"an independent online kurdish website

هەر لە سەرەتای دەستپێکی کۆماری ئیسلامی ئێران، حیزبی دێمۆکراتی کوردوستانی ئێران سەرەڕای نیشان دانی نیازپاکی لە مقابل ڕێژیمی ئێرانkakebra_xusrewi
بە مەبەستی وەدەست هێنانی مافی نەتەوەیی و ویست و داخوازەکانی خەڵکی کوردستان لە چوارچێوەی ئێرانێکی دێمۆکرات و یەک پارچە وە هەر وەها پێشگرتن لە هەڵ گیرسانی شەڕی حکومەتی مەرکەزی ئێران لە دژی خەڵکی کوردستان، بەڵام سیاسەتی ڕێژیمی ئێران لە بەرانبەر حیزبی دێمۆکرات و داخوازیەکانی خەڵکی کوردستان پێچەوانە بوو.

پاش جێگیر بوونی دەسەڵاتیان بە سەر گەلانی ئێران و دامەزرانی حکومەتی دینی لە ئێران، دەسەڵات دارانی ڕێژیمی دینی کۆماری ئیسلامی کەوتنە پاکتاو کردنی دێمۆکراسی خوازان و جیابیران لە ئێران بە شێوەیەکی گشتی. هەزاران کەس لە ئازادی خوازان ئیعدام وزیندانی کران یان پەنایان بردە وڵاتانی دەرەوەی ئێران.

بەڵام وەزییەتی کوردستان لە گەل نەتەوەکانی ترلە ئێران جیاوازتر بوو. کۆماری ئیسلامی هەر لە سەرەتای دەسەڵاتی یەوە توانی کۆنترۆڵی زۆربەی وڵات بە دەستەوە بگرێ جیا لە کوردستان.

بەدەست پێ کردنی شۆڕشی گەلانی ئێران لە ساڵی ١٩٧٨ وگوڕینی حکوومەتی پاشایەتی لە ئێران، حیزبی دێمۆکرات توانی نەخشی کاری گەر بگێڕێ لە ڕێک خستنی خەڵکی کوردستان و ڕێبەرایەتی کردنی خەڵکی کوردستان لە زۆربەی خاکی کوردستان. بەم جۆرە کوردستان تەنیا ناوچەیەک بوو لە ئیران کە جمهوری ئیسلامی نەی توانی نزیک بە دو ساڵ دەسڵاتی خۆی تێ دا جێ گیر بکا. لەو ماوە دا چەند جارئەرتەش وسوپای پاسداران هێرشی بەرینیان بۆ کۆنترۆلی کوردستان دەست پێ کرد کە هەموو لە گەڵ شکست بەرەو ڕوو بوون.

لەیرەدابوو بۆ ڕێبەری ئیران خومەینی وهاو بیرانی لە کۆماری ئیسلامی دەر کەوت کە حیزبەکەی شەرەفکەندی چ توانایەکی هەییە لە ڕێبەری کردنی خەباتی نەتەوەی خەڵکی کوردستان وە بە ئاسانی ناتوانن دەسەڵاتی خۆێان بە سەر کوردستان دا بسەپێنن.

بۆێیە خومەینی فتوای جیهادی بە دژی خەڵکی کوردستان ڕاگەییاند و بێ بەزەییانە سپاو ئەرتەش هێرشیان کردە سەر شاروو گوندەکانی کوردستان و هەزاران کەس لە خەڵکی بێ دیفا بوون بە قوربانی فتوای خومەینی.

حیزبی دێمۆکرات بۆ پاراستنی گیان و ماڵی خەڵک هێزەکانی لە شارو گوندەکان کشاندەوە بۆ سنوورەکانی کوردستان و قۆناخی شەڕی پارتی زانی دەست پێ کرد. قۆناخی شەڕی پارتی زانی کە لە پانتای نزیک بە تەواوی خاکی کوردستان لە شماڵەوە تا جنووب ئەنجامی دەگرت زیاتر لە ١٥ ساڵی خاییاند. هاوکات پێوەندی سیاسی و دیپلۆماسیشی لە وڵاتانی دەرەوە و لە گەل حیزب و ڕێکخراوە سیاسییەکانی ئێرانی بە شێوەییەکی بەرین پەرەپێ دابوو. جنایەت و ڕۆی دزێویی ڕێژیمی ئێرانی بە بیرۆڕای نێونەتەوەیی نیشان دە دا.

ئیدی بۆ دەسەڵات دارانی جمهوری ئیسلامی حیزبی دێمۆکرات تەنییا حیزبێکی کوردستانی نە بوو بەڵکوو وەک حیزبێکی سەرانسەری بە توانا لە مەیدانی سیاسی ئێران دژ بە ڕێژیم حیسابی بۆ دەکرا

بۆێیە لە لایەن تیرۆریزمی دەوڵەتی کۆماری ئیسلامییەوە لە هەر حیزب و ڕیکخراوێکی ئێرانی دژ بە ڕێژیم زیاتر بوو بە توانجی تیرۆرو زیاتر لە ئەحزابی ئێرانی بوو بە قوربانی تیرورو زەرەرمەند بوو.

kak_seid21

بۆ هەر حیزبێکی سیاسی لە جەرەیانی خەبات دا ئاسان نییە لە ماوەی چەند ساڵ دا دوو ڕێبەری لە دەس بداو تووشی هەرەس و هەڵ وەشانەوە یان بە شێوەیەکی دیار زەئیف و کز نەبێ ئەویش بە شێوەی تیروربێ. زۆر جار بووە حیزبێک بە لە دەس دانی ڕێبەرەکەی تووشی ئەو هاڵەتانە بووە کە ئیشارەم پێ کردن. یان باشترە بڵێن ئەم سیاسەتە مێژوی کۆنی هەییە بۆ کورد. زۆر لە جۆڵانەوەو سەر هەڵ دانەکانی کورد بە لە ناو بردنی سەر کردەو ڕێبەرەکانیان سەر کوت کراون و لە ناو چوون.

بەڵام تیروریزمی دەوڵەتیی کۆماری ئیسلامی لەم تەجرۆبەییەی دا بێ ئاکام و ماییە پووج دەر چوو. لە دەیەی ٨٠ و٩٠ لە دەرەوەی ئێران تیرۆریزمی دەوڵەتی ڕێژیم دەییان کەس لە موخالیفانی تیرۆر کرد بەتایبەت ئۆروپا ببوو بە مەیدانی سادوو سەودای بازرگانی تیرۆر لە گەل ئێران. تیرۆریستان بە بەڵگەو مەدارکەوە دەکەوتنە دەست پولیس بەڵام ئازاد دەکران. تیرۆری وییەن نموونەییەکی زیندوە کە سەرەڕای گرتنی تاوانباران لە لایەن پولیسەوە بە برێنداری وچەکی تیرۆرەکانیانەوە ، ئازاد کران.

هەر لە درێژەی ئەم سیاسەتە تیرۆریستیەی دا بوو کە بۆ جارێکی تر لە ١٧ ٩ ١٩٩٢ تیرۆریزمی دەوڵەتی کۆماری ئیسلامی دەستی داییە جنایەتیکی نا جوانمێرانەی تر بەو ئۆمێدەی وەک تیرۆری وییەن و تیرۆرەکانیتر سەر کەوتوو بێتوو درێژە بە لە ناو بردنی ئازادی خوازان بدا.

بەڵام ئەم جارە نە بەڵکوو سەر کەوتوو نە بوو، بەڵکوو مەرگی پیاوێکی گەورەو ئاشتی خواز لە گەڵ چەند هاوڕێ تری بوون بە قەڵغانێک لە برانبەر دەستی ڕەشی تیرۆریزمی کۆماری ئیسلامی ئیران، تا چی دیکە خۆێنی ئازادی خوازانی ئێران بە فیڕۆ نەچێ و ” ئۆروپا ” مەیدانی تیرۆریزمی دەوڵەتی ڕێژیم پێیان چۆڵ بکرێ.


١٤ /٩ /٢٠١٣

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی