“ئەسکەر ” هاورێی نزیکی سۆحبەت و حەبیبی دانیالی بوو ، لە سەردانێکی ماڵەکەیاندا بە هۆی سیخورێکەوە شوێنی مانەوەیان بۆ هێزە چەکدارەکانی رێژیم ئاشکرا دەکرێ
بەم ئێوارەیە شەڕێکی توند لە نێوان سێ پێشمەرگە و ڕەوەیەک پاسداردا هەڵدەگیرسێت ،بەداخەوە حەبیب و سۆحبەت زۆر زوو شەهید دەبن ، ئەسکەر لە دەست کردەوەیەکی مێرخاسانەدا بکوژەکانیان دەکووژێتەوە و بەرەنگاری هەموو هێزەکانی رێژیم دەبێتەوە ، بە درێژایی ئەو رۆژە ئەسکەر لەو ماڵەوە کە کردبوویە سەنگەر لە تۆڵەی خوێنی هاورێی شەهیدەکانیدا دەیان پاسدار دەکوژێ و برینداریان دەکا ، کەلاکی ١٨ کوژراو و ٢٠ بریندار لە بن لوولەی چەکەکەیدا دەکەونە سەر عەرز و زەفەر بە سەنگەری ئەسکەر نابەن ، لە ژێر رەهێڵەی گوللەی چەکی سووک و قورسدا بەشێکی زۆر لەو ماڵە رووخا، لە دوا کەلاوەکانیشیدا ئەو هەر وەستا . لە داهاتنی شەودا ئازایانە ژن و مناڵی سۆحبەت و حەبیب دانیالی لە گەماڕۆی دوژمن دەرباز کرد و بە باڵایی بەمۆ هەڵجنا و تێکەڵ بە پێشمەرگەکان بوو “.
“ئەسکەر” لە ڕێکەوتی ٨ی بەفرانباری ساڵی١٣٣١ی هەتاوی لە شارگەی چەمشرێژ و لە نێو تیرەی رۆستم و لە ئێڵی قەڵخانی و لە ناوچەی گۆڕان لە دایک بوو. کوری “گوڵموراد” و ” خاتوو “ئاهوو” بوو ،لە سرووشتی داڵاهوودا ژیا و لە لێرو شاخەکانی دالاوودا بڵای کرد، بنەماڵەکەیان یەکێک لە خێزاندارترین بنەماڵەکانی ناوچەی سەفەریداڵاهۆ بوون . هەر بۆیە هەموو تیرە و تاییفەکانی ناوچەی گۆران لە دوور و نزیکەوە بنەماڵەی گوڵمورادیان دەناسی . هاوسەری عەسکەر” بەسێ خاتوونی رۆستەمی” بوو ، ئەوان لە ژیانی هاوبەشیاندا بوونە خاوەنی سێ کور و پێنج کچ ، جەمشید و فەرشاد و فەرشید کورەکانینو و کۆماری ئیسلامی هەر لە سەرەتایی دەسەڵاتیەیوە ئایین و ئایینزاکانی هەموو کەمایەتیە دینی و ئایینییەکان وەستا و یارسانییەکان بە تایبەتی لەو ناوچەیە کەوتنە ژێر فشار و مەترسی پاکتاووەوە . بەڵام رٶلە یارسانییەکان بە هەست کردن بەو مەترسییەی کۆماری ئیسلامی بەرنگاری زوڵم و زۆرەکانی بوونەوە و ” ئەسکەر گوڵە” لە سیما دیارەکانی رێبەری کردنی ئەو بەرگرییە دلێرانە ئایینی و نەتەوەییەدا بوو.
لە درێژەی بەرنگاربوونەوەدا کۆماری ئیسلامی ناچاریان دەکا بەشێکی زۆری ئێڵەکانی ” قەڵخانی”،” تفەنگچی” و” بارامی” لە ناوچەی گورانەوە پەریوەی ئەودیوی سنوورەکانیان بن .
ساڵی ١٣٦٠ی هەتاوی لە لایەن دوژمنانی گەلەکەمانەوە شەڕێکی عەشیرەیی بە مەبەستی باکۆکی نانەوە لە نێو ریزەکانی خەڵکی ناوچەکەدا رێکخڕا ، لە ئاکامدا ئەسکەر لە لایەن حکوومەتی عێراقەوە دەستبەسەر دەکرێ و ئەزیەت و ئازار دەدرێ .پاش ئازاد بوونی کوردستانی گەرمێنی بەجێ هێشت و سوێند دەخوات جارێکی دیکە پێ نانێتەوە سەر ئەو خاکەی حکوومەتی بەعس دەسەڵاتداریەتی و ئەو بەڵێنییەی تا کۆتایی ژیانی دەباتە سەر .
ئەسکەر لە دەستپێکی ساڵەکانی شەستی هەتاوییەوە پەیوەندی بە رێکخراوەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە دەگرێ و تێکۆشانی نەتەوەیی لە ناوچەکەیدا دەست پێ دەکا .
داڵاهوو سەیر کەم نوقتە وە نوقتە
تاشێ تاویران هەر تاشێ سەختە
بووی وەشێ نەرگس یاڵێ پلەوپوو
پەخشن نەمەحاڵ باخچەی داڵاهوو
داڵاهاوو ماوای بای سەرێ دیدەن
دیوانگای یاران چنی با لوولەن
یاگەی رەمز و راز منگەی بالوولەن
ماواش ها لە بەرز تاشێ تاویرەن
ئەزیزان وەزات یەکتای بێ هەمتا
سەرای داڵاهوو جای فەیز و فەزا
پەری هەقناسان عولەمای حەوزان
داڵاهوو دڵەن ، بزمگای یاران
بە دامزرانی کۆمیتەی داڵاهۆ و هێزی داڵاهۆ ، هاوکاری چالاکانەی هێزی شاهۆیی هەورامان پیلانەکانی رێژیم بۆ سەرکوت و قەڵاچۆی پەیرەوانی ئایینی ” یاری” پووچەڵ کرانەوە .
لەم رێخستن و چالاکییە نەتەوەییەدا ” کاک ئەسکەری گوڵە” یەکێک لە رۆڵە بە توانا و دلێرەکانی قەڵخانی بوو کە بە هەموو توانایەوە پشتیوانی ئەم پرۆسە سیاسیەی بە شێوە گەلی نهێنی ، ئاشکرا و پێشمەرگایەتی بوو ، هاورێ ئەسکەر جگە لە بوێری و شەهامەتی پێشمەرگانەی لە بواری کۆمەڵایەتیشدا کەسێکی بەتوانا بوو . لە ئاسایی کردنەوە و یەکخستنەوەی پەیوەندی نێوان تاییفەکانی ” جافی باوەجانی” ،” وەلەد بەیگی و گۆران” . ” قەڵخانی” ،” تفنگچی” و ” بارامی”دا دەوری بەرچاوی گێرا .
هاورێ ” ئەردەڵان بێهرووزی” لە یادی شەهید ئەسکەردا بۆ بەرەو خۆری نووسی :” خوڵقاندنی حەماسەیەک لە لایەن ئەسکری گوڵەوە لە ساڵی ١٣٦٣ی هەتاویەوە لە بیر خەڵکی گۆران ناچێتەوە و هەتا ئێستاش لەسەر زار و زمانیانە “.
دەنووسێ :” دوو پێشمەرگەی نهێنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ، هاورێیان سۆحبەت و حەبیبی دانیالی بە ژن و مناڵەوە لە ئاوایی کانی سەفەری قەڵخانی لە لایەن چەکدار و بەکرێ گیراوانی کۆماری ئیسلامی لە ڕەوەی تیپی نەبی ئەکرەمی کرێندی غەربەوە ، دەکەونە بەر پەلامار ، دوژمن بە هێزێکی زۆرەوە هێرش دەکاتە سەریان . هێرشەکەی دوژمن بە پاڵپشتی تەواوی تۆپخانەی تیپ لە ماوەی دوو شەو و دوو رۆژ بەرنگاری دوو کورە پێشمەرگەی دێموکراتدا بە تەواوی وێران دەکرێ و لە ئاکامدا سوحبەت و حەبیب بە خوێنی گەشیان نمامی کوردایەتی لە ناوچەی قەڵخانی تێراو دەکەن و دەچنە ریزی شەهیدانی هەردەم زیندووی کوردستانەوە . هێزەکانی رێژیم بە مەبەستی دەست بەسەرکردنی ژن و مناڵەکانیان پەلاماری ئاواییە خاپوورەکەی کانی سەفەر دەدەن ، ئەسکەر زۆر بوێر و ئازایانە ژن و مناڵەکانیان ڕادەگوێزێتە سەنگەری چیا و لێرەوارەکانی دالاهۆ و بە درێژایی چەند حەوتوو دەیان پارێزێ و لە دەرفەتی گونجاودا ڕادەست بنەماڵە خەمبار ەکانیان لە کرماشان دەکاتەوە “.
هاورێ پەرویز رۆستەمی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و برازای شەهید ئەسکەر رۆستەمی دەگێڕێتەوە :” مام لە شۆرشی گەلانی ئێراندا و لە ناوچەی داڵاهۆ و شاری کرماشاندا یەکێک لە پێشەنگەکانی خەبات بوو ، پاش رووخانی رێژیم بە هۆی توانا و دەست رۆیشتوویی کۆمەڵایەتی و سیاسی لە ناوچە کەدا یەکێک لە بەرێوەبەرانی کۆمیتەکانی شۆڕش بوو و ژمارەیەکی زۆر لە چەکداری ناوچەکەی لە ژێر فەرماندا بوون . شەری داسەپاوی کوردستان و سەرکوتی دڕندانەی رێژیم وای کرد کە ئەسکەر هەڵوێستی شۆرشگێرانە بگێرێ و پەیوەندی بە تێکۆشەرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە بکات ، لە درێژەی تێکۆشانیدا ماڵ و مەڵبەندی ئەسکەر پەناگای پێشمەرگەکانی حیزب بوو ، ئەسکەر هاورێی نزیکی سۆحبەت و حەبیبی دانیالی بوو ، لە سەردانێکی ماڵەکەیاندا بە هۆی سیخورێکەوە شوێنی مانەوەیان بۆ هێزە چەکدارەکانی رێژیم ئاشکرا دەکرێ ، بەم ئێوارەیە شەڕێکی توند لە نێوان سێ پێشمەرگە و ڕەوەیەک پاسداردا هەڵدەگیرسێت ،بەداخەوە حەبیب و سۆحبەت زۆر زوو شەهید دەبن ، ئەسکەر لە دەست کردەوەیەکی مێرخاسانەدا بکوژەکانیان دەکووژێتەوە و بەرەنگاری هەموو هێزەکانی رێژیم دەبێتەوە ، بە درێژایی ئەو رۆژە ئەسکەر لەو ماڵەوە کە کردبوویە سەنگەر لە تۆڵەی خوێنی هاورێی شەهیدەکانیدا دەیان پاسدار دەکوژێ و برینداریان دەکا ، کەلاکی ١٨ کوژراو و ٢٠ بریندار لە بن لوولەی چەکەکەیدا دەکەونە سەر عەرز و زەفەر بە سەنگەری ئەسکەر نابەن ، لە ژێر رەهێڵەی گولەی چەکی سووک و قورسدا بەشێکی زۆر لەو ماڵە رووخا، لە دوا کەلاوەکانیشیدا ئەو هەر وەستا . لە داهاتنی شەودا ئازایانە ژن و مناڵی سۆحبەت و حەبیب دانیالی لە گەماڕۆی دوژمن دەرباز کرد و بە باڵایی بەمۆ هەڵجنا و تێکەڵ بە پێشمەرگەکان بوو “.