بەشی یەکەم
بەڕێزان بە ئازاد بونی بەشێک لەباشوری کوردستان لەساڵی ١٩٩١ هەموکوردێک لەهەرچوارپارچەی کوردوستان دڵخۆش بوین . هەمولایەک هەوڵمان دا وەکوو بیل بیلەی چاومان بیپارێزین و واشمان کەرد، بەتایبەت حیزبەکوردییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردوستان. لەوپێناوە باجی قورسمان دا، بەڵام بەداخەوە ئەوپارچە ئازادبووە بوو بەتۆڕێک بوتیرۆرکردنی شۆڕشگێڕانی ڕۆژهەڵاتی کوردوستان .
زیاترلە٣٨٠ پێشمەرگە و ئەندام و لایەنگرمان شەهیدکران ، ٧ پێشمەرگەمان لەلایەن بزۆتنەوەی ئیسلامییەوە وەکوو دیاری تەسلیمی ئیران کرانەوە . بەڵام هەربەمەش نەوەستان وناوەستن و کەوتونەتە تەوهین کردن بە سەرکردە شەهیدەکانمان.
١- هۆڵێکتان لەهەولێربەناوی هۆڵی پێشەوا کردووەتەوە و ساڵانە لەڕۆژی مردنی خومەینی لەم هۆڵەدا ،یاددەکەنەوە.
٢ – محەممەد دجعفەر سحراڕودی بکوژی شەهید قاسملوتان کەردووەتە ماموستا و ڕێگاپیشاندەرتان ، ڕۆژانە بەپێش چاوی گەلی کوردبەگشتی و خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردوستان بەتایبەتی بانگهێشتی دەکەن بۆئەوناوچەئازاد کراوەکان . ٣
٣- ئێستاش کەوتونەتە تەوهین کردن بەشەهیدسمکۆیی شکاک ، هیوادارین لەمەزیاترمەمان هێننە قسە .
…………………………………………
سمکۆ- یاخیبوونی خێڵەکی یا بزووتنەوەی نەتەوەیی بۆ بەڕێز فەرید ئەسەسەرد
ئیران لەکاروباری ئەودەمی دنیادا
١- بزوتنەوەی مەشروتە١٣٢٤
زوڵم وزۆری بێ لێپرسینەوەی کاربەدەستانی دەوڵەتی ئیران خەڵکی بەگیرهێنابوو. ئاخوندەکانی شیعە لە مینبەری مزگەوتەکانەوە بەتایبەتی لەبۆنە دینییەکانی موحەڕەم وڕەمەزان دا کەوت بوونەدوان دژی هەندێ لەکاربەدەستانی گومرگ وسوکایەتی کردنی ئەوانەبەدین وئاخوندەکان.
بازرگانەکانی تاران نامەیەکی سکاڵایان بۆعین الدولەی سدری اعضمی ئیران نوسی ، گلەییان لەزۆریی تاریفەی گومرگ وداوای کەم کردنەوەیان کردبوو . لەدانیشتنێکی هاوبەشی عین الدولەو کاربەدەستانی گومرگ ونوێنەرانی بازرگانەکاندا،لەباتی ئەوەی گوێ لەخواستەکانیان بگرن جنێویان پێ دان وسووربون لەسەرچەردەی تاریفە . بازرگانەکان بەئاگاداری هەندێ لەئاخوندەکان بازاڕیان داخست و پەنایان بردە بەرعبدالعەزیم . لەم ماوەیەدا مزەفەرالدین شا ئەچوو بۆ ئەوروپا. محەمەدعلی میرزای کوڕی لەتەورێزەوە هات بۆتاران لەجێگەی ئەوبێ تاکاتی گەڕانەوەی محەمەدعەلی میرزابەقسەی خۆش مانگرتنەکەی پێ شکاندن و گفتی پێ دان لەدوای گەڕانەوەی شا خواستەکانیان جێبەجێ بکا. لەوماوەیەدا ڕوداوێکی ئەوتۆ نەقەوما جگە لە کوشتنی جەوهەرئاغای شوکاک لەتەورێز بەفەرمانی وەلیعەهد ، بەڵام دوئاخوندی گەورە و خاوەن نفووزی تاران سەیدمحەمەدطباطبایی وسەیدعبدوڵای بهبهانی لەسەرەتای ساڵی ١٣٢٣ وە بەنهێنی یەک کەوت بوون بۆبەرهەڵستی زوڵم وزۆری سدری اعزم ودەربارییانیتر . شاو هاوسەفەرەکانی ٤ مانگیان پێ چو. ئیران بەتەنگوچەڵەمەیەکی ئابوری دژواردا تێ ئەپەڕی . کەچی ئەوان لەوسەفەرەداپارەیەکی زۆریان خەرج کردبوو ، ئەوەبەسەرزمانی هەموو کەسەوە بوو.
عین الدولەو حاکمی تاران بەهۆی مانگرتنی پێشوو بەقین بون لەبازرگانەکانی تاران، بۆهەل ئەگەڕان تۆڵەیان لێ بکەنەوە . گرانی نرخی قەندیان کردە بەهانە وچەن کەسێکیان لەپیاوە ناسراوەکانیان فەلاقەکرد . ئەم کارە بازاڕی جووڵاند. بازاڕییان دوکانیان داخست و لەمزگەوتی(شا)کۆبونەوە ، دادی خۆیان بردە بەرئاخوندەکان، ئاخوندەکان دوو دەستەبوون ،دەستەیەکیان لەناو ئەواندا ئیمام جومعەی تاران، پشتیوانییان لەعین الدولە ودەرباریان ئەکرد٠دەستەکەیتریان طباطبایی وبهبهانی ڕابەرییان ئەکردن پشتیوانییان لەبازرگانەکان وخەڵک ئەکرد. ئیمام جومعە بەپیلانێکی زیرەکانە کۆبونەوەکەی شێواندوخەریک بوو ببێتە ئاژاوەیەکی خوێناوی. طباطبایی وبهبهانی ودەستوپێوەندەکانیان تارانیان بەجێ هێشت وپەنایان بردەبەرعبدالعزیم، دەوڵەت بەزۆربازاڕی بەخەڵک کردەوە. هەرکەس دووکانی نەکردەوە فەرمان درا تاڵان بکرێ .
لەعبدالعزیم نزیکەی دوهەزارکەس لەئاخوندو واعیزطەلەبەی دینی وهەندێ بازرگان کۆبونەوە . لەتاران بۆهاودەنگی لەگەڵ ئەوان جاروباربازاڕدائەخرا ، کاربەدەستان بەزۆر پێیان ئەکردنەوە . کێشەکە تائەهات گەورەترئەبوو . گفتوگۆی ڕاستەوخۆی مانگرتوەکان لەگەڵ عین الدولەئەنجامێکی سەرکەوتوی نەبوو . لەڕێگەی سەفیری عوسمانییەوە یەکسەرخواستەکانی خۆیان بۆشانارد. گرنگ ترینیان دامەزراندنی( عدالەت خانە))بوو لەهەموئیران دا. سەفیری عوسمانی بەهۆی مشیر الدولەی وەزیری کاروباری دەرەوەی ئیرانەوە خواستەکانی گەیاندە شا. هەرچەندە عین الدولەو دەربارییانی تر پێیان خۆش نەبو،بەڵام شا موافەقەتی لەسەر دامەزراندنی (عدالەتخانە)کردو بەخەتی خۆی بەم جۆرە فەرمانی دەرکرد>جەنابی ئەشرەف ئەتابیگی اعزەم . ٠
هەروەکوچەندین جارئەم نیازەی خۆمان ئیزهارفەرمووە کە ڕێکخستن ودامەزراندنی عدالەتخانەی دەوڵەتی بۆجێبەجێ کردنی ئەحکامی شەرعی موطاع وئاسایشی ڕەعییەت لەهەموشتێ واجب ترەو وابە ئاشکرا بڕیار ئەفەرموین بۆبەجێ هێنانی ئەم نیازە پیرۆزە قانوونی مەعدەلەتی ئیسلامیەکە عیبارەتەلەتەعینی حدودو ئەحکامی شەریعەتی مطهرە ئەبێ لەهەموو مەمالیکی مەحروسەی ئیران دا بەزوویی دابمەزرێ بەجۆرێ کەلەناوهیچ یەکێ لەچینەکانی ڕەعییەت دا جیاوازی نەکرێ و لەجێبەجێ کردنی عەدل و سزادان دابەجۆرێ کەلەنیزام نامەی ئەم قانونەدائیشارەتی پێ ئەکەین ملاحزەی اشخاس وتەرەفداری بێ جێ بەبێ چەندوچون وبەڕاستی مەمنووع بێ .
عەبدولرەحمان میرزایی