لی كورد له جووڵه‌و به‌ربه‌ه‌كانی دابووه
به‌هۆی نه‌پسانه‌وه‌ی بزاوو دوور‌و درێژ‌و خه‌باتی شێلگیرانه ، ڕژیمه دیكتاتۆره دوا‌به‌دوای یه‌كه‌كانی ئێران، ژیانیان له‌كورد تاڵكردووه‌و زیندان‌و ڕه‌شه‌چاله كانیان كردۆته جێگای پیاوان و ژنانی خه‌باتكارو به‌جه‌رگی گه‌له‌كه‌مان.
ئه‌و حیزبه‌ی كه به كۆششی خه‌باتكاری شه‌هید قازی محه‌مه‌دو گه‌وره پیاوانی نیشتمانپه‌روه‌ر پێك هاتووه، به‌فرمێسكی دایكان و خوێنی لاوان میژووی ٦٨ساڵهی پڕله‌كاره‌ساتی تۆماركراوه. دامه‌زرانی حدكا له ٢٥‌ی گه‌لاوێژی شه‌ست‌و هه‌شتمین سالی خۆی به‌سه‌ر خه‌بات و تێكۆشانی ڕێبه‌رایه‌تی حیزبی دێموكڕاتی كوردستانی ئێران‌دا تێپه‌ر ده‌كات .
له‌و ماوه‌یه‌دا ده‌یان كۆسپ‌و هه‌ورازو نشێو‌و نه‌هامه‌تی بۆكادرو ئه‌ندام‌و لایه‌نگری ئه‌وحیزبه هاتۆته‌پێش‌و هه‌روه‌ها له‌ده‌یان‌و سه‌دان فڕو فێل‌و پیلانگێڕی دوژمن كه‌بۆ ڕاوه‌ستان و پاشه‌كشه له خه‌بات بۆگه‌لی كورد چنرابوون ڕزگاری بووه‌و به‌سه‌ر به‌رزی خه‌باتی خۆی به‌ڕێوه بردووه .
له ڕۆژێكی وه‌ك ئیمڕۆدا، نه‌ته‌وه‌ی كورد به‌ڕێبه رایه‌تی شه‌هید قازی محه‌مه‌د به‌به‌شداری ڕووناكبیران‌و مرۆڤی تاكه‌كه‌سی‌و زه‌حمه‌تكێشان‌و گه‌وره‌پیاوانی ئاینی‌و عه‌شیرتی نیشتمان په‌روه‌ر، حیزبی دیموكڕاتی كوردستان له شاری مه‌هاباد دامه‌زراوه .
(كۆمه‌ڵه‌ی ژیانه‌وه‌ی كورد) كه ماوه‌یه‌كبوو به نهێنی تێكۆشانی خۆی ده‌ست پێكردبوو، بۆ‌گۆڕینی نیوی خۆی ، به رێوڕه‌سمیكی پرشكۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له ٢٥ گه‌لاوێژی ساڵی ١٣٢٤‌ی هه‌تاویدا سازكرد‌و حیزبی دێموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاندو قازی محه‌مه‌د به ڕێبه‌ری ئه‌و حیزبه هه‌ڵبژێردرا. حیزبی دێموكڕات له ماوه‌یه‌كی كورتدا توانی هێندێك كاری گرینگ بكات كه چاوه ڕوانی لێ نه‌ده‌كرا. بۆوێنه:
ڕاگه‌یاندنی كۆماری میللی دێموكڕاتی كوردستان، پێك‌هێنانی سوپای‌میللی كوردستان، دانانی قوتابخانه‌و خوێندن به زمانی كوردی، ناردنی خوێندكار بۆده‌ره‌وه‌ی وڵات، به‌شداری كردنی ژنان له كاروباری سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تیدا، هێنانی چاپخانه‌و ده‌ركردنی ڕۆژنامه‌و گۆڤار به‌زمانی كوردی، كردنه‌وه‌ی ته‌ئاترو سینه‌ماو زۆر شتی تر .
دوای ١١‌مانگ ده‌سه‌ڵاتی كوردی كه تازه وه‌داره داره ده‌كه‌وت، به ده‌سیسه‌و پلانی شوومی حه‌مه‌ڕه‌زاشاو‌به پشتیوانی وڵاتانی ڕۆژئاوا كۆماری تازه بنیاد نراوی ساوای كوردیان ڕووخاند.
دوای پڕۆسه‌یه‌كی كورت، حیزبی دێموكڕاتی كوردستان به نهێنی‌و خه‌باتی ژێرزه‌مینی تێكۆشانی خۆی له دژی ڕژیمی داگیركه‌ری حه‌مه‌ڕه‌زاشا ده‌ست پێكرده‌وه . كۆمه‌ڵانی گه‌ل به‌درێژه‌دانی ڕیبازی شه‌هیدان ، به گه‌رمی له ده‌وری حیزبی دێموكڕاتی شه‌هید قازی محه‌مه‌د كۆبوونه‌وه‌و شێلگیرانه به خه‌باتی نه‌پساوه‌و هه‌ره‌كه‌تی به‌رین به‌شداریان له‌ته‌واوی خۆشی‌و ناخۆشیه‌كاندا ده‌ست پێكردووه. حیزب له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا به پشتیوانی ئه‌ندامانی دڵسۆزبه‌گشتی و كادره وه‌فاداره‌كانی به تایبه‌تی، توانی ته‌شكیلاتی حیزب تاڕاده‌یه‌ك ببوو ژێنێته‌وه. به‌داخه‌وه له‌ساڵی ١٣٢٧‌ی هه‌تاوی ژماره‌یه‌ك له‌كادرو ئه‌ندامانی حیزب گیران‌و حوكمی درێژخایه‌نیان به‌سه‌ردا سه‌پاندن. و چه‌ند كادرێكیش ئاواره‌ی هه‌نده‌ران بوون .
بۆجاری سێهه‌م به‌هیمه‌تی كادری به‌جه‌رگ‌و نه‌ته‌وه په‌رستی تر، وه‌كوو: حه‌مه‌ده‌مین ڕابتی، هاشم ئه‌قه‌لطلاب(قادرشه‌ریف) ئه‌سعه‌دخودایار، قاسم سوڵتانیان و چه‌ند كادرێكی تر ده‌ست كراوه به‌دروست بوونه‌وه‌ی ته‌شكیلاتی نهێنی حیزب، واته: ڕێكخستنی شانه‌و كۆمیته‌ی شار‌و كۆمیته‌ی ناوچه. له سه‌رانسه‌ری كوردستانی ڕۆژ هه‌ڵات. ڕاسته ئه‌و گیران‌و ڕاونان‌و ئاواره بوونه زه‌ربه‌یه‌كی قورس بوون وه ته‌شكیلاتی حیزب ده‌كه‌وتن، به‌ڵام هه‌موو جاڕێ ئه‌ندامانی له خۆ بووردو دوای ماوه‌یه‌كی كورت جێگا به‌تاڵه‌كانی گیراوانیان پرده‌كرده‌وه.
دو‌ژمنی دڵڕه‌ش‌و زاڵم له هه‌موو‌بارێكه‌وه ته‌یارو به‌ئیمكانات، هیچ كاتێك ده‌ست هه‌ڵگر نه‌بووله‌زه‌ربه لێدانی تێكۆشه‌ران، هه‌رجارێ به‌فیل‌و پلانێك زه‌ربه‌ی خۆی ده‌وه‌شاندو زه‌حمه‌تی كادره‌كانی به‌فیڕۆ ده‌دا. زه‌ربه‌و ده‌ستگیری ساڵانی ٣٨ و٤١ و ٤٣ی هه‌تاوی به‌ڕاستی كه‌له‌كه بڕو پشت شكێن بوون، به تایبه‌تی ساڵی ١٣٣٨ی هه‌تاوی كه ده‌كرێ بڵێین په‌یكه‌ری حیزبی دێموكڕاتی تیكڕووخاند. واته: له‌كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریه‌وه تا‌شانه‌ی خواره‌وه له شارودێ ئاشكرابوون‌و نیزیك به سێسه‌ت كه‌س له‌كادرو ئه‌ندمان گیران وپتر له‌و ژماره‌ش ئاواره‌ی عێڕاق بوون . زه‌ربه‌ی ساڵی ٣٨‌ی هه‌تاوی به ئه‌ندازێك قورس‌و گران‌و به‌رین بوو، بۆماوه‌ی پتر له دووساڵ‌و نیو خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی وه‌ها تاساندبوو، هه‌واڵێك له‌كاری سیاسی‌و ته‌شكیلاتی گوێ بیست نه‌ده‌بوو.
لێره‌یه وه‌بیرمان دێته‌وه كه گه‌وره‌پیاوان گوتوویانه: میلله‌تێك له ژێر گوشار‌و زولم‌و زۆریدا‌بێ‌و مافی نه‌ته‌وایه‌تی پێشێل‌و له‌ژینی مرۆڤی بێبه‌ش كرابێ، هه‌رگیز له‌دژی داگیركه‌ران ناوه‌ستێ‌و، واز له‌خه‌بات‌و به‌ربه‌ره كانی ناهێنێ و هه‌رگیز ڕێگه به خۆی نادات له درێژه‌دانی ڕێگای شه‌هیدان ده‌ست له‌سه‌رده‌ست دانێ .
هه‌روه‌ك ئاگادارن دوا‌به‌دوای ئه‌و په‌لامارو گرتنانه، رژیم به وه‌ده‌ستهێنانی زانیاری له‌سه‌ر زیندوو بوونه‌وه‌و وه‌كاركه‌وتنه‌وه‌ی ته‌شكیلاتی حیزبی دێموكڕات ، كار به‌سه‌ستان‌و به‌ڕێوه‌به‌رانی ده‌زگای سه‌ركوتكه‌ری پاشایه‌تی به‌ته‌واوی سه‌رنجیان بۆلای كوردستان ڕ‌اكشاو ده‌ستیان كرد به‌دروستكردنی پایه‌گاو پادگانی نیزامی‌و به‌هێزكردنی ئیداره‌ی ساواك و روكنی ٢ و بنكه‌ی دیكه‌ی پڕ ده‌سه‌ڵاتی جاسوسی . به‌هێنانی ئه‌و ئێداره سامناكانه بۆ كوردستان كاری سیاسی‌و ته‌شكیلاتی سه‌ختترو دژوارتر بوو. ساواك په‌ڕوپۆی هاویشتبووه هه‌موو كه‌لێن و قوژبنێكی كوردستان‌و به‌سه‌ر هه‌ستوونیستی شارو‌ناوچه‌دا موسه‌لله‌ت بوو. هه‌رئه‌و موسه‌لله‌ت‌بوونه بوو كه‌له‌ساڵه‌كانی ٤١‌و ٤٢‌ی هه‌تاویدا ئه‌ندامی كۆمیته‌كان بێ‌پشوودان به‌دوای یه‌كدا ده‌گیران‌و ده‌كه‌وتنه ڕه‌شه‌چاڵه‌كان‌و یان دوور ده‌خرانه‌وه .
له‌ئه‌سه‌ری ئه‌و گیران‌و بێده‌ره‌تانیانه‌و كه‌م‌وكووڕی و بێهێزی رێبه‌رایه‌تیدا بوو كه كۆمیته‌ی ساخكه‌ره‌وه‌ی حیزبی دێموكڕاتی كوردستان و كۆمیته‌ی ئێنقلابی حیزبی دێموكڕاتی كوردستان به‌دوای یه‌كدا ڕێكخران‌و ڕاپه‌ڕینی سالانی ٤٦‌و٤٧‌ی لێ‌پێك هات . به‌هۆی سه‌ركوتكردنی بێروحمانه‌ی رژیمی دیكتاتۆری پاشایه‌تی، وه‌ك هه‌موو ڕاپه‌رین و ئه‌و شۆرشانه‌ی كه له مێژوودا دیان خوێنینه‌وه، وێڕای خوێن‌و فرمێسك و شكنجه‌و زه‌برو زه‌نگ‌و ئێعدامی سه‌حرایی پادگانی جه‌ڵدیان به‌رهه‌می ئه‌و ڕاپه‌ڕینه بوو .
گه‌لی كورد به‌و تێشكانه مه‌زنه‌ش، به چۆك دانه‌هات‌و خه‌بات‌و به‌ربه‌ره كانی تا ئێستاش درێژه‌ی هه‌یه. رژێمی نگریسی حه‌مه ڕه‌زاشاش بۆ هه‌تا هه‌تایه تۆماری ته‌مه‌نی پڕ له كاره‌سات‌و شه‌رمه‌زاری پێچرایه‌وه. خه‌باتی نه‌پساوه‌ی كوردیش تا وه‌ده‌ست هێنانی ئازادی هه‌ربه‌ر ده‌وامه.
بێشك رژیمی كۆنه‌په‌رستی ئاخوندیش ئه‌و ڕۆژه‌ی له پێشه‌و له‌سه‌تا‌سه‌ت نۆبه‌ی دی‌و ناتوانێ له ڕووخانی تاج‌و ته‌ختی دووهه‌زارو پیج‌سه‌ت ساڵه‌ی بیچمی شاهه‌نشاهی به‌ده‌ربێ .
دوای ڕووخانی رژێمی پاشایه‌تی، ڕێبه‌رایه‌تی حیزبی دێموكڕاتی كوردستانی ئێران به‌گشتی‌وشه‌خسی شه‌هیددوكتورقاسملوو به‌تایبه‌تی زۆری هه‌وڵدا مه‌سه‌له‌ی كورد له‌ڕێگای وتوو وێژ به‌شێوه‌ی ئاشتیخوازانه چاره‌سه‌ر‌بكات . مه‌به‌ستی حیزب ئه‌وه بوو؛ گرێپووچكه‌ی كیشه‌ی كورد، به هیدی‌و هێمنی بخرێته نیو‌چوارچیوه‌ی نێوده‌وڵه‌تی‌و له‌نێو ئه‌و چوارچێوه داخراوه بێته‌ده‌ر.
به‌رچاو ته‌نگی كۆنه په‌رستانه‌ی شه‌خسی خومه‌ینی‌و كاربه‌ده‌ستانی ده‌وروبه‌ری، ڕێگای وتوو وێژو دیپڵۆماسیان داخستوو بۆ هه‌میشه كه‌وتنه نێو‌سه‌نگه‌ری درۆ و‌ده‌له‌سه‌وه. به‌ڕاشكاوی ده‌توانین بڵێین: هه‌ر له‌ڕۆژی هه‌وه‌ڵه‌وه بناغه‌ی سیستمی سیاسی كۆماری ئێسلامی له‌سه‌رفریوكاری‌و درۆ وفڕوفێڵ‌و وه‌عده‌و وه‌عید داڕژا .
گرتنه‌پێشی ڕه‌وشتی فریوكاری بوو به دیالۆگ كه ئه‌وه‌ش ڕێگر بوو له گه‌یشتن به ئامانجمه ڕه‌واكانی گه‌لی كورد. سه‌رئه‌نجام شه‌ڕی نه خوازراو به‌سه‌ركوردا سه‌پێندراو خوێن‌و فرمیسك جێگای داوای مافی پێشێلكراوی نه‌ته‌وه‌ی كوردی گرته‌وه .
ئێستا پترله ٣٤‌ساڵه كۆماری ئیسلامی خوێن‌و فرمێسكی كۆمه‌ڵانی كوردستانی كردۆته به‌رنامه‌ی ڕۆژانه‌ی خۆی‌و پێیوایه به كوشتن‌و بڕین‌و پڕكردنی ڕه‌شه چاڵه‌كانی‌و ئازار‌و شكنجه‌و ئێعدام ده‌توانی پێش به ڕه‌و ره‌وه‌ی خه‌باتی نه‌پساوه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد بگرێ. كۆنه‌په‌رستانی كۆماری ئیسلامی پێیان وایه خه‌باتی شێلگیر‌ی گه‌لی كورد به زه‌برو زه‌نگ‌و هه‌ڕه‌شه به چۆك‌دادێ‌و له نا‌و ده‌چێت .
له كاتێكدا یاداوه‌ری ٦٨ساڵهی دامه‌زرانی حیزبه‌كه‌مان جیژن ده‌گرین كه زیاتر له هه‌موو كاتێك هومێده‌وارتر به وه‌ده‌ست هێنانی ئامانجه‌كانمانین .
هه‌تا گوشاری ده‌ستگای جه‌هه‌نه‌می كۆنه‌په‌رستان بۆسه‌ر كۆمه‌ڵگای كورده واری پترو توندترده‌بێ، بێشك بیروباوه‌ڕو خه‌باتی ئه‌ندام‌و لایه‌نگرانی گه‌لیش توند تر‌و به‌گوڕو‌تین‌تر‌و ئێمان و بڕوا به سه‌ركه‌وتن پتر ده‌بێ .
له‌كاتێكدا یاداوه‌ری ٦٨‌ساله‌ی دامه‌زرانی حیزبی دیموكڕاتی كوردستانی ئێران ده‌كه‌ین كه پشتیوانی ڕووناكبیران‌و زه‌ه‌حمه‌تكێشان‌و ژنان‌و پیاوانی شۆرشگیر‌و سه‌رجه‌م كۆمه‌لانی كوردستان له هه‌موو‌ساڵه‌كانی ڕابردوو به‌رچاوترو به‌ئیمان‌و بڕواتره .
له كۆتاییدا منیش وه‌ك ئه‌ندامێكی وه‌فا‌دار به‌ڕابردوو داهاتووی حیزبه به ئه‌زموونه‌كه‌مان ، پڕبه‌دڵ پیرۆزبابی ئه‌و ڕۆژه مێژووییه له ئه‌ندامانی ده‌فته‌ری سیاسی‌و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی حیزبی دێموكڕاتی كوردستانی ئێران و كادری كۆمسیۆنه‌كان‌و پێشمه‌رگه‌كان‌و سه‌رجه‌م ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزب پێشكه‌ش ده‌كه‌م .
سه‌ركه‌وێ خه‌باتی ڕه‌وای نه‌ته‌وه‌كه‌مان به‌سه‌ر داگیركه‌راندا .
سڵاو له شه‌هیدان قاز‌ی‌محه‌مه‌د‌و یارانی دا‌مه‌رێنه‌ری حیزبی دێموكڕات.
سڵاو له‌شه‌هیدانی سوورخه‌ڵاتی كوردستان. سڵاو له‌زیندانیانی سیاسی .
روو‌ڕه‌شی بۆكارنامه‌ی داگیركه‌رانی كوردستان به گشتی و كۆماری ئیسلامی ئیران به تایبه‌تی .
سه‌عید كاوه ( كوێستانی ) گه‌ڵاوێژی ١٣٩٢ هه‌تاوی ٢٠١٣‌ی زاینی .