"an independent online kurdish website

ئامانجی سیاسی شەهید سمکۆ

لە دوای جەنگی جیهانی یەکەم مەسەلەی کورد چوو بووە قۆناغیکی گرنگەوە٠

دەوڵەتە براوەکان ئەیانویست ڕێکەوتنە نهێنیەکانی سەردەمی شەڕ بەگوێرەی تەرازوی هێزەکانی خۆیان لەدوای جەنگ جێبەجێ بکەن،گەلانی ژێردەستەش ئەیانویست هاوپەیمەنەکان،بەڵێنەکانی،کاتی شەڕ بەتایبەتی دەربارەی ئازادی مافی بڕیاردانی چارەنوس جێبەجێ بکرێ

هێشتاجەنگ کۆتایی نەهات بوشێخ مەحمود لەسلێمانیەوە دەستەیەکی نوێنەرایەتی ناردە لای دەسەڵاتدارانی ئینگلیزی لە کفری و،داوای لێ کردن نەتەوەی کوردیش لەڕیزی گەلانی ئازاددا بژمێرن بەرامبەربەوەش گفتی دۆستایەتی وهاوکاری پێدان٠

میجەرنوئیل بەنوێنەرایەتی حکومەتی بەریتانی چوو بۆ سلێمانی و خۆی گوتەنی پێشوازییەکی شاهانەیان لێ کردو لە کۆبونەوەیەکی جەماوەری دا پشتیوانی حکومەتی بەریتانی لە خواستی ئازادی کورد دەربڕی و شێخ مەحمودی وەکو حوکمداری کوردستان ڕاگەیاند٠

پاش چەند ڕۆژێ کولونێڵ ویلسۆنی مەندوبی سامی بەریتانی خۆیشی چوە سلێمانی و حوکمدارێتی شێخ مەحمودی لەنێوان زێی بچوک و ڕوباری سیروان دا سەلماندو،کۆبونەوەیەکی لەگەڵ سەرەک عەشیرەتە کوردەکان کردو،ئەوانیش مەزبەتەیەکیان دایە سەبارەت بەمافی نەتەوەیی گەلی کورد٠

لەئەستەموڵ،ڕاستەوخۆلەگەڵ تەواوبونی جەنگ دا پیاوە گەورەکانی کورد لەوێ(جەمعییەتی تەعالی کوردستان)یان پێک هێنا٠

شێخ عەبدولقادرشەمزینی وئەمین عالی بەدرخان و چەندین شەخسیەتی کوردی ناسراو بەشداربون٠

کۆمیتە کەوت بوە چالاکییەکی کاریگەری سیاسی،دیپلۆماسی،ڕۆشنبیری بۆ دروستکردنی دەوڵەتی کوردستان٠

لەپاریس،شەریف پاشابەنوێنەرایەتی نەتەوەی کورد داوای لەکۆنفرەنسی ئاشتی و دەوڵەتانی دنیا ئەکرد،مافی ئازادی بڕیاردانی چارەنوس بۆگەلی کورد بسەلمێنن و یارمەتی بدەن بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆ لەسەر ئەرزی نیشتیمانی نەتەوەیی خۆی٠

لە دوای ڕاگرتنی شەڕ ئیران هەوڵی ئەدا بەریتانیا قانع بکا پشتیوانی ئیران بکا بۆ فراوان کردنی قەڵەمڕەوەکەی لە سەر حسابی دوڵەتی تێشکاوی عوسمانی، داوای ئەکرد بەشێکی گەورەی کوردستانی تورکیا بخرێتە سەر ئیران٠

لە کوردستانی ئیران چالاکیەکی سیاسی فراوان نەبوو، بەتایبەتی لە ئوستانەکانی کوردستان، کرماشان، ئیلام دا٠

سمکۆ ناسراوترین شەخسیەتی کوردی ئیران بوو٠

سمکۆ چی ئەویست ؟ خواستە سیاسیەکانی چی بوون؟

سمکۆ ڕێکخراوێکی سیاسی نەبوو، هەروەها کۆمیتەی سیاسیشی پێکەوە نەنا بوو، بەرنامەیەکی سیاسی ڕون و دیاری هەبێ٠

ڕێکخراوەکانی(جیهاندانی) پێش شەڕ و(جەمعییەتی استخلاسی کوردستان))ی ساڵانی شەڕ، نەمابوون٠

خۆێ سەرکردەی جوڵانەوەکەو دانەری نەخشە و بەرنامەکانی بوو٠

ئامانجی سیاسی سمکۆ لە گفتوگۆکانی دا لەگەڵ ئینگلیز و لەو پەیامەدا کە بۆ یەکێتی سۆڤێتی ناردو داوای پشتیوانی لێ ئەکردن بۆ دروست کردنی دەوڵەتی کوردی ڕون و ئاشکرایە٠

کسروی لە بارەی ئامانجی سیاسی سمکۆ ئەلێ،

سمکۆ ئەم سەردەمە سەربەخۆیی(استقلال)ی بۆ کوردستان ئەویست و لەڕێگەی ئەم ئارەزوەدا بوو کە کەوت بووە ئامادەکردن٠

یەکێ لە تۆوەکانی ئاشوب و زیانکاری کە ئەوروپایی لە ڕۆژهەڵات دا وەشاندویانە ئەم ئارەزوی سەربەخۆییەیە٠

کارکەرانی ئەوانە ساڵەها گەڕان و چونە ناوکورد و ئەرمەنی و تورکمان و ئاسوری و بەختیاری و هی ترو، ئەم تۆوەیان لەدڵی ئەواندا چاندوە،کوردیش چەندەها ساڵ بو ئەم قسانەی بیست بو،هەوەسمەندانی لەوانەشوێن ئەم ئارەزوە خاوە کەوت بون و،هەندێ جارکتێب و وتاریان نوسی بو٠

ئێستەسمکۆئەیویست ئەوئارەزوە بهێنێتەدی و،بەپێڕەوی لەئازادیخوازانی عوسمانی کە(ژون تورک)ی لێ پەیدابو،و ئەوکارانەیان کردبو،بۆدروست کردنی دەستەیەک بەناوی(ژون کورد)ه وە تێ ئەکۆشا٠

ئەیانوت کەمیستەردادی ئەمریکایی خستویەتیە سەربیری ئەم کارە٠

میستەرداد کەلەگەڵ ئەمریکاییەکانی تر،لەگەڵ ئاسوریەکان لە ورمێ وە کۆچی کردبو،چوبوبۆهەمەدان و،هەرلەو ڕۆژانەدا گەڕایەوە تەورێزلەوێوە چوەوە ورمێ،ئەیان وت کەچەند جارێ چوە بۆ بینینی سمکۆ٠

ئەم قسەیەئەگەربەڵگەشی نەبوبێ لەگەڵ بەدخوازی و کینەتوزی کە لەمیسیونێرە ئەمریکاییەکان بینرابو،ئەگونجا٠ زۆرکەس ئەمەیان قبوڵ ئەکردو وایان ئەگوت.((ئەمریکاییان لەبەرئەوەی نەیان توانی بەدەستی ئاسوری کارێ بۆپێشەوە ببەن،ئەیانەوێ بەدەستی کورد کارێ بۆ پێشەوە ببەن.


نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی