"an independent online kurdish website

     هه‌موو لایه‌ک ئه‌وان ڕاستیانه‌ زۆر چاوک ده‌زانن که‌ داگیرکه‌رانی دیرین و دوژمنه‌ دکتاتۆرو ڕژێمه‌ کۆن و ڕابوردوه‌کانی دژ به‌ گه‌لی کورد چیان وه‌سه‌ر ئه‌م کوردستانه‌ شیرینه‌ی ئێمه‌وه‌ahmad_deshti-0

له‌ ڕابووردو هێناوه‌و چۆن گه‌لی کوریان ئه‌نفال کردووه‌ و به‌ سه‌دان هه‌زار ڕۆله‌ی کوردی قاره‌مانیان به‌ خاک و خوێن کیشاوه‌و ده‌سته‌ به‌ ده‌سته‌ کوردیان به‌ره‌و مه‌رگ و نه‌مانه‌وه‌ بردووه‌ و چۆ ئاوی کانی وڕوباران و ڕه‌زو باغ و ئه‌شکه‌وته‌کانی کوردستانیان خنکاندووه‌ و به‌ سه‌دان هه‌زار گوندی کوردیان وێرانه‌و خاپور کردووه‌،ئه‌وه‌ی که‌ تاوان و جنیاته‌ت و شه‌رمه‌زاریه‌ بۆ هه‌ر مرۆڤێک به‌ سه‌ر گه‌لی کوردیان داسه‌پاندووه‌ و به‌ درێژایی مێژوو تازی و ڕۆمی و عه‌جه‌م درێغیان له‌ له‌ناو بردنی کوردو کوردستان کردووه‌،ئه‌مانه‌ هه‌مووی شاه‌اوه‌ نین و ڕاستیه‌که‌ که‌ هه‌موو کوردی چاک ده‌زانێت که‌ دوژمنانی کوردستان چیان وه‌سه‌ر گه‌لی کورد هێناوه‌،ده‌توانم بڵێم ئه‌مه‌ خوو ڕه‌وشتی دوژمنانی گه‌لی کورد که‌ ئه‌مرۆش هه‌ر به‌و نیازه‌وه‌ ماون و ده‌یانه‌وێت ئه‌وه‌ی که‌ نه‌شیان توانیوه‌ ئه‌نجامی بده‌ن ئه‌مرۆ دیسان ده‌ست به‌ کار بن و ئه‌وه‌ی له‌ ده‌ستیان بێت دژ به‌ کوردو کوردستان بیکه‌ن و ئه‌نجامی بده‌ن و لێ نه‌گه‌ڕێن که‌ هه‌رگیز کورد له‌ ناو ماڵ و کاشیانه‌ی خۆیه‌وه‌ به‌ ئارامی و ئسایش و کاینی میللی خۆیه‌وه‌ بژیت،ئه‌مه‌ ڕستیه‌که‌ ده‌بێت هه‌موو کوردێ هه‌رگیز دوژمنانی له‌ یاد نه‌کات.

 

به‌ تایبه‌تی ئه‌مرۆ که‌ کوردو کوردستان به‌ره‌و قۆناغێکی تازه‌ و پڕ له‌ سه‌رکه‌وتنه‌کانی به‌ سه‌ربه‌رزیوه‌ ده‌ڕوات، ده‌بینن که‌ له‌ باشوری کوردستانه‌وه‌ پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنێکی شارستانیانه‌وه پیشکه‌وتوانه،‌ تا ڕاده‌یه‌کی زۆر‌ له‌ ژێر سایه‌ی ئه‌من و ئاسیشه‌وه‌ سه‌رکه‌وتوانه‌ به‌ڕێوه‌ چوو،گه‌لی کورد وه‌ک هه‌موو میلله‌تێکی ئازدیخوازو خاوه‌ن کیانه‌وه‌، ده‌یه‌وێت بۆ هه‌تایه‌ له‌ سه‌ر خاکی خۆی دا سه‌ربه‌رزانه‌ بژیت و ده‌ستی داگیرکه‌ران و ترۆریستان و پیاو خه‌راپان له‌ سه‌ر خاکی شیرینی خۆی بۆ هه‌میشه‌ ببڕێته‌وه‌، ئه‌و هه‌موو ئارامی و ئاسایش و پێشکه‌وتنانه‌ی که‌ له‌ باشوری کوردستانه‌وه‌ ده‌یبێنن چاویان پێ هه‌ڵنایه‌ت، که‌ له‌ سایه‌ی خه‌باتی دڵسۆزانی کوردو کوردستانه‌وه‌،گه‌لی کورد به‌ره‌و قۆناغه‌کانی دوایی خۆیه‌وه‌ که‌ سه‌ربه‌خۆیی کوردستانه‌ ده‌ڕوات، ئه‌وه‌ش چاک ده‌زانن که‌ گه‌لی کورد له‌ ناو کۆمه‌لگای ده‌وله‌تی و جیهانه‌وه‌ تا ڕاده‌یه‌کی زۆر سه‌رکه‌وتوانه‌ و باش جێگای خۆی کردۆته‌وه‌،به‌ تایبه‌تی که‌ له‌ بواری ئابوری و خزمه‌ت کردنی گه‌لی کورد به‌ نیشتمانی خۆیه‌وه‌ و سه‌قامگیری ئاسایش و ئارامی ‌بێ وێنه‌ له‌ ده‌ورو به‌ری پڕ له‌ هه‌ڵلاو بگره‌و به‌رده‌ دایه‌، ڕێز گرتن له‌ هاوسێیه‌تی و دژ به‌ ده‌ست تێوه‌ردان و ئاژاوه‌ نانه‌وه‌ و هه‌ستی پیسی ترۆریستانه‌وه‌، ڕۆژ له‌ دوای ڕۆژیش وا به‌ره‌و پێشه‌وه‌تر و سه‌رکه‌وتویی خۆی ده‌ڕوات و کوردستانی ساله‌ها وێرانه‌ کراو و ئه‌نفال و کیمیا دیده به‌ ده‌ستی داگیرکه‌ران و دوژمنه‌ دیرۆکیه‌کانمان، ئه‌مرۆ گه‌لی کورد زۆر به‌ شانازیه‌وه‌ ده‌یه‌وێت که‌ هه‌موو چاکسازیه‌کان و پیشکه‌وتن و سه‌رکه‌وتنی ئابوری له‌ سه‌ر خاکی خۆیه‌وه‌ به‌ لوتکه‌ بگه‌یێنێت، گه‌لی کورد خۆی خاوه‌نی نه‌وت و کان و سه‌روه‌ت و سامانی نیشتمانی خۆیه‌وه‌ بێت، چیتر له‌ ژێر ده‌ستی داگیرکه‌ران و دوژمنانه‌وه‌ نه‌مینێین و هه‌رگیز وه‌ک ڕابوردو چاومان له‌ ده‌ستی بێگانه‌کانه‌وه‌‌ نه‌بێت، کورد به‌ خۆی خاوه‌نی هه‌موو ماف و بوونێکی ئابوری خۆیه‌وه‌ بێت،ده‌بینین که‌ ئه‌مرۆ وا له‌ سه‌ر زه‌وی باوو باپیرانی خۆیه‌وه‌ گه‌لی کورد هه‌موو هه‌ولێکی ته‌رخان کردووه‌مبۆ به‌هێز کردنی ئابووری نیشتمانی و خه‌ریکه‌ له‌ گه‌ل کۆمپانیه‌ نه‌وتیه‌کانی گه‌وره‌ی جیهانی که‌ ئه‌مرۆ له‌ کوردستانن و په‌یمانی ئابوری له‌ باره‌ی ئه‌و هه‌موو زێره‌ ڕه‌شه‌ی که‌ له‌ژێر زه‌وی خاکی کوردستانه‌وه‌ێنده‌ ده‌وله‌مه‌نده‌،که‌ ساله‌های ساڵ کورد دکارێت جاک و نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆی پێ به‌ره‌و پیشه‌وه‌ به‌رێت و چاوی داگیرکه‌ران و دوژمنه‌ چه‌په‌له‌کانی کوردستان کوێر بکات و په‌یمانیان به‌ ته‌واوی له‌ گه‌ل ببه‌ستێت و ببن به‌ هۆکاری ئاوه‌دان کردنه‌وه‌و پیشکه‌وتنی ته‌کنه‌لۆژیا و، وه‌ک هه‌موو میلله‌تانی ئه‌م جیهانه‌ کوردیش خاوه‌نی خۆی بێت و ده‌ستێکی باڵاو ده‌وله‌مه‌ندی هه‌بێت که‌ بتوانێت کوردستانی ساله‌ها وێران کراوو داگیر کراو له‌ ژێر چنگی تازیان و ڕۆمیان و عه‌جه‌مه‌کانه‌وه ئاوه‌دان و به‌ره‌و پێشه‌وه‌ی ببات‌، ئه‌مه‌ش له‌ به‌ر چاوی هه‌موو دوژمنه‌کانمانه‌وه‌، ئاشکراو ڕوونه‌ که‌ گه‌لی کورد به‌ره‌و وه‌دی هێنانی ده‌وله‌تێکی سه‌ربه‌خۆیەک کوردستانه‌وه‌ ده‌ڕوات و، تازه‌ مه‌حاڵه‌ که‌ دوژمنان هه‌رچه‌ند له‌ کارد دابن دژ به‌ کورد، بتوانن که‌ کورد به‌ره‌و دوا بگێڕنه‌وه‌، ئه‌مرۆ وا به‌ ده‌ها کۆمپانیای زلهێزه‌کان و جیهانیان وا هاتوونه‌ کوردستان و به‌ ده‌ها بیره‌ نه‌وتی زه‌به‌للاح و ته‌ژی له‌ زێڕی ڕه‌شیان دۆزیوه‌ته‌وه‌  که‌ له‌دوای سالها هه‌ڵێنجانی نه‌وت ته‌واو نابێت، کۆمپانیه‌ گه‌وره‌کانی جیهانی چاک ده‌زانن که‌ ئه‌م کوردستانه‌ مه‌زنه‌ی کورد چه‌نده‌ به‌ خیر و به‌ره‌که‌ته‌ و ده‌توانن که‌ ‌ ساله‌ها نه‌وت ده‌ربهێنن و بۆ سودی خۆیان و گه‌لی کورد، له‌ کوردستان بمێننه‌وه‌ و له‌و سایه‌وه‌ گه‌لی کورد به‌ره‌و هه‌موو سه‌رکه‌وتناکه‌نه‌وه‌ بڕوات و ئیتر ده‌ستی ئه‌وان دوژمنانه‌ی که‌ له‌وه‌تی هه‌ن کوردستان ده‌چه‌وسێننه‌وه‌ و خاکی کورد داگیرو ته‌عریب و ته‌خریب ده‌که‌ن،که‌ کورد چێتر چاوی له‌وان داگیرکه‌رانه‌وه‌ نه‌بێت و دوژمنان نه‌توانن که‌ چیتر گه‌لی‌ کورد بچه‌وسێننه‌وه‌، جا ئه‌وان دوژمنانه‌ی کورد ده‌بینن که‌ ئه‌مرۆ کورد له‌ هه‌ڵبژاردن و هه‌موو هه‌نگاوه‌کانی خۆیه‌وه‌ به‌ره‌و سه‌رکه‌وتن و ژیانی نه‌ته‌وه‌یی هه‌میشه‌یی ده‌ڕوات و ئه‌و پڕۆسه‌ی دیموکراتیه‌ و ئه‌م ئه‌زموونه‌ی ئه‌مرۆکه‌ و ئه‌م هه‌موو ئارامی و ئاسایش و به‌ره‌و پێشه‌وه‌ چونانه‌ وه‌ک دڕکێکه‌ له‌ چاوی هه‌موو دوژمن و داگیرکه‌ران و ڕژێمه‌ کۆن و جنایتکاره‌کان و داخ له‌ دله‌کانه‌وه‌،هه‌ر بۆیه‌شه‌ واز له‌ کوردستان تا بتوانن ناهێنن، ئه‌وه‌ی که‌ له‌ ده‌ستیانبێت ئه‌نجامی ده‌ده‌ن و تا بتوانن ده‌یانه‌وێت که‌ خاکی کوردستان به‌ خاک و خون بکێشن و هه‌رگیز لێ نه‌گه‌ڕێن که‌ ئه‌م ئارامی و ئاشتی و ئاسایشه‌ی ئه‌مرۆی کوردستان به‌ره‌و سه‌رکه‌وتنه‌کانی هه‌میشه‌یی که‌ ڕزگاری و سه‌ربه‌خۆیی کوردو کوردستانه‌ بڕوات، ئه‌وان دوژمنه‌ چه‌په‌لانه‌ واده‌زانن که‌ دکارن به‌وان کاره‌ ترۆریستیانه‌ی که‌ ئه‌مرۆ له‌ شاری هه‌ولێری دیرین و پایته‌ختی کوردستانه‌وه‌ ئه‌نجامیان دا سه‌قامگیری ئاسایش و ئارامی تێک بده‌ن و نه‌هێلن که‌ گه‌لی کورد به‌ هه‌موو مه‌رامه‌کانی خۆیه‌وه‌ شاد ببێت،ئه‌وان هه‌رچه‌نده‌ دڕنده‌ بن و ئه‌وان کارانه‌ ئه‌نجام بده‌ن کورد وریاترو به‌هێزتر و یه‌کگرتووتر ده‌بێته‌وه‌،کاری ترۆریستی و کوشتن و بڕین و خاپور کردن و مرۆکوژیان وره‌و هیوای گه‌لێ کورد پته‌و تر ده‌کات و زیاتر و زووتر هه‌نگاوه‌کانی خۆی به‌ره‌و بوونی کیانێکی نه‌ته‌وه‌یی کورد له‌ سه‌ر خاکی کوردستان نه‌زیکتر ده‌کاته‌وه‌ و کاری خه‌راپه‌و کوشتن و ماڵوێرانی له‌ ناو کوردستان زیاتر بن بڕ ده‌کرێت و ئاگاهی و هوشیاری و ئارامی و ئاسایشی خه‌ڵک زیاتر به‌ره‌و سه‌رکه‌وتن و سه‌ربه‌خۆیی کوردستان ده‌ڕوات.

 29.9.2013

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی