"an independent online kurdish website

کوردستانم خه‌می زۆرم له‌  هه‌ستا یه‌  

تۆی ئازیزم له‌ گشت  ساتێ  له‌ یادایه‌   ahmad_deshti-0

 

له‌وکاته‌وه‌ که‌ پێشمه‌رگه‌م له‌ڕێگای‌‌تۆ

هه‌موو هیوای رزگاری‌تۆم‌له‌ دل دایه‌

 

تۆ هه‌میشه‌ له‌ ناو بیر و  خه‌یالم دای

ده‌زانم من   به‌هاری تۆ  له‌  ڕا  دایه‌

 

 ئه‌تۆ   هیوای   ڕۆژگارانی   ژیانمی

ده‌وله‌تێکی تۆی ئازیزم   له‌  دل دایه‌

 

چه‌ند‌که‌نه‌فت‌وژێرده‌سته‌ووپڕگرین‌بی

به‌ڵام‌رۆژی‌سه‌ربه‌خۆییت  ‌له‌ بیرمایه

 

کوردستانه‌ شیرینه‌که‌م خۆشم ده‌وێی

له‌‌هه‌رکوێبم‌ سیمای‌جوانت‌له‌چاومایه‌‌

 

ئه‌وینه‌که‌م زێدی جوان وشیرینه‌که‌م

پیشمه‌رگه‌مه‌ له‌‌ڕێگای تۆتاژین مایه

 

 زۆر نه‌ماوه‌ که‌ رزگاروسه‌ربه‌خۆبی

ده‌وله‌تێکی کورده‌واری له‌ ڕێم دایه‌

نه‌ما که‌ تۆ ژێرده‌سته‌یی نه‌یاران بی

سبه‌ی که‌‌دێ چوارپارچه‌ت‌له‌‌یه‌کرایه‌

 

به‌ قوربانی دارو به‌رد و که‌سانت بم

هه‌تا ماوم  تۆی  ئازیزم  له‌ یاد دایه‌

 

ده‌بێ ڕۆژی‌بشه‌کێته‌وه‌ ئالای‌به‌رزت

دڵسۆزان وڕۆله‌ی‌کوردم له‌‌گه‌ل‌ دایه‌

 

باکم نیه‌ له‌ داگیرکه‌ر چه‌ند بکوژ بن

پێشمه‌رگه‌ی‌گوردپارێزه‌ره‌وگیانفیدایه‌‌

 

رۆمی و تازی و عه‌جه‌م ده‌بێ  بڕۆن

سه‌ربه‌خۆیی‌تۆی‌ئازیزمان له‌ڕێ دایه‌

 

کێ ته‌ره‌س وکێ‌خائین‌وکێ‌  نۆکه‌ر‌بێ

هه‌رسه‌رشۆڕن‌هه‌ستی‌پاکیان ‌لانه‌مایه‌

 

کێ که‌ مه‌ردومه‌ردانه‌‌بێ پێشمه‌رگه‌یه

سه‌رکه‌وتن وسه‌ربه‌خۆیی له‌ورا مایه‌‌

 

 

 پاییزی 2013مانگی 10 به‌رلین

 

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی