"an independent online kurdish website

١٧ ی سپتەمبەری ١٩٩٢ کۆماری ئیسلامی ئیران جارێکی دیکە روی تێرۆریست و جینایەتکارانەی خۆی نیشاندا.lewh_berlin

لەم رۆژەدا سکرتێری حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئیران و هاورێیانی لە شاری بەرلین بە دەستوری رێبەری مەزهەبی و سەرانی دەولەتی ئیران تێرۆر کران. پاش لێکۆلینەوەیەکی دورودرێژ دادگای عالی بەرلین دەولەتی ئیرانی عاملی ئەسلی ئەم جینایەتە نیشاندا و بۆیەکەم جار تەرۆریزمی دەولەتی ئێران ئاشکرا کرا،وە یەکەم جاربو کە خوێنی رێبەرێکی کورد دەبوو بە سەبەبی مەحکوم بوونی داگیرکەری کوردستان لە جیهاندا.بۆ ئیعتراز، دەولەتانی ئەندامی یەکیتی ئۆروپا سەفیرانی خۆیان لە ئیران بۆ ماوەیەکی کورتیش بێ، کێشایەوە.

٢٠ ئاپریل ٢٠٠٤ مانۆمێنتێک لە شوینی جینایەتەکە سازکرا.مەتنی تابلۆکە بەمجۆرەیە :لەم شوینە لە رۆژی ١٧ سپتەمبەر ١٩٩٢ سکرتێری حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئیران  ، دۆکتۆر سادق شەرەفکەندی،فەتتاخ عەبدولی،هومایۆن ئەردەلان، و سیاسەتمەدار نوری دیهکوردی. بە دەستی“„ رێژیمی ئەو وەختی ئیران تێرۆر کراون،ئەوان بۆ ئازادی و حوقوقێ بەشەر خەباتیان دەکرد“.

 هەمو سالێ ئەندامانی حیزب و کوردەکانی دانیشتوی بەرلین لە ١٧ سپتەمبەر دا لە سەر تابلۆی یادبود کۆدەبنەوە و یادی شەهیدەکان بەرز رادەگرن.


حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئیران . کۆمیتەی بەرلین

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی