"an independent online kurdish website

ئه‌گه‌ر چاوێک به‌و به‌شه‌ی کوردستان که‌ خراوه‌ته‌‌ نه‌خشه‌ی ئێراقه‌وه‌ بگێڕین، پێش ئه‌وه‌ی (ده‌وڵه‌تی ئێراق) به‌پێی سیاسه‌تی جهانی دامەزرێت،helnjardn-iran-2009-0

کورد به‌پێی خواست و ئیراده‌ی خۆی ده‌وڵه‌تی کوردستانی جنوبی راگه‌یان و شاری سلێمانی وه‌ک ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتداری دیاریکرد. ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ به‌ پیلانی زلهێزه‌کانی جهانی و به‌ سه‌رپه‌ره‌شتی ده‌وله‌تی ئینگلیس له‌ناو برا و ده‌سه‌ڵاتی ئێراقیان کرده‌ ‌جێنشینی‌.

 

ئه‌گه‌ر مێژووی ده‌وڵه‌تی ئێراق له‌ یه‌که‌م رۆژی دورستبوونییه‌وه‌ تا کۆتایی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی پێشووی ئێراق به‌ رابه‌رایه‌تی حیزبی به‌عس له‌و به‌شه‌ی کوردستان بخه‌ینه‌ ژێر لێکۆڵینه‌وه‌، یه‌ک رۆژ نه‌بووه‌ که‌ به‌ شێوه‌ی جۆراوجۆر وه‌ک چالاکی پێشمه‌رگانه‌، چالاکی ئه‌ده‌بی و هونه‌ری له‌ بواری دژایه‌تی سیستمی ئێراقی له‌ شار و گونده‌کانیدا ئه‌نجام نه‌درابێت، یه‌ک بنه‌ماڵه‌ نابینیت که‌ له‌ پێناو ئه‌و چالاکییانه‌دا ده‌وڵه‌تی ئێراق به‌ شێوه‌ی جیاواز سزای نه‌دابێتن.

heljardn-kurdistan-iraq-1

 

داگیرکردنی کووه‌یت له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئێراق، وه‌ده‌رنانی ئێراق له‌ کووه‌یت به‌ هێزی سه‌ربازی، لاواز بوونی هێزی سه‌ربازی ئێراق و راپه‌ڕین له‌ ناوچه‌ شێعه‌ نشینه‌کان و له‌ شاروگونده‌کانی کوردستان، هیرشی دووباره‌ی ده‌وڵه‌تی ئێراق بۆ سه‌رکوتی شێعه‌کان و گه‌لی کورد، کۆڕه‌وه‌ گشتییه‌که‌ی ئه‌و به‌شه‌ی کوردستان، دیاریکردنی هێڵی 36 پله‌ی و گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵک بۆ شار و گونده‌کانی خۆیان، به‌ڕێوه‌بردنی یه‌که‌مین هه‌ڵبژاردن بۆ دیاریکردنی په‌رله‌مانی ئه‌و به‌شه‌ی کوردستان و پرۆسه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری(50) به‌ (50) له‌ نێوان یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان و پارتی دێمکراتی کوردستانی ئێراق. پاش کۆڕه‌وه‌که‌ کوردێکی زۆری ئه‌و به‌شه‌ی کوردستان له‌ ئوروپا و ئه‌مریکا و ئوسترالیا… وه‌ک په‌نابه‌ر نیشته‌جێ بوون.

 

هێرشی ئه‌مریکا و به‌ریتانا بۆ له‌ناوبردنی ده‌سه‌ڵاتدارانی پێشووی ئێراق به‌ رابه‌رایه‌تی حیزبی به‌عس له‌ مانگی مارشی 2003 و ده‌سگیرکردنی رابه‌‌رانی ئه‌و حیزبه‌ و رۆڵی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان له‌ ده‌سگیرکردنانه‌دا، کۆتایی هێنان به‌ ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی حیزبی به‌عس له‌لایه‌ن ئه‌مریکا و به‌ریتانیاوه‌، پروسه‌ی دورستکردنه‌وه‌ ده‌وڵه‌تی ئێراق له‌ ساڵی 2005 له‌ ژێر چاودێری ئه‌مریکا و به‌ریتانیا.

 

رێکه‌وتنی به‌ڕێزان جه‌لال تاڵه‌بانی و مه‌سعود بارزانی سه‌باره‌ت به‌ پۆستی {سه‌رۆککۆماری ئێراق بۆ (جه‌لال تاڵه‌بانی)} و پوستی {سه‌رۆکی کوردستان بۆ (مه‌سعود بارزانی)}. به‌شداری چالاکانه‌ی کورد له‌و پرۆسه‌ی دورستکردنه‌وه‌ ده‌وڵه‌تی ئێراق به‌شێکی گرنگی ده‌نگوباسه‌کانی ماسمێدیای جهانی و کوردی بوو.

 

له‌ پروسه‌ی دورستکردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی تازه‌ی ئێراقدا هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی ئێراق و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئێراق له ساڵی 2005دا به‌رێوه‌ به‌را و کوردیش چالاکانه‌ به‌شداریکرد، به‌ڵام پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ‌ کورد، هه‌ڵبژاردنێکی یه‌کسان و به‌رابه‌ر نه‌بووه‌ و نییه‌،‌ به‌ڵکو هه‌ڵبژاردنه‌ بۆ هه‌ڵبژاردن که‌ به‌و جۆره‌یه‌‌.

 

1- ئه‌و به‌شه‌ی کوردستان که‌ له‌ ناوچه‌ی(36) پله‌یدایه‌‌ هه‌م ده‌نگ بۆ (ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی ئێراق)، هه‌م ده‌نگ بۆ (ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئێراق)، هه‌روه‌ها بۆ (په‌رله‌مانی کوردستان)یش ده‌نگیان داوه‌ و ده‌یده‌ن.

 

2- ئه‌و شار و گوندانه‌ی کوردستان که‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی ‌ناوچه‌ی(36)ی دایه‌ به‌س ده‌نگ بۆ (ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی ئێراق) و (ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئێراق) ده‌ده‌ن، مافی ئه‌وه‌یان نییه‌ ده‌نگدان بۆ په‌رله‌مانی کوردستان بده‌ن.

 

3 – کورده‌ په‌نابه‌ره‌کان له‌ وڵاتانی جهان، ئه‌م ده‌سته‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا چالاکانه‌ بۆ دورستکردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ئێراق تێده‌کۆشان به‌س مافی ئه‌وه‌یان بوو ده‌نگ بۆ (ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئێراق)بده‌ن، مافی ئه‌وه‌یان نه‌بوو ده‌نگ بۆ په‌رله‌مانی کوردستان بده‌ن. با خه‌ڵکی ئه‌و شار و د‌ێهاتانه‌یش ببوایه‌تن که‌ له‌ ناوچه‌ی 36 په‌له‌یدایه‌.

 

پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان له‌ ساڵه‌کانی 2009 و 2013دا به‌ڕیوه‌ برا، به‌ڵام به ‌هه‌مان سیاسه‌ته‌وه‌ که‌ کورده ئاواره‌ و په‌نابه‌ره‌‌کان له‌ ئوروپا و ئه‌مریکا… مافی ئه‌وه‌یان نییه‌ ده‌نگ بده‌ن. 

 

ئه‌م سیاسه‌ته‌ که‌ کورده‌ ئاواره‌کان مافی ئه‌وه‌یان نییه‌ ده‌نگ بده‌ن، له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئێراقه‌وه‌ به‌سه‌ر کورد دا سه‌پاوه‌!

په‌ندێکی کوردی ده‌ڵێت: مناڵ تا نه‌گری شیری پێناده‌ن.

په‌ندێکی جهانیش ئێژێ: ماڤ نادرێت، به‌ڵکو وه‌رده‌گیرێت.

 

ئه‌گه‌ر تۆی کورد چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یت که‌ ده‌وڵه‌تی ئێراق ئه‌و ماڤه‌ بخاته‌ سه‌ر سینی و بێهێنێته‌ خزمه‌ت تۆ‌، ئه‌و چاوه‌ڕوانییه‌ بۆ تۆ شایسته‌ نییه‌، پێویسته‌ تۆ بیر له‌و ماڤه‌ی خۆت بکه‌یته‌وه‌ و داوای بکه‌یت و ده‌وڵه‌تیش ئێراقیش پیویسته‌ دا‌بینی بکات‌.

 

بۆ نموونه‌: ئه‌گه‌ر تۆ کوردی په‌ناهنده‌ی وڵاتی سوید سه‌باره‌ت به‌و ماڤه‌ت که‌ له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئێراقه‌وه‌ پێشێل کراوه‌ بکه‌وتایه‌تیه‌ چالاکی سیاسی، له‌به‌ر په‌رله‌مانی سوید، له‌به‌ر باڵوێزخانه‌ی ئێراق، له‌به‌ر باره‌کای نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان و …. باسی ئه‌و ماڤه‌ی خوت و ئه‌و پێشێل کارییه‌ی (ده‌وڵه‌تی ئێراق)ت بکردایه‌ت و ماسمێدیای سویدی و جهانیت له‌و باسه‌ ئاگادار بکرداه‌یت، تاوان بوو؟

 

ئایا ئه‌نجامدانی ئه‌و چالاکییه‌ سیاسییه‌ بۆ خودی خۆت وه‌ک که‌سێک که‌ ئه‌م ماڤه‌ت پێشێل کراوه‌، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و نیمچه‌ ده‌سه‌ڵاته‌ که‌ ئه‌مڕۆ به‌ناوی په‌رله‌مانی کوردستان له‌ ئارادیه‌ سوودی نه‌ده‌بوو؟

ئایا ……..

ئایا ……..

 

به‌و هیوایه‌ ئێمه‌ی کورد هه‌ست به‌ ژێرده‌سته‌یی خۆمان بکه‌ین!‌

***

 

ئه‌و وێنه، وێنه‌ی هه‌ڵبژاردنی رۆژی 21/9/13یه‌ له‌ رۆژنامه‌ی خه‌بات وه‌رگیراوه‌.

 

سه‌عی سه‌قزی 10/10/2013

qayshi@yahoo.com

 

 

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی