"an independent online kurdish website

بێگومان هۆنینەوەێ کۆمەڵێ هەست وسۆزی بەم جۆرە،کەبەداخەوەبەڵگەنامەێ پەروەردەی ناوەندی زانکۆکانی ئیمەێ پێکهێناوە وهاووێنەێ ووتاری ڕادیویی جەژنەنەتەوەییەکانی لەمەۆپێشی ئیرانە،دەربارەێ بنەڕەتی مێژووبەگشتی ودەربارەێ مێژووێ ئیران بەتایبەتی،abdurehman_mirzayi

لەبازنەێ ئاریاپەرەستیدا دەدۆێ ونەکەلێنەمێژووییەکانمان پڕدەکاتەوە ونەبەکەڵکی هیچ جۆرەپشکنینێکی مێژوویی دێت٠ بانگەوازچییەکانی حێماسەتی نەتەوەیی کەلەسەرترەوەباسمان کرد،ئەم جیاوازییەمۆقەدەس ومەلەکووتی و هامیشەییەلەبارەێ هۆزێکەوەئەچڕێ کەخۆدی خۆێ دانی پێدادەنێ وکەسێکی دیکەلێیی تێ ناگات٠ شوێنی کۆبوونەوەێ سەرەتایی هۆزەئاریاییەکان بەلایەنەجۆربەجۆرەکانی وەکوئاسیای ناوین،باکووڕی قەوقاز،نیوەدوورگەی کریمە،ئوروپاێ باکووڕو هەندێ لەناوچەباکوورییەکان بەنیوەێ باکووڕی زەوییەوەگرێ ئەدەن وهێشتابەدڵنیاییەوەناتووانرێت دابین بکرێت کەئەوانەلەچ کاتێکەوەکۆچ کردنیان دەس پێکردووە ولەیەکترجیابوونەتەوە٠

لەگەڵ ئەوەشدازۆرینەێ زانایان شوێنی ئیران ویچ بەدەوروبەری خواڕەزم دەزانن و وکوشوێنێک کەهەمووئاریاییەرۆژهەڵاتی وهیندو ئیرانییەکان دڵخۆشییان پێ یە،بیری لێ دەکەنەوە٠ ئەم بەهەشتەزێڕینەگۆڕەپانی فەرمانڕەوایی باب سالارانەێ جەمشید،پادشاێ ئەفسانەیی وتۆندڕەوی ئەوانە،و بیرەوەرییەمێژووییەکان بوو،و لەوانەیەکە ڕانەمەڕوماڵاتەکەیان ئامرازی سەرەکی ژیان و خۆبەخێوکردنیان بووبێ٠ (هەمان،لاپەڕەی ١٧ ) ئاگاتان لێ یە کە ئاریاییەکانی ئاغاێ شعبانی تەنانەت شوێنی جۆغرافیاێ دیاریکراویان نی یەتالەوخالەوەبێنەنێومێژوو٠ وەهاخۆهەڵکێشانێکی خەڵک خڵەتێن،دوواکەوتوو،ناڕاست،ڕەگەزپەرستانە و پووچەڵ دەربارەێ هۆزی ئاریاهەمیشەلەژێرکۆگایەک لەهەوڵدانی پشکێنەرانە وجێدی دا داشاردراوە،و تاڕادەیەک کە بۆدەسمایەی سیاسەت چییەهەلپەرستەکان،ڕۆشنبیرانی ئاژاوەچی،مێژوونووسانی خاوەن هەڵوێست وبێژەرانی مێهرەجانەفۆرمییەکان دابەزیووە٠ پێرستێک کە مالوری هەلیدەسەنگێنی لەهەندێ لەیەنەوەزۆرشایستەیەبۆخۆێندن٠

ناوبراومێژوولکەێ پشکنین ودەسکەوتی پشکێنەرانێک دەخاتەبەردەست کەبۆهاتنەنێۆدەرگای کۆچبەربوون وسەرلێشێواوییەکانی جیهانی دێرین ودۆزینەوەێ شوێنێک کەئاریاییەکانی لێوەهاتوون،هەوڵیان داوە٠

ئاشنابوون لەگەڵ هەڵبژاردەیەک لەم ڕوانگانە، بێ بەرهەمی وەهاهەوڵدانێک لەبوارەمێژینەکانەوەتاسەردەمی ئیمەئاشکرادەکات..سرویلیام جونزساڵی ١٧٨٦ ڕایگەیاند کەزمانەکانی سانسکریت،لاتین ویونانی لەیەک ڕیشەن بەڵام ڕیشەهاوبەشەکەیان وون بووە٠ فردرێک شلگل لەساڵی ١٨٠٠ دا دژبەریی خۆێ بەرانبەربەوبیروباوەڕی ئەوکاتەدادەربڕی کەگواێەشوێنی سەرهەڵدانی ئاریاییەکان دوورگەیەکی خەیاڵی لەدەریای باکووڕداێە و باکووڕی هێندستانی ناوەندی بڵاوبوونەوەێ هەموونەتەوەکانی جیهان دەس نیشان کرد، یوهان دولونگ پێچەوانەێ سەردەمی خۆی باوەڕی وابووکەهەمووزمانەکان یەک ڕیشەیان نی یە و شوێنی سەرهەڵدانی مرۆڤی بەڕۆژهەڵاتی ئاسیادەزانی٠ یامس یانگ لەهەڵسەنگاندنی ڕوانگەکانی دولونگ دا ئەم شۆێنەێ بەڕۆژئاوا و باشووری ئاسیا،بەتایبەت کشمیردەناساند٠ راسموس راسک کەلەزمانەوانیداپسپۆڕبوولەساڵی ١٨١٨ دازمانی تراسی بەریشەی سەرەکی هەمووزمانەکانی ئاسیاێ بچووک ودەشتەکانی یانونی دانا ٠ الکساندرموری لێ بڕاوانەڕایگەیاندکەبێشکەێ شارستانیەتی جێهان ئاسیایە٠ فرانزبوپ ویاکوب گریم لە١٨١٦ دا قبوڵی کرد کە تیرۆژی شارستانیەت لەرۆژهەڵاتەوە جیهانی گرتووەتەوە وڕیشەزمانەکانیان بەسانسکریت دەزانی ٠ فرانزولەساڵی ١٨٣٨ دا نووسی کەئەمەبیرکردنەوەیەکی بێ نرخەئەگەرهاوڵ بدەین ڕیشەێ هەمووزمانەکان لەیەک سەرچاوە وەربگرین٠ لاسام لەساڵی ا٨٥٩ دا لەڕێگاێ زانستی پلەبەندی ژین ناسینەوە دەیگوت جیاکردنەوەێ ئوروپاییەکان لەهێندی و اریاییەکان وەکوئەوەیەکە بێژن گیان لەبەرانی موروداری بەریتانی لەتیرەی مورودارانی ئیرلەندین ولەم ڕێگاوەڕایگەیاند کە شارستانیەتەکانی هێندوئیرانی لە ناوچەیەکی نزیکی لیتوانییەوەدەستی پێکردووە٠

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی