سمكۆخانی شكاك، به وته‌ی نه‌یارانی چ سه‌ركرده‌یه‌كی یاخی بووبێ، چ رێبه‌رێكی شۆڕشگێر و رێبه‌رایه‌تی بزووتنه‌وه‌یه‌كی ناسیۆنالیستی كوردی پارچه‌یه‌كی كوردستانی كردبێ، ئه‌مه‌یان لێكدانه‌وه‌و شرۆڤه‌یه‌كی مێژوویی ده‌وێت.
نه به لێكدانه‌وه نازانستییه‌كانی به‌ڕێز ئه‌سه‌سه‌رد كه شۆڕشی سمكۆ به فایلێكی ره‌ش بۆ كوردی ئێران ده‌بینێ یان نه‌به هه‌ڵچوون و لایه‌نگری یارانی سمكۆ كه به شۆڕشگێڕیكی بیست و چوارعه‌یاری ده‌بینن قورسایی راپه‌ڕینی سمكۆ له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی كێرڤی هه‌ستی ناسیۆنالیستی كوردی ئێران كه‌م ناكه‌نه‌وه.
من نه‌وه‌ك ئه‌سه‌سه‌رد به‌مه‌به‌ست و ئه‌نقه‌ست ئه‌م فایله‌ی سمكۆ له‌م ساته‌وه‌خته‌دا ده‌وروژێنم و نه وه‌ك به‌ڕێز (بێهزاد خوشحالیش) په‌ڕبه‌په‌ڕی كتێبه مێژوییه‌كان هه‌ڵده‌ده‌مه‌وه تا به كاك فه‌ریدی بسه‌لمێنم كه نه‌خێر هۆكاری هه‌ڵچوون و به‌گژداچوونی سمكۆ به دژی ئه‌رمه‌نییه‌كان و كوشتنی پا‌تریاك مارشه‌معون به‌هۆی ئاژاوه‌گێڕی خودی مارشه‌معونه‌وه بووه و كرداره‌كه‌ی سمایل ئاغای سمكۆ ته‌نیا تۆڵه‌ستاندنه‌وه بووه.
ئه‌وه‌ی من مه‌به‌ستمه ئه‌وه پرسیارێك بێنمه گۆڕی و خۆم به‌پێی لێكدانه‌وه‌ی خۆم وه‌ڵامه‌كه‌شی بده‌مه‌وه. ئه‌ویش بۆچی فایلی سمكۆخانی شكاك له‌م سه‌رده‌مه‌دا وروژێنرا؟ ئه‌سه‌سه‌رد هاتووه به‌رگری له ئاشوورییه‌كانی عه‌نكاوه كردووه كه ئه‌وان ناڕازی بوونه‌و به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌وه‌یان كردووه كه یه‌كێك له شه‌قامه‌كانی هه‌ولێر به‌ناوی سمكۆ شكاك كراوه كه ئه‌مه به وته‌ی ئه‌سه‌سه‌رد برینه كۆنه‌كانی ئاشوورییه‌كان ده‌كولێنێته‌وه!
به‌دوای به‌دواداچوونێكی ورد كه خۆم له‌و باره‌وه كردم به‌داخه‌وه بۆم ده‌ركه‌وت تاكه هاووڵاتییه‌كی مه‌سیحی (ئاشوری)یش ته‌نانه‌ت یه‌ك كه‌سیشیان به دانانی ناوی سمكۆ بۆ شه‌قامێكی هه‌ولێر ناڕازی نه‌بوونه، به‌شێكی هه‌ره زۆری خه‌ڵكی سڤیلی شارۆچكه‌ی مه‌سیحی نشینی عه‌نكاوه نه سمكۆ ده‌ناسن و نه به شۆڕشه‌كه‌ی ئاشنابوون. كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كانیشیان به قه‌ولی خۆیان ئه‌وه‌نده‌یان كێشه هه‌یه له‌م سه‌روه‌خته‌دا نایه‌ن و بۆشیان گرنگ نییه كه شه‌قامێكی شاری هه‌ولێر به‌ناوی سمكۆ بكرێت یان نا!
ئه‌ی كه‌وایه كێ بیرۆكه‌ی گۆڕینی ناوی شه‌قامی سمكۆ شكاكی هێنایه گۆڕێ، به‌داخه‌وه ده‌بێ بڵێم (از ماست كه بر ماست) به‌ڵێ هه‌ر هاوزمانی و هاوخوێنی و هاوره‌گه‌زی سمكۆخانی شكاكه و كورده شۆڕشگێڕه‌كه‌ی!! باشووره كه خۆیان ئه‌مه‌یان زه‌ق كردۆته‌وه، ئه‌ویش نه‌ك كوردی سڤیلی و دوور له بازاڕی سیاسه‌ت بگره ئه‌و كورده رووناكبیر و سیاسه‌تمه‌داره‌ی كه خۆی به داكۆكیكه‌ر له مافی نه ته‌نیا گه‌لی كورد له پارچه‌كانی دیكه بگره خۆی به لایه‌نگر و دۆستی گشت گه‌لانی سته‌ملێكراوی زه‌وی داده‌نێت.
به‌داخه‌وه سیاسه‌تمه‌دارانی كوردی باشوور وایان كردووه كه خه‌ڵك نه‌ته‌نیا ناوی رێبه‌رانی كۆچكردووی پارچه‌كانی دیكه نازانن بگره ناوی رێبه‌ره و كه‌سایه‌تییه زیندووه‌كانیش نازانن هه‌ربۆیه سه‌یر نییه كه شۆفێری تاكسی بڵێت (مه‌لاعه‌ولای هیجری و مسته‌فا حه‌سه‌نزاده)! گۆڕینی ناوی سمكۆ كه گوایه له‌سه‌ر داخوازی برایانی ئاشووری بووه هه‌ڵه و تاوانێكی چه‌ندفاقه‌ی تێدایه، یه‌كه‌م گۆڕینی ناوه‌كه و برینداركردنی شعوری خه‌ڵكی پارچه‌یه‌كی دیكه‌ی كوردستان كه ئاكامه‌كه‌ی ئه‌وه بێت له دونیای مه‌جازیدا به‌داخه‌وه ده‌بێ بڵێم هه‌ڵچوونێكی ئاگراوی له‌خۆیان نیشان بده‌ن.
دووه‌م بۆ په‌رده‌پۆشكردن و پاساو هێنانه‌وه بۆ گۆڕینی ناوه‌كه بێن بوختان به هاووڵاتییانی ئاشووری (مه‌سیحی) بكه‌ن كه ئه‌وان ناڕازی بوونه به‌و ناوه له‌كاتێكدا كه نه‌زانن هه‌ر شه‌قامێكیش به‌و ناوه هه‌یه. سێیه‌م به دانانی شۆڕشی سمكۆ به فایلێكی ره‌ش، ئه‌ویش نه‌ك له‌لایه‌ن رووناكبیر و سیاسه‌تمه‌دارانی ئاشوورییه‌وه به‌ڵكو له‌لایه‌ن كوردێكی هاوخوێن و هاوره‌گه‌زی سمایل ئاغاوه.
له ساڵه‌كانی 96 هه‌تا ئه‌م دوایه‌ش كه دیارده‌ی رۆیشتن بۆ هه‌نده‌ران له‌ناو حزبه سیاسییه‌كانی كوردستانی ئێران زۆر به‌رجه‌سته بوو، ئه‌مین ترین شوێن، بێ گرفتترین شوێن شارۆچكه‌ی عه‌نكاوه‌ی مه‌سیحی نشین بوو، هیچ كات یه‌كێك له دانیشتوانی حزبه سیاسییه‌كان له خه‌ڵكی عه‌نكاوه‌یان نه‌بیستووه كه ئێوه هاورێبازانی سمكۆخانی شكاكن ئه‌وه‌ی غه‌درێكی گه‌وره‌ی له ئێمه كرد، به‌ڵام سه‌دان به‌سه‌رهاتیان هه‌یه له یارمه‌تیدان و دڵنه‌وایی كردنیان له‌لایه‌ن هاووڵاتییانی ئاشوورییه‌وه. كه‌وایه زه‌قكردنه‌وه فایلی سمكۆ و له دوایدا ناوگۆڕینی شه‌قامه‌كه و بوختان هه‌ڵبه‌ستن به برا ئاشوورییه‌كان هه‌ویرێكه ئاوی زۆر ده‌وێت و زۆر شتی بن په‌رده هه‌ن كه له داهاتوودا خۆیان ده‌رده‌خه‌ن.