"an independent online kurdish website

 “قفڵ” (SALPA) یەکەم فیلمی فینلاندیە کە داهێنەرەکەی پەنابەرێک بێت. فیلمەکە لە رۆژی مافی جیهانی مناڵان واتە 20ی نۆڤەمبر لە سینەماکانی فینلاندی دا نیشان دەدرێتmejid_heqi-01

.

 فیلمی “قفڵ” لە نووسین و دەرهێنانی فیلم سازی کورد زاگرۆس مەنووچێهری 23 ساڵەیە، کە بەشی زۆری پێوەندی بە ئەزموونی ژیانی لە پەراوێزمانی ئەودا هەیە. زاگرۆس مەنووچێهر کە لەساڵی 1994ەوە بۆ وڵاتی فینلاند پەنای هێناوە، چارەی رزگاری لە تەنیایی خۆی لە دەرهێنانی فیلم دا دەبینێت. جیا لەوانە زاگرۆس لە زنجیرە فیلمەکانی تەلەڤیزیۆنی برایان رۆڵی نواندووە و هەروەها قارەمانی سەرەکی فیلمی “ئاگۆست”ە. کە بۆ یەکەمجار رۆژی 14.10.2014 لە کاناڵی چوارەمی تەلەڤیزیۆنی فینلاندی دەردەکەوێت.

فیلمی قفڵ کە زاگرۆس مەنووچێهر بە شێوەی سەربەخۆ دەری هێناوە، دووسەد هەزار ئێورۆی تێ چووە و لە ماوەی سێ ساڵ دا ئامادە کراوە و بە شێوەی تایبەتی بە فیلمی 35 میلیمێتری تۆمار کراوە. قارەمانی سەرەکی فیلمەکە ئێلیس لیندۆرف Elis Lindfors و ئێرۆ ئێنکویستن Eero Enqvist  و هەروەها ئەستێرەی فیلمی “ئاگۆست” ئێلێنا لێڤێ Elena Leeve لەو فیلمەدا رۆڵ دەگێرن.

 فیلمی “قفڵ” (بە فینلاندی Salpa) بەشداری لە چەندین فێستیڤالی ناونەتەوەیی فیلمی سینەمایی کردووە. لە بەهاری ساڵی 2013دا فیلمەکە لە گەورەترین فستیڤالی فیلمی ئورووپایی مناڵان و لاوان لە ژلین () وڵاتی چێک پێشان درا. لە مانگی ئۆکتۆبر دا فیلمەکە لە نیشتیمانی زاگرۆس مەنووچێهر واتە کوردستان نیشان دەدرێت. فیلمەکە هەروەها لە فستیڤالی خۆشەویستی و ئانارشیزمی فینلاندی نیشان دراوە.

چیرۆکی ژیانی کورێکی 14 ساڵەی لال ئەمساڵ لە رۆژی جیهانی مافی مناڵان لە 20.11.2013دا نیشان دەدرێت. سەردێری ئەمساڵی رۆژی جیهانی مناڵان مافی مناڵانی کەمئەندامە.

 لینکی نیوپەردەی فیلمی “قفڵ”:

filmi_pos_2

 


http://youtu.be/9yqwnUJ6TT0


ماڵپەری فیلمی قفڵ:

www.salpaelokuva.fi

فیلمی “قفڵ” لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبووکدا:
www.facebook.com/salpaelokuva

 

 کورتەی چێرۆکەکە “قفڵ”

فیلمی قفڵ چیرۆکی کورە مێرمناڵێک نیشان دەدات، کە کێشەی ئاخفتنی هەیە و پێویستی بە خۆشەویستی و سەرنج پێدرانە.

 هێنری (Henri) بە هۆی کێشەی قسە کردن و لاڵییەوە لە لایەن باوکیەوە ناچار دەکرێت دەست لە قوتابخانە هەڵگرێ و لە ماڵ بخوێنیت، ناچار دەبێت پێوەندیەکانی خۆی لە گەل جیهانی دەروە و مرۆڤەکان سەر لەنوێ بەراورد بکات. ئەو لە هەوڵی دامەزراندنی پێوەندیەکی نزیک لە گەل مرۆڤەکانە، بەڵام نزیکترین کەسی ئەو واتە باوکی توانای ئەوەی نیە ئەو نزیکایەتیەی پێ بەخشێت. رەوشەکە ئەوەندە زەخت دەبێت کە هێنری مەجبوور دەبێت داوای یارمەتی لە مامۆستای ئەسپ سواری، کە کەسێکی نەناسراوە بکات.

 چیرۆکە غەمبارەکەی هێنری، ژیانی مێرمناڵانێک کە دوای دۆزینەوەی پرسیارەکانی پێوەندیدار بە ژیانیانن وەبیری مرۆڤ دێننەوە. بێدەنگی ناو فیلمەکە، نمایشی یەکرەنگ و کەمی رووداوەکان، ئەو دیاردانەن کە لەرێگای ئەوانەوە بینەر بۆ بیرکردنەوە لەو جیهانە بانگ دەکرێت.

 لە فیلمەدا مەودای نێوان مرۆڤەکان لە مەودای نێوان خۆر و زەوی دوورترە. “قفڵ” فیلمێکی بەناوەرۆک، قووڵ و پڕ لە چیرۆکی نەگێراوەیە لە جیهانێک دا کە زۆرجار مرۆڤەکان تەنیا بە رواڵەت لەیەک نزیکن.

 دەرهێنەر زاگرۆس مەنووچێر

filmi_pos

دەرهێنەری کورد زاگرۆس مەنووچێهر لە دایکبووی ساڵی 1990 لە باشووری کوردستانە. یەکەم فیلمی زاگرۆس ساڵی 2006 لە ژێر ناوی “دژە شەپۆڵ” ئامادە کرا. دواتر فیلمە کورتەکانی زاگرۆس بەناوی “روانگە” لە ساڵی 2007 و فیلمی “جارێ لەو ساتە” لە ساڵی 2009 برەوەی خەڵاتی باشترین دەرهێنەرن و لە فستیڤالە ناونەتەوەییەکاندا نیشان دراون. جگە لە فیلم سازی، زاگرۆس لە ئاکادێمی مۆسیقای سیبێلیووس کە گەورەترین ئاکادێمی هونەری مۆسیقایە لە فینلاند، ئاهەنگی کلاسیک دەخوێنێت.

 رۆژی جیهانی مافی مناڵان

کۆبوونەوەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە سالی 1954دا بڕیاری دا رۆژی 20ی مانگی نۆڤەمبر (20.11.) وەک رۆژی جیهانی مناڵان ( ئینگلیزی: Universal Children’s Day) بەرێوە بچێت. زۆر لە وڵاتانی جیهان هەروەها لە هەرێمی کوردستانیش رۆژی جیهانی مناڵان بەرێوە دەچێت. چونکە لە 20.11.1959دا پەیماننامەی مافەکانی مناڵان لە لایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە پەسەند کرا. لە ساڵی 2002یەوە رۆژی 20ی نۆڤەمبر وەک رۆژی جیهانی مافەکانی مناڵان بەرێوە چووە.


 

 

 

 

 

 

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی