"an independent online kurdish website

سەردانی کۆمیتەی ئۆرەبرۆی حیزبی دیمۆکراتی  کۆردستانی ئیران له پارلەمانی سۆید.pdki-orebro-serdani-parlmani-suid-20131204-0

 رۆژی چوار شەممه رێکەوتی ٢٠١٣/١٢/٠٤ هەیئەتی کۆمیتەی ئۆریبرۆ به سەرپەرستی هاوڕێ سەلاح ئارامش بەرپرسی کۆمیته و هاورێیان حۆسین عبدی، خدر نەبی‌پور، ئامانج عبدی و ئارزوو نەبی‌پور سەردانی پەرلەمانی سویدیان کرد و له لایەن پارلمانتار ماتیلدا ئەرن کرانس پیشوازیان لێ کرا. پاشان چاویان به پارلمانتاران ئۆلەتوریل ئەندامی لێژنەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حیزبی سوسیال دێمۆکراتی سوید، لێنا هالینگرێن کەوت و له خەبات و تێکۆشانی حیزبی دیمۆکڕات له کوردستانی ئیران و پەیوەندی حیزبی دێمۆکڕات و سوسیال دیمۆکڕات و وتووێژی وڵاتانی ١+٥ و رێژیمی ئیسلامیی ئێران لە سەر بەرنامەی ناوکیی ئەو رێژیمە و هەوڵەکانی ئێران بۆ دەست پێڕاگەیشتن بە چەکی ناوکی لە ١٥ ساڵی رابردوودا و هەروەها کاریگەریی گەمارۆکان بۆ ناچارکردنی ئەو رێژیمە بە رێککەوتن لەگەڵ وڵاتانی جیهان ئەویش بە مەبەستی کڕینی کات و زیاد بوونی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ و ئیعدامی چالاکانی سیاسی له لایەن رێژیمی ئێرانەوە و ژێرپێنانی مافی کەمە نەتەوکانی وەک کورد، بلوچ و عەرەب له ئێران هاته بەر باس.

کۆمیتەی ئۆرەبرۆی حیزبی دیمۆکرتی کۆردستانی ئیران

دیدارو چاوپێکەوتن  لە یوتوبۆری

رۆژی سێ شەممە 2013-12-03 کاتژمێر 17:00 شاندێكی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران کومیتەی یوتوبۆری، لە گەل شاندێکی کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران ـ کۆمیتەی یوتوبۆری، دیدار و چاوپێکەوتنیان پێکهێنا. ئامانج لەو دانیشتنە ره‌وشی سیاسیی کورد لە رۆژهەلاتی کوردستان به‌ گشتی و دۆستایه‌تیی و لێک نزیک بونەوەی دو پارتی هاوپێمان به ‌تایبه‌تی، مژاری ئه‌و دیدار و چاو پێکه‌وتنه‌ بوو.

له‌و دیداره‌ دۆستانه‌یه‌دا پێداگری له‌سه‌ر پێویستی هه‌رچی زیاتر لێک نیزیک بوونه‌وه‌ی هێزه‌ سیاسییه‌کانی کورد کرایه‌وه‌ و یه‌کرێزی و یه‌کده‌نگی نێوان هێزه‌ سیاسییه‌کانی کوردیان به‌ سه‌رکه‌وتنی دۆزی ره‌وای نه‌ته‌وه‌ی کوردیان زانی. جێگای ئاماژە پێکردنە لە کۆتای ئه‌و هاودیتنه‌ دۆستانه‌ی هه‌ردوولادا کە دوو کاتژمێری خایاند. بڕیاردرا کە بە گیانێکی برایانە بەردەوام بن بۆ هاوکاری و هاوخه‌باتی پێکەوە بۆ ڕاپەراندنی کارە هاوبەشەکان کە لەم شارە کە لە خزمەت دۆزی کورد دێتە ئاراوە.

کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران ـ یوتوبۆری

کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران- یوتوبۆری

pdki-komele-goteborg-20131203-1


نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی