٢٦ی خه‌رمانانی ساڵی ۱۳۷۱ی هه‌تاوی (به‌رامبه‌ر به‌۱۷ی سێپتامبری ۱۹۹۲ی زایینی) له‌لایه‌ن تێرۆریسته‌جینایه‌تکاره‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران،کاک دکتۆر سه‌عید شه‌ره‌فکه‌ندی سکرتێری گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و
کاک فه‌تاح عه‌بدولی ئه‌ندامی ک. ناوندی و نوێنه‌ری حیزب له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات و کاک هومایون ئه‌رده‌ڵان نوێنه‌ری حیزب له‌وڵاتی ئاڵمان و کاک نوری دێهکوردی تێکۆشه‌ری ئازادیخوازی ئێرانی و دۆستی دێرینی حیزب له‌رێستۆرانی میکۆنووسی شاری بڕلینی ئاڵمان شه‌هید کران.
سه ره تا کۆماری ئیسلامیی ئێران هه وڵه ی ئه وه‌ی ده‌دا ئه وکاره قیزه‌ونه بخاته ئه ستۆی یه کێک له حیزبه گه وره‌کانی کوردستان . جێگای باسه دوان له وتیرۆریستانه عه ره‌ب بونوسهربه حیزبوڵای لبنانی بون .
دواتر و لە پرۆسەیەکی دادگای فیدراڵی ئاڵمان دا روون بۆوە کە تیرۆریستەکان نێردراوی کۆماری ئیسلامیی ئێران بوون و سەرەنجام دادگا رێبەرانی هەرە پلە بەرزی ئەو دەسەڵاتەی لەو کردەوەیەدا بە تاوانبار ناسی.
دکتۆرتوانی مێژویه ک بۆ خۆی تۆمار بکات . دکتۆر قوتابخانه یه‌ک بو بۆ هەزاران شۆڕشگێڕ و قارەمانی ئەم گەل و نیشتیمانە،شه‌رفکه‌ندی شه‌هید ڕێبەێکی مۆدێرنە کە خۆێندنەوەی کرداری سیاسیی و تەنانەتداستانی ژیانی شەخسی سەرمەشقێکی چەند رەهەندی دەخاتە پێش چاوی نەوەی کۆن و نوێمان.
د.سه‌عید شه‌ره‌فکه‌ندی رێبه‌رێکی باوه‌ر به‌خۆ، به‌تواناو رچه‌شکێن و پێشره‌و بوو، ماموه‌ستا و سیاسه‌توانێکی زانا‌و رووناکبیر‌و بیر کراوه‌و شاره‌زاو ژێر و وریا‌و رێئالیست بوو.
د.سه‌عید مودیرێکی به‌مشوور، چالاک و پر کار، به‌هیوا و هومێدو باوه‌ر پێکراو بوو، رهخنهگرو راهێنه‌ر و داهێنه‌ر بوو ، به‌نه‌زم و دیسیپلین بوو، خاوه‌ن ئه‌خلاق و پره‌نسیب و پرستیژی دێموکراتی بوو.
بۆیە سەرەڕای بە فێرۆ چوونی دەرفەتە پربایەخەکان، بە پێ پێداویستی هەنووکەیمان، بە تایبەت لە ئێستای قەیرانباری بزووتنەوەماندا و بە حۆکمی لوژیک، با لە ساڵیادی شەهید بوونی رێبەرانماندا دوور بکەوینەوە لە “مەرسیە خوانی” و بە کەرستەی مۆدێرن. یاد و رێگایان بەرز و پیرۆز راگرین . یادی به‌رزو پیرۆز بێت ڕێبه‌ری هه‌میشه زیندوومان دکتۆرشهرفکندی.
16/9/2013/ زایینی به‌ریتانی