"an independent online kurdish website

قسەیەک هەیە کە دەڵێن ‘بۆ ئەوەی کە دۆست و دوژمنت بناسی سەرەتا خۆت بناسە’ بەڵام بە داخەوە پارتی کرێکارانی کوردستان تا ئێستا نە خۆی ناسیوە و نە دۆست و دوژمنی، بۆیە بە هەموو شێوەیێک هەوڵی خۆسەپاندنی بە زۆرێ دەدات.diyar_molayi

لە ماوەی رۆژانی رابردوو دا بە تایبەت دوایی پێکهێنانی لێژنەیەک لە هێزە سیاسیەکانی رۆژهەلاتی کوردستان بۆ تاوتۆکردنی چوونیەتی بەشداری و بەرێوەبردنی کۆنگرەی نەتەوەیی، و دەرنەچوونی کۆمیتەی رۆژهەلاتی پارتی کڕێکارانی کوردستان (پکک)، و هەروەها تێکهەلچوونەکانی ناوچەی مارەغانی سەردەشت، ئێڕیش و پەلامارەکانی کۆمیتەکە بۆ سەر حیزبەکانی رۆژهەلاتی کوردستان و بە تایبەت حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران چرتر بووە و بە کورتی دەیهەوێ بەم شێوەیە و بە زۆر خۆی دەربخات. بۆیە منیش بە کورتی بۆچوونی خۆم لەم بوارانە دا دەرببرم.

کۆنگرەی نەتەوەیی و هێزەکانی رۆژهەلات:

دوایی تێپەربوونی زیاتر لە ٤ ساڵ بە سەر دوایین هەوڵ بۆ پێکهێنانی کۆنگرەیەکی نەتەوەیی کە تێدا هەموو لایەنەکانی هەرچوار پارچەی کوردستان ئامادە بن، لە کۆتایی دا مانگی رابردوو لە سەر داوای سەرۆکی هەڕێمێ کوردستان مەسعور بارزانی کۆبوونەیەک بە بەشداری هەموو لایەنەکانی هەرچوار پارچەی کوردستان، بۆ تاوتۆکردنی شێوەی بەرێوەبردنی کۆنگرەکە پێکهات. لە کۆنگرەکەدا بریار درا کە لێژنەیەک پێكبهێنرت بۆ ئامادەکاری پێویست، هەربۆیەش ٥ کەس بە رۆژهەلاتی کوردستان درا، لە کۆی ٩ حیزبی بەشدار لە رۆژهەلات، هەفتیان ئامادەگی خۆیان دەربڕی. بۆ ئەوەی کە لە نێوان ئەم ٧ حیزبە دا ٥یان دەستنیشان بکرێت، بۆچوونی جیاواز هەبوون، بە تایبەت کە لە لایەن حیزبی دێمۆکراتەوە پێشنیارکرابوو کە بە ڕێکەوتن ئەم کەسانە دیار بکرێت، بەڵام هێندێک لە بەشداران بە تایبەت کۆمیتەی رۆژهەلاتی پکک (پژاک) قەبوولی نەکردبوو و خوازیاری دەنگدان و کەوتنە هەلبژارتنی کردبوو و لە لایەن حیزبەکانی ترەوە قەبوول کرابوو، لە ئەنجامی هەلبژارتنەکان دا پژاک دەنگی پێویستی نەهێنابوو، (ئیتر دێمۆکراسیە و دەنگدان ناکرێ بە دڵی هەموو کەس بێت)، ئیتر دوایی ئەمە پکک و شاخەی رۆژهەلاتییەکەی کەوتنە چەواشەکاری و ئەم هەلبژارتنەیان خستنە ژێر پرسیار و لە کۆتایی دا تانە لێدانیان بێ ئەنجام مایەوە و بە ناچاری پکک یەک کەس لە حەقی خۆی بە کۆمیتەی رۆژهەلاتییەکەی دا.

حەتا ئەوەشمان گوێ لێبوو کە پکک تەهدیدی کردبوو ئەگەر پژاک بەشدار نەبێت ئەوان کۆنگرەکە بایکۆت دەکەن. و لە بەرنامەیەکی نەورۆز تی ڤی دا سەرۆکی کۆمیتەی رۆژهەلاتی پکک بەرێز حاجی ئەحمەدی بە توندی ئێرشی کردە سەر حیزبەکانی رۆژهەلات و ئەوەی بێڕێزیە بەرانبەریان کرد کە پێم وانییە هێچ کەس حەتا وولاتییەکی نۆرمالیش قسەکانی ئەم بەڕێزە پێ ماقوول بێت و ئامادە بێ کەسایەتی بشکێنێت و لەم قسانە بیکات، بەڵام لە راستی دا دەستوورەکە لە قەندیلەوە هاتبوو و دەبوو بکرا، خۆ مۆرە ناتوانێت فەرمانی ئەربابانی خۆی رەت بکاتەوە. هەر چەند بە راستی لە دڵەوە پێم نەخۆشە کە قەندیلی سەربەرز ئێستا بووە جێ دژایەتی کردنی کورد و دەنگی هەرەشەکانی کۆماری ئیسلامی لێوە بێت.

ئەم مژارانە لە سەر رۆژهەلاتی کوردستان ٢ خالمان بۆ دەگەیینێت:

یەکەم: دەڵێن لە دەستنیشانکردنی ٥ کەس بۆ لێژنە رۆژهەلات بۆ کۆنگرەی نەتەوەیی، حیزبەکانی رۆژهەلات کە هێچ کات ئامادەی قەبوولکردنی یەکتر نەبوون، پێکەوە ڕێکەوتن، لە راستی دا ئەمە ئاماژەیەکی پۆزیتیڤە، رەنگە سبەینێ لە کاتی پێویست دا و لە ئەگەری گۆرانکاری لە ئێران دا زۆر بە ئاسانی رێبکەون.

دویەم: هەلبژارتن کرا و پژاک یان هەمان پکک دەرنەچوون، ئیجا هەموو بوونەتە بە خائن و هەرەشەکان دەستی پێکرد، ئەمە بە پێچەوانەی خالی یەکەم زۆر نیگەتیڤە، بەم شێوەیە سبەینێ ئەگەر لە کوردستان هەلبژارتن کرایەوە و پکک دەرنەچوو، ئینجا بێ گۆمان بە پێ ئەم عەقلییەتە ئەنجامی هەڵبژارتنیش قەبوول ناکات، ئینجا وەرە و درۆستی کە!!! بە تایبەت پشتگیری پکک لە پژاک ئاماژەیەکی زۆر خەتەرناکە.

وەگەرنە خۆ ئەگەر پکک، دێمۆکراسی و یەکتر قەبوول کردنی، بۆنیش کردبێت، هێچ کات ئامادە نەدبوو کە لێژنەی باکووری کوردستان بەم شێوەیە بێت کە هەموو بەشداران کە ٦ یان ٧ بوون تەنیا لە لایەنەکانی نێزیکی خۆی بن، باشە هاکپار، پسک، پدک باکوور، کادپ و … نوێنەرایەتی هێچ کەسیان نەدکرد و تەنیا پکک و دارودەستەکانی نوێنەرایەتی کوردی باکوور دەکەن؟ ئینجا دەستێوەردان لە نێو پارچەکانی تر بە تایبەت رۆژهەلاتی کوردستان بە راستی بێ پرەنسیپی بوو، بەڵام بۆی ئیسبات بوو کە رۆژهەلاتیش وەکوو رۆژئاڤا نییە کە ببێتە حەیات خەلوەتی.

ئینجا با باسی تێکهەلچوونەکانی مارەغای سەردەشت بیکەم:

ئەمە هەوالێکە کە لە مالپەری کوردستان مێدیا سەر بە حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران دا بەلاڤ بووتەوە:

(كوردستان میدیا: ٦كەس لەچەكدارەكانی سپای پاسدارانی رێژیمی ئێران لەئەنجامی تەقەی كەسانێكی نەناسراوەوە كوژران و بریندار كران.

لەئەنجامی تێكهەڵچوونێك كە لەگوندی “مارەغان”‌ی سەردەشت رووی داوە ٥ كەس لە چەكدارەكانی سپای پاسداران كوژران و بریندار بوون و لەو پێوەندییەدا ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا بڵاوی كردۆتەوە، لەو پێنج كەسە سێیان كوژران و دوو كەسیشیان بریندار بوون.

سەرچاوەكە ئەوەشی خستۆتە روو، هاووڵاتیانی ئاوایی مارەغان ئەو هەواڵەیان پشت‌راست كردۆتەوە و راشیگەیاندووە، لەو تێكهەڵچوونەدا دوو كەسی دیكەش كوژراون كە شوناسەكانیان روون نەبۆتەوە.

هەر لەو پێوەندییەدا شەوی٣٠ی گەلاوێژیش كەسێك بەناوی “محەممەد خزری” ناسراو بە حەمەخان خەڵكی ئاوایی كەچەڵاوای سەر بە سەردەشت بە چەك كوژراوە.

دەوتریت ئەو كەسە یەكێك لەدەست و پێوەندییەكانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران بووە.)

من هێچ شتێکی تێدا نەبینم کە نیشانەی هەرەشە کردن لە پژاک بێت. دەڵی چەند کەسی نەناسراو، ئینجا باسی ناکات کە کێ بوون، ٢ رۆژ دوایی بەلاوبوونی ئەم هەوالە لە کوردستان مێدیا دا ئینجا پژاک دەلێت ئەمانە گەریلای ئێمە بوون و لە شەری دژی کۆماری ئیسلامی دا شەهیدبوون، گەر واش بێت خۆ لە هەواڵەکەی کوردستان مێدیا دا شتێکی خراب نەنووسراوە.

ئینجا ئەم هەوالانە کە لە ناوخۆی کوردستان بە تایبەت لە ورمێ و سەردەشت بە دەستمان گەییون، شتێکیتر دەڵێن، بە هەر حال ئەمە هێچ کات نابێ ببێتە هۆی ئەم هەموو بێرێزی و ئێرش کردن بۆ سەر حیزبەکانیتر. پ ک ک شەو و رۆژ باسی یەکیتی نەتەوەیی و ووتەکانی بەڕێز ئۆجالان لە سەر پیکهاتنی یەکیتیەکی نەتەوەیی دەکات، باشە بەم شێوەیە یەکیتی کوردان چوون پێکدێت؟

ئیتر ئێستا Newroz Tv و میدیاکانی سەر بە پ ک ک و هەموو مۆریدەکانی ئەم حیزبە کەوتوونەتە هەرەشە و گۆرەشە کردن کە تەنانەت من گوێم لە قسەکانی وتەبێژی پژاک گرت کە دەیگووت” ئەم شتە بێ وەلام نایهێلین” و هەرەشەی شەر و لە نێوبردنی حیزبی دێمۆکراتی دەکرد.

بەڵام بە خۆشییەوە هەرچەندە پکک و پژاک لە بێ ڕێزی و هەرەشە کردن لە حیزبەکانی رۆژهەڵات هەم بۆ کۆنگرەی نەتەوەیی و هەمیش بۆ ئەم مەسەلەیە، هێچ ئەخلاقێکیان لە بەرچاو نەگرت و هەموو سنوورەکانیان بەزاند، بەڵام هیچ وەلامێکیان وەرنەگرت، لە بەر ئەوەی کە خەلک خۆی ئەوان دەناسێت و پێویست بە وەلامدانەوە ناکات و منیش تەنیا بۆچوونی خۆم دەردەبرم. ئنجا با خەلک خۆی قەزاوەت بیکات.

 

  

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی