رەورەوی مێژوو وای نیشان داوە، کە هیچ نەتەویەکی کەمدەسەڵات خاوەن نیشتمان و کانزاکانی خۆی نیە، دوای ئەوەی لە سەردو پەنجا ساڵەی رابردوەوە
دەسەڵاتدارە گەورەکانی دنیا، بۆنی نەوت و غازیان کردو بۆیان دەرکەوت کە ئەو دوو کانزایە لەدوارۆژیکی نزیکدا دەبنە بنەمای ئابوری و بەرەوپێش بردنی کۆمەڵگا، هەریەکەی بەشێوەیەک پڕۆژەی خۆی دارشت بۆ دەستبەسەرا گرتنی ئەو ناوچانەی کە نەوت و گازی تیدایە.
لێشاو و کانیاوە نەوتیەکانی کوردستان کە بەچیاکاندا دەهاتنە خوار، بوو بەهۆی سەرنج راکێشانی وڵاتە زلهێزەکان.