"an independent online kurdish website

پێشمەرگە باسکی بە هێزی گەلە، پێشمەرگەی باڵا بەقەد ئاڵا، هەر زیندووە کە لە بەرزترین لووتکەکان و بەتینترین مەشغەڵێک لە ئیمان و ورە راوەستاوە،amanj_kurdistani

لاپەڕەی پڕ لە شانازی حەقانیەتی میللەتی کوردە.

 ئەوان سەر بە دوژمنی دڵ رەق شۆڕ دەکەن. پێشمەرگە رۆڵەی پڕ بایی و مەشخەڵدار و پێشڕەوی شۆڕش و پێشاهەنگ و رێنوێنی رێگای ئازادی و سەرهەڵدانە دژی داگیرکەر و لەخۆبردووانی رێگا ی ئارمانی نەتەوەیین. پێشمەرگە ئەو کەسەیە کە چیرۆک و بەسەرهاتی نێو داستانەکانی لە دونیای واقێعدا لە دەشتە پان و بەرینەکانی کوردستان و لە سەر لووتەکە بەرزەکانی زاگرۆس کردووە بە حماسەی راستی و بە زانیاریی و هەست بە بەرپرسایەتی کردن رێگایەکیان هەڵبژاردووە و بۆ سەرکەوتن تا ئازادی و رزگار کردنی میللەتی هەمیشە راپەڕیوی کورد و بە بێ وچان تێدەکۆشن و بە خوڵقاندنی ئەو قارەمانەتیانەی کە ئەنجامیان داوە سەلماندوویانە کە ئازایەتی و قارەمانەتی و توانایی ئینسانی، هیچ سنووریک ناناسێ، ئەوان مایەی شانازی کورد و کوردستان و نەوەی داهاتوون و بە قارەمانەتی و لە خۆ بردوویی وەک هەتاوێکی تیشکدار بە سینگی ئاسمانەوە دەدروشێنەوە و بوونەتە ئولگۆی مانەوە و نەمری پڕ نرخ.

 پێشمەرگە ئاڵا بەدەستانی ئازادی و رووناکایی و دوژمنانیش نوێنەرانی تاریکی و زوڵم و زۆرن. پێشمەرگە وەک دارە پیرەی شەکاوە لە نێو میللەتەکەیدا ریشەی داکوتاوە و رۆژ لە دوای رۆژ پەل و پۆی زیاتر دەڕازێتەوە و هەر چوار پارچەی کوردستان لە بن سێبەری ئەم دارە گەورە و پڕ بەرەدا بە هیوای رزگاری لە دەستی زوڵم و زۆر و وەدەست هێنانی مافی چارەی خۆ نووسین و پێک هێنانی وڵاتێکی دیمۆکرات و ئازاد، دەژین.

 بە ئازایەتی و دەست و بردی پێشمەرگە رۆژێک دادێ کە تەم و مژ و هەوری رەشی دەسەڵاتدارە کۆنەپەرستەکان لە ئاسمانی شینی وڵاتەکەماندا بڕەوێتەوە و ئەو کات بە نەمانی دیکتاتۆر و ملهوڕەکان میللەتی کورد بتوانن پەیکەری پێشمەگەر دروست بکەن و لە مەیدان و چوار ڕێگانی شارەکانی وڵاتە ئازادەکەماندا بۆ وەفاداری و گیانبازی پێشمەگەرکانیان وەک سەمبوڵی سەرکەوتن بیانهێڵنەوە.

 

(Hideh Hammadi)

آمانج کردستانی

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی