"an independent online kurdish website

ئه‌مرۆ ده‌نگی تۆپ و كۆپته‌رو پیلاتۆزو فروكه جه‌نگییه‌كانی رژێمه‌ خوێناوییه‌كه‌ی سه‌دام حسه‌ین و به‌عسییه‌ ره‌گه‌زپه‌رسته‌ بێفه‌ره‌كان و جاشه‌ رووره‌شه‌كانshalaw-nuri-shehid-sguhi-iraq-0

نایه‌ت وه‌ك پیشه‌ی چه‌په‌ڵی رۆژانه‌یان ئه‌م ناوه‌یان به‌ تۆپ و فرۆكه ‌هه‌راسان ئه‌كرد‌و ئه‌مه‌ش بووه‌ هوێ مقۆمقۆی زۆر له‌ نێوان هاورێیانی كۆڵنه‌ده‌رو پێشمه‌رگه دلێره‌كان و، ئه‌و بێده‌نكییه‌ لایان سه‌یر بوو چونكه ئه‌وان له‌و ئارامی و بێده‌نگییه‌ كه‌وتبوونه‌ باسكردنی  مان و نه‌مان و تێكۆشان و به‌رخۆدانكردن و قوربانیدان له‌ پێناو گه‌ڵ و نیشتمان و باسی شه‌هیدو شه‌هیدبوون و، هه‌روا باسی رۆڵی گرنگی هاورێیانیان له‌ دژی هێزه‌كانی رژێمی فاشستی عێراق و هیرشه‌كانیان ئه‌كردو، به‌چاوی رێزه‌وه ئه‌یانروانییه‌ رۆڵی پارتیزانانی‌‌ شه‌هید.

به‌ڵێ،‌ رۆژێكی خۆره‌تاوی سه‌ره‌تای مانگی ته‌موز بوو، باره‌گای حزب له‌ نێوان شاخه‌ بڵنده‌كان كشوومات وئارام و هێمن بوو، شنه‌بای فێنك تاو تاو ئه‌هات و، له‌ره‌ی گه‌ڵاكان زۆر به‌ ئه‌سپایی له‌یه‌كیان ئه‌داو تێكه‌ڵ ئه‌بوو له‌ گه‌ڵ جریوه‌ی پاسارییه‌كان و جۆرێك له‌ ئاوازی ناسك و نه‌رم و نیانیان دروست ئه‌كردو، دانه‌ دانه‌و جاروبار پۆل پۆل پاسارییه‌كان ئه‌هاتن وله‌ سه‌ر داره‌كان ئه‌نیشتنه‌وه‌و ئه‌چوون  له‌م دار بۆ ئه‌ودار له‌م چڵ بۆ ئه‌و چڵ ئه‌فرین و باز بازینیان بوو، دۆڵه‌ كۆگا وه‌ك هه‌میشه‌یی خوێ جوان و دڵفرێن بوو هاژه‌ی ئاوی جۆگه‌له‌ و دیمه‌نی داره‌كان ده‌رونی مرۆڤیان ئه‌هێنایه‌ جۆش، له‌ پر گوێمان له‌ ده‌نگێكی  ترسناك بوو، یه‌كسه‌ر وتمان دوژمنی ترسنۆك ده‌ستی كرده‌وه‌ به‌ تۆپ هاویشتن و به‌زمه‌كه‌ی و، به‌پێی بریاری سه‌ركردایه‌تی پێشمه‌رگه‌كانی باره‌گا (بریاری عه‌سكه‌ری) پێویست بوو هه‌موو هاورێیان و پێشمه‌رگه‌ بچنه‌ سه‌نگه‌ره‌كانیانه‌وه‌ جگه‌ له‌وانه‌ی ئه‌ركیان پێ راسپێراوه‌ و، پێویسته‌ هه‌ر هه‌موو ئاماده‌ بن بۆ رووداوی كتوپرو پاراستن وبره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌ گه‌ڵ دوژمنی خوێنرێژ و، له‌ پاش چه‌ند خوله‌كێكدا پێشمه‌رگه‌یێه‌ك هاواری لێهه‌ڵساو به‌ ده‌نگێكی به‌رز وتی وریا بن گۆشتی برژاو ئه‌بارێت (ترس هه‌بوو نه‌وه‌ك ئه‌و گۆشته برژاوه‌‌ جۆرێك له‌ كیمیاوی بێت) و، له‌ پاش چه‌ند چركه‌ێكدا قیژه‌ی ئافره‌تان و گریانی پێشمه‌ركه‌ باری باره‌گاكه‌یان شێواندو تا ماوه‌یه‌ك هه‌موو شڵه‌ژابوون و، ئه‌و كات زانرا ئه‌و ده‌نگه‌ ترسناكه‌ ته‌قینه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك گوله‌ تۆپ بوو، بووه‌ هوێ شه‌هیدبوونی گه‌نجترین پێشمه‌رگه‌ی حزب له‌ دۆڵه‌ كۆگا، ئه‌ویش شه‌هید شاڵاو بوو.

به‌ شه‌هید بوونی شاڵاوی قژ ئاڵتونی وباڵا به‌رزو پێشمه‌رگه‌ هێمنی و ئاسووده‌یی دۆڵه‌كه‌ تێكچوو، له‌شی ئه‌و قاره‌مانه‌ سوتاوو گۆشته‌كه‌ی پارچه‌ پارچه‌ وه‌ك گه‌ڵای دار له‌ پایزدا ئه‌باری و ئه‌و ناوه‌ی گرته‌وه‌و، باوك و دایك و خوشك و ژنه‌ مام و ئامۆزاكانی و ئافره‌تان و خێزانی پێشمه‌رگه‌كان و پێشمه‌رگه‌ به‌ گریان و هاواركردن و شاڵاو رۆ له‌ تۆپ بارانه‌كه‌ی دوژمنی جانه‌وه‌ر ده‌نگی ترسناك تر بوو، به‌و هاوار و گریانه‌شه‌وه‌ پارچه‌ گۆشته‌كه‌ی جه‌سته‌ی شه‌هیدی نه‌مریان كۆ ئه‌كرده‌وه‌.

پێش ماوه‌یه‌ك نه‌نكی شاڵاو {خه‌دیجه‌ محه‌مه‌د} له‌ دۆڵه‌ كۆگا ماڵئاوی لێكردین و هه‌ر له‌م دۆڵه‌دا به‌خاكمان سپاردو، پێویسته‌ هه‌موو كه‌سێكی به‌شه‌ره‌ف و، هه‌ر یه‌ك له‌‌ روانگه‌یه‌كه‌وه‌ ئه‌م شێره‌ ژنه‌ بناسێت ونرخی بزانێت.

نه‌نكی شاڵاو {خه‌دیجه‌ محه‌مه‌د} وه‌ك زۆر له‌ دایكانی لاوه‌ به‌ ئه‌مه‌كه‌كان مناڵه‌كانی به‌ بیرو هۆشی نه‌ته‌وایه‌تی و نیشتمانپه‌روه‌ری  په‌روه‌رده‌ كردبوو، هه‌ر زوو رۆڵه‌كانی ده‌ستیان به‌ چالاكی وخه‌بات و تێكۆشان كردو، خۆیان به‌ بیری ماركیسزم _ لێنیزم به‌سته‌وه‌و چوونه‌ته‌ ناو حزبی شیوعی عێراقه‌وه‌و، شان به‌ شان له‌ گه‌ڵ هاورێیاندا تێكۆشاون و تووشی هه‌زاران ده‌رده‌سه‌ری بوون و بۆ رۆژێكیش له‌و تێكۆشانه‌ بێوچانه‌ دانه‌براون و، كوره‌كانی ئه‌م ژنه‌ قاره‌مانه‌ بوونه‌ته‌ كادیرو پێشه‌نكی چالاكییه‌كانی شیوعییه‌كان و یه‌كێكیان گه‌یشته‌ پله‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی  كه‌ {به‌رزترین پله‌یه‌} له‌ حزبی شیوعی عێراق و، ئه‌م دایكه‌ هه‌موو كات ئه‌یوت جێی شانازییه‌ دایكی ئه‌م كورانه‌م: عیزه‌ت، نوری، عیرفان، نجم الدین و بورهان و،  شایانی باسه‌ دوو له‌ كوره‌كانی { نجم الدین و بورهان} له‌ پێناو بیرو باوه‌ردا به‌ ده‌ستی چه‌په‌ڵ و رژێمی دیكتاتۆری شه‌هید كران و،

ئازایه‌تی وقاره‌مانێتی ئه‌م ئافره‌ته‌ ره‌نجده‌ره ‌تێكۆشه‌ره‌ ئه‌ویه‌ بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ر بۆ رژێمی خوێنرێژی حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی نه‌وی نه‌كات له‌ شار نه‌مایه‌وه‌و له‌ گه‌ڵ كوره‌كانی و خێزانه‌كانیان هاته‌ ده‌ره‌وه‌و، له‌ زه‌نجێره‌ی چیای سه‌ركه‌ش و قه‌ڵای كوردان {قه‌ندیل} له‌ رۆژی 8/6/1988 خه‌دیجه‌ محه‌مه‌د دایكی شه‌هیدان نجم الدین و بورهان  سه‌ر‌ی نایه‌وه‌و جێی خوێ هه‌تاهه‌تایه‌ قایم كرد.

شه‌هیدی نه‌مر شاڵاو {كامه‌ران نوری عوسمان} له‌ باوه‌شی خێزانێكی شۆرشگێری و زه‌حمه‌تكێش و سه‌ر به‌ حزبی شیوعی عێراق له‌ ساڵی 1968 له‌ دایك بووه‌و، هه‌ر له‌ تافی لاویدا چووه‌ته‌ ناو ریزه‌كانی یه‌كێتی گشتی قوتابیانی كوردستان و، به‌ هۆێ چالاكی وگورجوگۆڵی باوكییه‌وه‌ له‌ ریزه‌كانی حزبی شیوعی عێراقدا كامه‌ران نوری عوسمان هه‌ر زوو وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌كی گه‌ش له‌لایه‌ن ئه‌من و ئیستخبارات و دامه‌زراوه‌ سیخورییه‌كان ناسراوه‌و بووه‌ته‌ ئامانج و، تووشی چاودێری و راونان بووه‌و، ناچاریان كردووه‌ ده‌ست له‌ خوێندن هه‌ڵگرێ.

shalaw-nuri-shehid-sguhi-iraq-1

به‌ڵی، ئه‌م قووتابییه‌ خوێن گه‌رمه‌ له‌ پۆلی شه‌شی ئاماده‌یی پیشه‌سازی سلێمانی ناچار كرا واز له‌ خوێندن بێنێت و، ئه‌وه‌ بوو له‌ سه‌ره‌تای ساڵی 1988 خوێ و خێزانه‌ گه‌وره‌كه‌یان و نه‌نكی و ئامۆژنی و مناڵه‌كانی روویان كرده‌ شاخ و گه‌یشتنه‌ ناوچه‌ رزگاركراوه‌كانی كوردستان.

كامه‌رانی لاو بۆ یه‌كه‌مین جارو، بۆ به‌ربه‌ره‌كانی رژێمی خوێنرێژی سه‌دام و به‌عس چه‌كی شه‌رف و مه‌ردایه‌تی كرده‌شان و، له باره‌گای حزبی شیوعی له‌‌ دۆڵه‌ كۆگا بۆ به‌ پێشمه‌رگه و، له‌ رۆژی 5/7/1988 شه‌هید بوو‌، نه‌یهێشت نه‌نكی به‌ ته‌نیایی بمێنێته‌وه‌و هه‌ر له‌ دۆڵه‌ كۆگا باوه‌شی كرد به گۆره‌كه‌ی و به‌ خاك سپیردراو ئه‌توانین ناو ئه‌م دۆڵه‌ به‌ دۆڵی شه‌هیدان ناو ببه‌ێن.

هه‌موو كات و له‌ ناخۆشترین بارودوخدا زه‌رده‌خه‌نه‌ له‌ سه‌ر لێوی شه‌هید شاڵاو بوو، ئاواته‌خواز بوو چاوی به‌ ده‌رسیمی برای بكه‌وێت و ماوه‌یه‌كه‌ له‌ یه‌ك دابراون {ده‌رسیمی قاره‌مان یه‌كێك بوو له‌و پێشمه‌رگه‌ دلێرانه‌ی حزبی شیوعی كه‌ له‌ پێده‌شته‌كانی گه‌رمیان وه‌ك پارتیزانێكی لێهاتووی پاش پرۆسه‌ی ئه‌نفالی چه‌په‌ڵ مایه‌وه‌و، له‌ كۆتایی ساڵی 1988 له‌ كاتی گه‌رانه‌وه‌ی له‌ گه‌رمیان به‌ ئه‌ركیكی حزب بۆ باره‌گای سه‌ركردایه‌تی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی – كه‌ركوك له‌ نزیك وشكه‌ناو نزیك به‌ ئه‌حمه‌د ئاوا كه‌وت به‌سه‌ر مین و قاچێكی په‌ری}، خواست و ئاواته‌كانی ئه‌م شیوعییه‌ لاوه‌ زۆر بوون و به‌ داخه‌وه‌ نه‌هاتنه‌دی، رۆژانه‌ به‌ هه‌موو توانایه‌كه‌وه‌ چالاكانه‌ كاره‌كانی ئه‌نجام ئه‌دا، به‌شداری ئه‌كرد له‌ دارهێنان، كاروباری نانه‌واخانه‌و چیشتخانه‌ی حزب و كاروباره‌كانی ترو، هه‌روا له‌ پاراستنی باره‌گا به‌ شه‌وو به‌ رۆژو، ئاماده‌ بوو بۆ كاری كتوپرو ئه‌ركه‌كانی پێشمه‌رگایه‌تی و، هه‌میشه‌ بیری له‌ دووارۆژێكی گه‌ش و  ئاینده‌یه‌كی برشنگدار ئه‌كرده‌وه‌.


هه‌زاران سڵاو له‌ گیانی پاكی شه‌هید شاڵاوو گشت شه‌هێدانی حزبی شیوعی وشه‌هیدانی گه‌ل و نیشتمان.

مردن وسه‌رشۆری بۆ دوژمنانی شیوعییه‌ت و گه‌ل و نیشتمان و نه‌ته‌وه‌.

23/11/2013

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی