"an independent online kurdish website

گه‌لی کورد ماویه‌کی زۆره‌ له‌ ژێر چنگی داگیرکه‌رانه‌وه‌ به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌که‌وه‌ ئازار ده‌کێشێت و بێ هه‌موو مافێکی ژیانی میللی خۆیه‌تی، که‌ ساله‌هایه‌ چاوروانیه‌تی که‌ ڕژێمی تورکیا دان به‌  هه‌موو مافه‌ ره‌واکانی گه‌لی کورد بنێتahmad_deshti_01

و چیتر خوێنی ڕۆله‌کانی کوردستان و تورکیا به‌ خۆڕایی نه‌ڕژێت و ده‌وڵه‌تی تورک بێته‌ سه‌ر ئه‌قل و ئه‌م هه‌موو کوشتن و بڕین و ئه‌و وزعه‌ ناله‌باره‌ی که‌ هه‌تا ئه‌مرو له‌ سه‌ر خاکی کوردستان دژ به‌ گه‌لی کور له‌ ئارادایه‌،نه‌مینێت، گه‌لی کورد که‌  هه‌تا ئه‌م ساته‌ش له‌ ژێر چنگی ڕژێمی تورکیادا بێبه‌شه‌ له‌ هه‌موو مافه‌ ره‌واکانی نه‌ته‌وه‌یی خۆیه‌وه‌،به،که‌‌ درێژایی مێژوو ڕژێمی تورکیا به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌که‌وه‌ په‌لاماری کوردستانی باکور ده‌دات و ساله‌هایه‌ به‌ پێی یاسا ناره‌واکانی ئه‌و وه‌ڵاته‌،به‌ مافی ره‌وای خۆیه‌وه‌ ده‌زانێت که‌ سنوره‌کانی ده‌ست کردی سه‌ر خاکی کوردستان ببه‌زێنین و بۆ هێرش کردنه‌ سه‌ر ئازادیخوازان و گریلاکانی کوردستان و پارتی کرێکارانی کوردستان له‌ هه‌ر شوێنێک بن په‌لاماریان بده‌ن و ئه‌وان سنورانه‌ به‌ مه‌یلی خۆیانه‌وه‌ ببه‌زێنن،ئه‌م بڕیاره‌ ناڕه‌وایه‌ شتێکی تازه‌ نیه‌و وه‌لاتی تورکیا ساله‌هایه‌ ئه‌م مافه‌ به‌ خۆیه‌ه‌وه‌ ده‌دات که‌ به‌م کاره‌ هه‌ڵسن،که‌ ئه‌مه‌ش دووره‌ له‌ هه‌موو یاساو بنه‌مایه‌کی پێکه‌وه‌ ژیانی نێو ده‌وله‌تی و کارێکی زۆر نامرۆڤانه‌و دوژمنکارانه‌یه‌ به‌ رامبه‌ر به‌ گه‌لی کورد. له‌و یه‌کدو سالانه‌ی دوایی دا به‌ پیی هه‌ندێ له‌ هه‌وله‌کابی رژێمی ئه‌مرۆی تورکیا گه‌لی کورد به‌و هیوایه‌ بوو، که‌ ئه‌م یاسایه‌ و کاره‌ ناڕه‌وایه‌‌کانی تر دژ به‌ کوردو کوردستان هه‌مووی بن بڕ بکرێن و هه‌میشه‌ هه‌ڵبگیرێن، به‌ڵام  نه‌ک هه‌ر ئه‌وان کارانه‌یان نه‌کرد،به‌لکو بریارى  ئه‌م دواییه‌ی پەرلەمانى تورکیا  که‌ سه‌ر له‌ نوێ مافیان بەدەسەڵات و بە حکومەت داوه‌ ، بۆ ناردنى هێزەکانى سه‌ربازانی تورکیا  بۆ بەزاندنى سنوره‌کانی  عێراق بە بیانوى پەلاماردانى پارتى کرێکارانى کوردستان وەکو پێش ئێستا  که‌ بریاریان بۆ سنورى سوریاش دابوو، ئه‌مه‌ش پێشێل کردنێکی ئاشکرایه‌  دژ به‌ هه‌موو  یاسا نێونەتەوەیىه‌کان  و ئه‌و پەیماننانەى نەتەوە یەکگرتوەکان و نه‌ هێشتنی مافی دراوسێێیەتى، که‌ ئه‌م بڕیاره‌ زشته‌ هێرشە بۆسەر سەروەرى و به‌زاندنی سنور و ئاسمانى عێراق و کوردستان و نیشانەى ئەوەیە کە ئەنقەرە  هێشتان نیازی هه‌ر خه‌راپه‌ و هه‌مان سیاسه‌تی که‌مالیه‌کانی ڕابوردووی هه‌ر ماوه‌و له‌ هه‌ر کاتی که‌ بیانه‌وێت ئه‌وا دژ به‌ کوردو کوردستان و سه‌قامگیری ئاسایش و ئاشتى لەگەڵ گه‌لی کورد ئه‌م سیاسه‌ته‌یان به‌ کار ده‌به‌ن، دیاره‌ کە نوی کردنه‌وه‌ی کۆنه‌ بریاری ڕژێمی دکتاتۆری تورکیا که‌ له‌ زوورا ئه‌م بڕیاره‌ زشت و ناڕه‌واو دوور له‌ هه‌موو یاسایێکه‌وه‌ دراوه‌م ئه‌مرۆش تازه‌یان کردۆته‌وه‌،هه‌ر به‌ نیازی هه‌مان دوژمنایه‌تیه‌ کۆنه‌کانن،که‌ لەلایەن هەندێکەوە چاوەروان نەده‌کرا، که‌چی دیسان به‌ دژایه‌تی کوردو کوردستان کاری خۆیان کرد و بەردەوامن لەسەر بەکارهێنانى  هێزی سه‌ربازی و زۆرو سته‌م به‌رامبه‌ر به‌ گەلى کورد،ئه‌وه‌ش لەهەردوو دیوى سنوری تورکیاو کوردستانی باکورو باشوره‌وه‌،که‌ پێم وایه‌ ئه‌م کاره‌  دژ به‌و هه‌موو هه‌ول و کارانه‌یه‌ که‌ ماوه‌یه‌که‌ ڕژێمه‌که‌ی ئۆردخان له‌ هه‌ولی ئاشتی و ئارامی له‌ سه‌ر خاکی کورستان دایه‌، به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ دیاره‌ که‌ هه‌رێمی باووری کوردستانیش به‌ هه‌ند هه‌ڵناگرن و له‌ گه‌ل ئه‌وه‌ش دا که‌ ده‌وله‌تی تورک  ئه‌مر له‌ گه‌ل هه‌رێمی باشوری کوردستان دا به‌ ناوی دۆستایه‌تی و هاوکاری یه‌کتر کرتن سالانه‌ به‌ ملیارده‌ها دۆلار سودی بارزرگانی و ئابووری له‌ هه‌رێمی باشوری کوردستانه‌وه‌ وه‌رده‌گرێن و هه‌تا ئه‌م ساته‌ش هه‌ر له‌م کاره‌یان به‌رده‌وامن، له‌ولاوه‌شه‌وه‌ ده‌بینین  که‌ بڕیاری شه‌ره‌نگیزی و دوژمنایه‌تی کر‌دن له‌ گه‌ل کوردستانه‌وه‌ ده‌ده‌ن به‌ یاسا ده‌رکردن له‌ په‌رله‌مانی تورکیاوه‌ ئه‌م جۆره‌ بڕیارانه‌ نوی ده‌که‌نه‌وه‌، به‌م شێوه‌یه‌وه‌ دیاره‌ که‌ هیچ حسابێک بۆ سه‌روه‌ریه‌تی باشوری کوردستان و هه‌موو عیراق  ناکه‌ن، ئه‌م ڕه‌وشه‌ی که‌ ئه‌مرۆ له‌ باشوری کوردستانه‌وه‌ هه‌یه‌ له‌ گه‌ل ئه‌وه‌ش زۆر سود مه‌ندن له‌ باشوری کوردستان به‌ڵام ڕێز له‌ بوونی ئه‌و ناوچه‌ ئازاد کراوه‌ی کوردستان وه‌ک پیویست  ناگرن. که‌ ئه‌مه‌ش جێگای شه‌رمه‌زاریه‌ و هه‌موو کوردێکی دڵسۆز ناره‌زایه‌تی خۆی بۆ ئه‌م کاره‌ زشته‌وه‌ ده‌رده‌بڕێت، که‌ به‌ هیواین ده‌وله‌تی تورک له‌ جیاتی ئه‌م بڕیاره‌ ناره‌وایان، بێنه‌ سه‌ر ئه‌قلی ته‌واو و‌ دان به‌ هه‌موو مافه‌ ره‌واکانی گه‌لی کورد له‌ هه‌موو کوردستان و به‌ تایبه‌ت له‌ باکوری کوردستانه‌وه‌ بێنن و چیتر رێگا به‌ خوێن ڕستن و شه‌ڕ و نائارامیه‌کان دژ به‌ گه‌لی کورد نه‌ده‌ن،چونکه‌ ئه‌م سیاسه‌ شه‌ڕاویه‌ هیچ سودێکی بۆ هیچ لایه‌نێک تێدا نیه‌و ته‌نیا مالوێرانی و کوشتن و خوێن ڕێژی و به‌دبه‌ختیه‌کان بۆ هه‌موو لایه‌ک وه‌دی دێنێت و ئاکامه‌که‌شی هه‌ر گفت و گۆو دانوساندنه‌ له‌ پێناوی چاره‌سه‌ریه‌کانه‌وه‌،خۆ دیاره‌ که‌ ته‌نیا رێگای چاره‌سه‌ری و ئاسایش و ئارامی له‌ کوردستانی مه‌زن و به‌ تایبه‌ت له‌ باکوره‌وه‌ داننانه‌ به‌ هه‌موو مافی گه‌لی کورد.

14.10.2013

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی