لە ژیاندا گەلێک برینی تەشەنا هەن، کە وەکوو خۆرە لە قولینچکێک، وردە وردە گیان دەکڕێنێ و دەخوات. ناکرێ ئەو دەردوو کولوو ناسۆرانە،
لە لای چ کەسێک دەر ببڕێ و بدرکێنی، چونکە لە سەر یەک خەڵک پێیان وایە کە ئەم دردەوو کەسەرانەی باوەڕ پێنەکراو، بەشێک لە ڕوداوو پێشئامەدی بە دەگمەنن و بە عەجایب و جێگای سەر سوڕمانیان دەژمێرن، و ئەگەر کەسێک بڵێت یا بنووسێ،خەڵک بە پێی عادەت و ئاقیدەو بیرو بۆچوونی خۆیان، تێدەکۆشن ئەوی بە پێکەنین و شک و گومان و گەمە و قومار پێدان و بزدان و پاسقاڵی بە حیساب بێنن،
نووسەر: سادق هیدایت: وەرگێڕی کوردی: حامید ڕەشیدی زەرزا.