"an independent online kurdish website

خه‌ڵكی وه‌زاڵه‌ هاتووی سوریه‌ بۆ وه‌ده‌ستهێنانی ئازادی و دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی دژ به‌ سه‌ره‌رِۆی و سه‌ركوتی له‌ راده‌به‌ده‌ری رێژیمی به‌عسی سوریه‌ به‌ سركردایه‌تی بنه‌ماڵه‌ی گه‌نده‌ڵ و خوێنرِێژی ئه‌سه‌د ده‌ستیان كرد به‌ خۆپیشاندان و ناره‌زایه‌تی نواندنshorsh_golkar10

به‌ڵام مه‌خابن ،رێژیمی سه‌ركوتگه‌ری به‌عسی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌سه‌د هه‌ر وه‌كوو پیشه‌ی هه‌میشه‌ی خۆی له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌م ناره‌زایه‌تیانه‌ ده‌ستی دایه‌ سه‌ركوتیَكی بێ به‌زییانه‌ و له‌ هه‌موو جۆره‌ كه‌ره‌سه‌یه‌كی قورس و سووكی عه‌سكه‌ریش كه‌ڵكی وه‌رگرت تاكوو بتوانێ كۆتایی به‌م ده‌نگه‌ ماف خۆازانه‌ بێنێ . له‌م نێوه‌شدا رێژیمی كۆماری ئیسلامی بێ پسانه‌وه‌ پشتیوانی له‌و رێژیمه‌ كردوو به‌رده‌وام پاره‌و تفاق و هێزی بۆ یارمه‌تیدانی ئه‌سه‌د نارد و به‌ گشتی ته‌واوی هه‌وڵی خۆی له‌و ماوه‌یه‌ وه‌گه‌رِ خست كه‌ پێش به‌ رووخانی ئه‌م هاوپه‌یمانه‌ ستراتیَژیكه‌ی كه‌ هاورِاز و هاوكاری بووه‌ له‌ چالاكیه‌ تیرۆریستیه‌كانی بگرێ و كه‌چی پاش دوو سێ ساڵ هیچ نه‌یتوانی كۆتایی پێ بێنی ، به‌ڵكوو به‌هێزتر و به‌رینتریش بوو تا جێگایه‌ك كه‌ هه‌نووكه‌ به‌س چه‌ند گه‌رِه‌كێكی ده‌میشقی پایته‌خت له‌ كونترِۆڵی ئه‌سه‌د ماوه‌ته‌وه‌ .

رێژیمی به‌عسی ئه‌سه‌د كه‌ هه‌نووكه‌ كاری گه‌یشتووه‌ته‌ ئیَسقانی و مه‌رِنه‌مۆكی لێ ئاڵاوه‌ و به‌ره‌و مه‌رگ و له‌ ناوچوون ده‌رِوات و خوله‌كه‌كانی كۆتایی هه‌تاهه‌تایی ده‌ستی پێ كردووه‌ ، دوایین په‌له‌قاژه‌ی كردوو چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراو ئه‌هریمه‌نی شیمیای دژ به‌ ژن و منداڵی بێ تاوان به‌ كار هێنا.

به‌ كار هیَنانی چه‌كی كیمیای له‌ لایه‌ن رێژیمی ئه‌سه‌ده‌وه‌ كۆ ده‌نگیه‌كی نێونه‌ته‌وه‌ی چێ كرد و ولایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌ یه‌كه‌مین هه‌ڵوێستی رایگه‌یاند كه‌ كاردانه‌وه‌ی چه‌كداریمان ده‌بێ دژی ئه‌م كاره‌ قیزه‌ونه‌ی ئه‌سه‌د و هێرشی چه‌كداری ده‌كه‌ینه‌ سه‌ری تاكوو بزانێ كه‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌ی ناتوانێ ده‌ست له‌سه‌ر ده‌ست دابنێت تاكوو كۆمه‌ڵكوژی له‌و وڵاته‌ بكرێ .

راگه‌یاندنی هێرشی چه‌كداری بۆ سه‌ر رێژیمی سوریه‌ ئێرانی هه‌ژاند و به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی بۆ پشتیوانی له‌م هاوپه‌یمانه‌ نگریسه‌ تیرۆریسته‌ له‌ به‌رامبه‌ر هه‌ڵوێستی هێرشی چه‌كداری ئه‌مریكا ده‌ستیان كرد به‌ فرِوفیشاڵ و هه‌رِه‌شه‌ و گورِه‌شه‌ . جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی رایگه‌یاند كه‌ رێژیمی ئێران له‌ هه‌ر بارودۆخێكدا پشتیوانی ده‌كات له‌ به‌ره‌ی به‌رخۆدان و به‌ تایبه‌ت ئه‌سه‌د.

وه‌زیری به‌رگری كۆماری ئیسلامی راشیگه‌یاند كه‌ وه‌ها هێرشێك سه‌قامگیری و هێمنی ناوچه‌ له‌ نێو ده‌بات!.

جێگری ستادی هاوبه‌شی هیَزه‌ چه‌كداره‌كانی ئێرانیش له‌ به‌رامبه‌ر هه‌ڵوێستی هێرشی چه‌كداری ئه‌مریكا بۆ سه‌ر رێژیمی ئه‌سه‌د رایگه‌یاند كه‌ تێپه‌رِاندنی هێڵی سووری سوریه‌ ئاكامی خراپی لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌ بۆ كۆشكی سپی.

سه‌رۆكی به‌ ناو په‌رِله‌مانی كۆماری ئیسلامیش هه‌ر له‌م پێوه‌ندیه‌دا به‌ رۆژائاوای رایگه‌یاند كه‌ ئه‌گه‌ر هێرش بكه‌نه‌ سه‌ر سوریه‌ ده‌بێ نیگه‌رانی منداڵه‌ نامه‌شروعه‌كه‌ی خۆتان واته‌ رێژیكی زایۆنی بن.

به‌ڵام ئه‌م هه‌رِه‌شه‌و گورِه‌شانه‌ی كۆماری ئیسلامی به‌س له‌ چوارچێوه‌ی قسه‌ ده‌مێنێته‌وه‌ چوونكه‌ كۆماری ئیسلامی به‌ درێژایه‌ی ته‌مه‌نی پیشانی داوه‌ كه‌ پاراستنی نیزامی له‌ هه‌موو شت بۆی گرنگتره‌ و به‌ كرده‌وه‌ش ته‌قیه‌ به‌شێكی دانه‌برِاوه‌ له‌ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی، بۆیه‌ له‌ ئه‌گه‌ری هێرشی چه‌كدرای ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان كۆماری ئیسلامی رووبه‌رِووبوونه‌وه‌ی چه‌كداری به‌كار ناهێنێتوو وه‌كوو ئه‌زموونی عێراق و ئه‌فغانستان به‌س پاش پرِۆسه‌ی رووخانی رێژیمی ده‌سه‌ڵاتدار ده‌ست ده‌كات به‌ ته‌یاركردنی گروپه‌ تیرۆریستیه‌كان بۆ كاری ته‌قینه‌وه‌ و تیرۆركردن واته‌ شه‌رِی نارِاسته‌وخۆ ده‌كات.

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی