"an independent online kurdish website

رووداو – هەولێر ئەمڕۆ مەسرور بارزانی، راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە هاوینەهەواری پیرمام ئەنجامی لێكۆڵینەوەكانی لە تەقینەوەكانی 29ی مانگی رابردووی هەولێر راگەیاند.teroristani-hewler-2013

مەسروور بارزانی رایگەیاند، “سێ‌ كەس لە ئەنجامدەرانی‌ تەقینەوەكانی‌ هەولێر‌ دەستگیركراون، كە سەرجەمیان عەرەبن‌ و شارەزای بواری تەقینەوەن ‌و سەر بە ڕێكخراوی‌ دەوڵەتی‌ ئیسلامین لە عێراق ‌و شام”. ئەوەشی ئاشكراكرد، كە ئەو ئۆتۆمبێلانەی بۆمبڕێژیان كردوون لە كەركووك كڕدراون ‌و لە موسڵ بۆمبڕێژكراون “سوودیان لە بۆشاییەكی ئەمنی وەرگرتووە بەهۆی هاتنە ناوەوەی خەلك و گەشتیارێكی زۆر بۆ ناو هەرێمی كوردستان و لە بازگەی موسڵەوە داخڵی هەرێمی كوردستان بوون”. راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان ئەوەشى خستەڕوو، كە هیچ كەسێكی كورد لە كردەوە تیرۆریستییەكە تێوەنەگلاوە و بەشداریی نەكردووە. هەر لە كۆنگرە رۆژنامەنووسییەكەدا وێنەی ئەو سێ كەسە دەستگیركراوە بڵاوكرایەوە، كە پلانداڕێژەری تەقینەوەكە بوون. 29-9-2013 هێرشێكی خۆكوژی بە تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو بارەگای ئاسایشی هەولێری كردە ئامانج و 7 كوژراو و 72 برینداری لێكەوتەوە، كە زۆربەیان سەر بە هێزەكانی ئاسایش بوون. 

mesror-barzani

چەند كاژێرێك دوای تەقینەوەكە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوەو وردەكاریی چۆنێتی ئەنجامدانی هێرش و تەقینەوەكانی خستەڕوو، كە تێیدا هاتبوو “پەلامارێكی تیرۆریستی كرایە سەر بارەگای بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر. سەرەتا ئۆتۆمبێلێكی جۆری مینی پاس خۆكوژێكی تێدا بووە ویستوویەتی بچێتە ناو بارەگای ئاسایش و لەوكاتەدا لەلایەن پاسەوانانی ئاسایش تەقەی لێدەكرێت و لە ئەنجامدا ئۆتۆمبێلەكە لەبەردەرگای سەرەكی دەتەقێتەوە و 4 خۆكوژ بە چەك و نارنجۆك هەوڵدەدەن بچنە ناو بارەگای ئاسایشی هەولێر”.  بەپێی راگەیانراوەكە “هەرچوار تیرۆریستە خۆكوژەكە لەلایەن پاسەوان و كارمەندانی ئاسایشەوە دەكوژرێن، لەدوای چەند خولەكێك تیرۆریستێك بە ئامبولانسێك لە بارەگای ئاسایش نزیك دەبێتەوە و دوای ئەوەی رادەگیرێت، خۆی دەتەقێنێتەوە. لە ئەنجامدا 6 تیرۆریست كوژران و لە كاتی بەرگریكردنی قارەمانانەی كارمەندانی ئاسایشدا 6 كارمەندی ئاسایش شەهیدبوون و 42 كارمەندی ئاسایش و پۆلیس و بەرگری شارستانیش بریندار بوون”. بەپێی راگەیێندراوێكی دیكەی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان ، كە لە رۆژی 8ی ئەو مانگەدا بڵاوكرایەوە، “ئەو گرووپە توانییان لە كۆتایی مانگی رابردوو ئەو ئاسانكارییانە بقۆزنەوە كە بۆ هاتنە ناوەوەی هاووڵاتیانی ناوچەكانی دیكەی عێراق دەستەبەركراون و دزەیان كردە ناو هەرێمی كوردستان”. سەبارەت بە ئامانجی ئەو هێرشە خۆكوژییە ، لەو راگەیێندراوەی ئاسایشدا هاتووە “تیرۆریستان ئامانجیان گەیشتن بوو بە ناو باڵەخانەی ئاسایش ، بۆیە دوو ئۆتۆمبێلیان لەبەردەم دەروازەی ئاسایشی هەولێر تەقاندەوە و دواتر دوو خۆكوژی دیكە بە چەك و پشتێنی بۆمبڕێژكراو بەسوود وەرگرتن لە كەلێنی دوای تەقینەوە هەوڵیاندا بگەنە ناو ئاسایش، بەڵام ڕووبەڕووی بەرگریی قارەمانانەی ئەفسەرانی ئاسایش بوونەوە و نەیانتوانی ئامانجەكەیان بپێكن و گشت تیرۆریستان كوژران و شكستیان هێنا”. لە درێژەی راگەیێندراوەكەدا هاتووە ” ئەم نەبەردییەی كارمەندانی ئاسایش بە خوێنی 7 كارمەندی قارەمان تۆماركرا و هەروەها لە ئەنجامی تەقینەوەكان 72 كەس لە كارمەندانی ئاسایش و پۆلیس و تەندروستی و بەرگریی شارستانی برینداربوون“. 

بە ڤیدیۆ.. دانپێدانانی پلانداڕێژەرانی تەقینەوەکەی هەولێر


hashm-saleh-muhamad-terorist-hewler-2013

muhamad-xelil-xedush-terorist-hewler-2013

samir-bekr-yons-terorist-hewler-2013


نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی