"an independent online kurdish website

گەورەکانمان فێری کردین کە “جیرانی نیزیک باشترە لە برای دوور” بێ گومان بە تەجرەبە و بە ئەزموونی ژیان ئەو پەندە بۆتە باو. زۆریجار و لە زۆر بواریش دا تەنانەت بۆخۆشمان هاتۆتەوە پێس کە ئەو پەندەی پێشینانمان ڕاستە. urmiye_kurdistan

لە پارێزگای ورمێ بە گشتی و خودی شاری ورمێ بەتایبەتی دراوسێ یەتی هەبووە و هەیە و سەدان ساڵە کورد، تورکی ئازەر، ئەرمەنی، ئاسۆڕی، کلدانی و سەردەمانێکیش یەهوودی ژیاون و دەژین. جگە لە تورکە ئازەریەکان هەموو نەتەوەکانی تر زمانی تورکی ئازەری دەزانن و بەشێکی کەم تورکی ئازەری کە ئەویش ڕەنگە لە کەنار پۆستە دەولەتییەکانیان و لە نێو کورد دا فێری کەمێک زمانی کوردی بووبن، ئەگینا ئەوان لە ئیداراتی دەوڵەتیش دا بە زمانی ئازەری قسە دەکەن و کورد و غەیرەکوردیش هەمیشە ناچار بوون کە فێری ئازەری بن و قسەی پێ بکەن. تەنانەت زۆر جار هە رهەمان بێ حورمەتییەکان کە لە لایەن فارسەکانەوەبە زمان و فەرهەنگی ئەوان کراوە، ئەوانیش بە زمانی کوردی کردووە. ئەوان هەمیشە سەرمەستی دەسەلاتێک بوون کە لە دەولەتی ناوەندیی فارس ڕا وەک بەرتێل و حەق دەستی سەرکوتی کورد پێیان دراوە.

بەداخەوە ئەوان زیاتر هەستی ئائینی یان بۆ گرینگ بووە و بۆیە هەمیشە گۆپاڵی دەستی حاکمانی تاران بوون و بۆ سەرکوتی ئازادیخوازان کەلک یان لێوەرگیراوە. ئەگەر هەتا ئەم ساتە وەختەش کە خەریکی نووسینی ئەم دێرانەم، دەوڵەتی ناوەندی بێت و هێزە نیزامی و ئینتیزامیەکانی لە کوردستان بکێشێتەوە کە لە بواری نەتەوەیی یەوە ئازەرین، دڵنیام کە ١٠ لە سەدی ئەو هێزانە نامێنن لە کوردستان. واتە ٩٠ لە سەدی تورکی ئازەرین کە حاکمیەتی کوردستانی ڕۆژهەڵات دەکەن. جا ئەویش چ حاکمیەتێک؟

dewlet_kurdi

ئازەرییەکان لەگەل ئەوەی کە ئەوان بەشداری حکوومەتەکان بوون و هەن، بەڵام بە هەموو مافەکانیان نەگەیشتوون کە ئەویش بۆ خۆیان خوازیاری نەبوون و نین، بەڵام هەمیشە وەک تورکی ئازەر حاکمیەتیان کردووە و پێیوان وابووە کە دەبێ ئەوان لە بەرگی ژاندارمی شاه و بەسیجی خومەینی دا کوردی دراوسێی خۆیان لە بەین ببەن تا خاکی کوردستان کە شاری ورمێ ، خۆیە و ماکۆ و سەڵماس لە پێشەوەیانن، بۆ خۆیان بمێنێ. هەڵبەت بە خەیاڵ پڵاویی خۆیان.

ئەوان سەری مناڵی کوردیان بڕیوە، تەجاوزیان بە نامووسی کورد کردووە، ئەوەی کە هیچ دراوسێ یەک لە هەمبەر دراوسێکەی دتری دا نابێ بیکا ، کردوویانە و خۆیان نەپاراستووە، و بۆ دژایەتیی کورد و کوردستان ، تەنانەت پەنایان بۆ فاشیستە کەمالیستەکان و کۆمۆنیستە کۆنەپەرەستەکانی ستالینیش بردووە .

لە تەواوی تەمەنی پارێزگای ورمێ دا جگە لەو دەورانەی کە ڕێبەری گەورە سمکۆی شکاک ورمێی ئازاد کرد و بۆ ماوەیەکی حاکمیەتی کوردی بە شێوەیەکی زۆر بەرانبەر و عادیلانە بەڕێوە دەچوو، باقی ساڵانی دیکە تورکەکان بە هێز وئیمکانات و دەسەڵاتی دەوڵەتی ناوەندی ، خەڵکی ڕەسەنی ئەو ناوچەیەیان کە کوردن خستۆتەوە ژێر فیشارەوە.

ئەوان لە دەسەڵاتیان دا سیبقەتیان لە داگیرکەری سەرەکیش گرتووە لە دوو بارەوە:

یەکەم/ خۆش خزمەتی و خۆ شیرین کردن

دووهەم/ لە ژێر چەتری دەولەت دا دژایەتیی نەتەوەی سەرەکەی ناوچە دەکەن کە کوردن و ئەوان پێیان تەحەمول ناکرێ. هەرچەند ئەوە خۆیان هاوردە و پاشماوەی داگیرکەرانی مێژوون لەو ناوچەیە گیرساونەتەوە ، بە دایم وشەی “مهاجر” بۆ کورد بەکار دێنن.

ئازەرییەکان کە گوتم ئائینیان بۆ گرینگە تا نەتەوە، هەر لە ساڵی ١٣٢٦ را تا ڕووخانی ڕێژیمی پاشایەتی ڕۆژی ٢١ی سەرماوەزیان جێژن دەگرت. ڕێژیمی شاه ناوی ٢١ی سەرماوەزی نابوو(٢١ آذر روز نجات آذر بایجان) لەو ڕۆژە دا کۆماری ئازەربایجان لە بەین برابوو، بەلام ئازەریەکانیش وێڕای ژاندارمی شاه لەو ڕۆژە دا لە شارەکانی تەورێز و ئەردەبێڵەوە بگرە تا دێهاتەکانیشیان دەڕژانە کووچە و کۆڵانان و شای و هەڵپەرکێیان دەکرد بۆ نجاتی ئازەر بایجان. بەڵام کورد هەمیشە لە ڕۆژی ڕووخانی کۆماری کوردستان دا یادی پێشەوایان دەکردەوە و قەتیش ئیزنیان نەدا کە ڕێژیمی شاه ناوی ٢٦ سەرماوە بکاتە “روز نجات کردستان” کەوایە ئیدی ماهیەتی تورکی ئازەری لێرە دا روون دەبێتەوە.

هەروەک گوتمان لە تەواوی دەورانی پهلوی و خمینی دا ئازەریەکان لە لیباسی دەوڵەتی مەرکەزی داحاکمیەتی پارێزگای ورمێ یان کردووە بە بێ ئەوەی هەست بە بوونی ویژدان بکەن،دژایەتیی کوردیان کردووە.

fereydun__himmeti

فەرەیدون هیمەتی

لەم ڕۆژانەی دوایی دا باسێک هاتۆتە ئاراوە کە گوایە مۆرەیەکی ڕێژیم کە بەڕەگەز کوردی خەلکی پارێزگای ئیلامە و تەواوی تەمەنی نگریسی کۆماری ئیسلامیش ئەو کەسە خزمەتکار و باوەڕ پێکراوی ڕێژیم بووە، ناوی هاتۆتەوە نێو ناوی ئەو کەسانە کە ئیمکانی هەیە ببنەوە پارێزگاری ورمێ. ئەوەی کە ئەو کەسە چ قازانجێکی بۆ کورد هەیە ، دەبێ بڵێین : هیچ!

ئەو کەسە چەندە گرێدراو بە نەتەوەکەیەتی و باوەڕی بە بوونی خۆی وەک کورد هەیە؟ دیسان دەبێ بڵێین : هیچ!

لەو نێوە دا ئەوەی هانی دام تا ئەم چەند دێرە بنووسم، هەڵویستی دوژمنکارانەی تورکەئازەرییەکانە و پێیان وایە بوونە پارێزگاری هیمەتی مێژوو سەراو بن دەکا و کورد دەکا بە دەوڵەت و ئەوانیش لە خۆش خزمەتی بە فارسەکان ڕا دەکاتە هیچ!

لێرەدا دەردەکەوێ کە ئەو تورکانە لەو هەموو سالە دا دەسەڵاتیان بەس بۆ دژایەتیی کورد بەدەستەوە گرتووە وئەساسی کارەکەشیان هەر دوژمنکاری بووە لە گەل کورد، بۆیە ئەگەر ئەمجارەیان پارێزگار لە خۆیان نەبێ، خۆیان بە قوڕ بەسەر و دۆڕاو دەزانن کە وانیە.

وتەی کۆتایی

کورد نەتەوەیەکی چاوکراوەی تێرە، چاوی لە هیچ شتێکی دەر ودراوسێکانی نەبووەو نیە. کورد نەتەوەیەکی بێ منەتی باوەڕ بەخۆیە ، بۆیەشە سەرەرای ئەو هەموو دوژمنکاریانەی دراوسێ چاوچنۆکەکانیشی هەر ماوە و خۆی پاراستووە. زمان وفەرهەنگی کوردی نەتواوەتەوە. ڕادیۆی کوردی مەهاباد دەڵێ: ئێرە مەهابادە دەنگی کۆماری ئیسلامی ئێران . بەڵام رادیۆی ئازەریی تەورێز دەڵێ: بووراسی تەبریز، صدای جمهوری اسلامی ایران. واتە تەنیا کەلیمەی ” بووراسی” ئازەری یە. ئەو نموونە بچووکە نیشان دەدات کە وکرد چەندە باوەڕ بەخۆیە وبێ منەت.

با دراوسێ ئازەری یەکانمان خۆیان تووشی ئەو گێژاوە نەکەن کە گوایە کورد لە سەر خاکی ئەوانە و ئەوان خاوەن خاک و کورد مەهاجرە. بە پێچەوانەوە ، ئەوان نەتەنیا مەهاجرن، بەڵکوو پاشماوەی هێزی شکست خواردووی تاتارەکان و موغولەکانن. ئەوان پاشماوەی ئەسیرە جەنگیەکانی شکست خواردووی جەنگیزخانن.

کورد خاوەنی خاکە، کورد خەڵکی ڕەسەنی ئەو ناوچەیەن. کورد لە داهاتوو بە پێچەوانەی تورکە ئازەرییەکان حاکمیەت دەکا. کورد مافی کەمینەی ئازەری لە پارێزگای ورمێ دەپارێزێ و ڕیزیان دەگرێ. هەروەک باقی کەمینەکان لە ورمێ، ئازەرییەکانیش لە بیری دێمۆکراسی خوازیی کورد بەهرەمەند دەبێ. ئەوان تا ئێستا هەمیشە گۆپاڵی دەستی تاران بوون و دژی هەموو ئازادی یەک، هیوادارم کە لەمەو دوا لە ژێر ڕووناکایی بیری ئازادیخوازیی کورد دا فێری زمانی مەنتیق و ئەدەبی سیاسی بن.

هەر ئەوند ەماوە بیلێم کە بەشی هەرە زۆری تێرۆریستانی کۆماری ئیسلامی بە ئازەری قسە دەکەن.

پێشمەرگەکان: ئێمە وەک بەڕێوەبەرانی ماڵپەڕ بەرپرسیار نین لە ناوەڕۆکی بابەتەکە

sened_truk

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی