Hoppa till innehåll
Hem » "پرۆفسۆر تۆفیق مووسیوەند" شوانێکی پێ خاوسی کورد تا زانایەکی جیهانی ناوداری داهێنەری دڵی دەستکرد

"پرۆفسۆر تۆفیق مووسیوەند" شوانێکی پێ خاوسی کورد تا زانایەکی جیهانی ناوداری داهێنەری دڵی دەستکرد

 

وەرگێرانی لە فارسییەوە : رەشید زەرواوی

” پرۆفسۆر توفیق مووسیوەند” ساڵی ١٣٥٢ی کۆچی هەتاوی لە گوندی کورد نشینی ” ورکانە”ی پارێزگای هەمەدان و بنەماڵەیەکی دەست کورت هاتە دونیاەوە.dr_tofiq10

لە بیرەوەرییەکانی دا دەنووسێ:” تا تەمەنی ١٤ ساڵان بۆ یارمەتی دانی بنەماڵەکەی شوانی کردووە و هاوکات بە تامزرۆوە و لە هەر دەرفەتێک کە وەگیری کەوتبێ ، دەرسی خوێندووە  .  لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا گوندی وەرکانە جێ دێڵێ .پاش کۆتایی خوێندنی دواناوەندی ، سەرەتا بۆ درێژەدان بە خوێندن دەچێتە کۆڵێژی مامۆستایی و دواتریش لە رشتەی کشت و کاڵدا دەبێتە خاوەنی بڕوانامەی ئەندازیاری زانکۆ ”تاران”  . بە هیمەتی هەوڵ و تێکۆشانی خۆی لە ساڵی ١٩٦٥ی زایینیدا دەتوانێ بورسی خوێندن لە زانکۆ ” ئاڵبرتا”ی کانادا بەدەست بێنێ  .  پاش چوونی بۆ کانادا ، رشتەکەی دەگۆرێ و بروانامەی ” فوق لیسانس” لە رشتەی ئەندازیاری میکانیک وەر دەگرێ . دوایی ماوەیەک کار کردن لە شاری ” ئاڵبرتا”ی کانادا  بۆ ئەمریکا کۆچ دەکات و لە زانکۆی ” کلیولەند”ی ئیالەتی ئوهایۆ درێژە بە خوێندن لە بواری پزشکی ئەدات و دوکتورای پزشکی و ” فوق تخصص”ی نەشتەرگەری دڵ لە زانکۆ بەدەست دێنێ .

پرۆفسۆر تۆفیق مووسیوەند داهێنەری دڵی دەستکرد ، داهێنەری ناسینی مرۆڤ لە رێگای پەنجە مۆر ، دی ئێن ئای پزشکی و ڕێکخستنەوە و چارەسەر کردنی دڵ لە رێگای کامیرا و رێگای دوورەوەیە  و زیاتر لە ١٤داهێنانیتر بە ناوی ناوبراووە تۆمار کراوە .

پرۆفسۆر مووسیوەند گەیشتۆتە ئاستی بە دەست هێنانی گەورەترین خەڵاتی زانستی جیهانی لە ئەنجومەنی پاشایەتی کانادا و ئێنگلستان . ئەندامی ناوەندی دانشمەندانی نیۆیۆرک ، دامزررێنەری ناوەندی دەرمان و دۆزینەوەی پزشکی لە ڕێگای دوور و سەرۆکی بەشی دڵ و بۆریەکانی ئەنستیتۆی توێژینەوەی دڵی زانکۆ ” ئۆتاوا”ی کانادایە .

ماوەیەک لەمەپێش لە لایەن تۆرەکانی دروست کردنی فیلمی دکۆمنتاری کانادا بە ناوی ” وایت پاین میکچێر تی ڤی”و بە دەرهێنەری ” لینداڵی تریسی و پیتر رمبۆنت”  ژیاننامەی زانای بەناوبانگی سەردەم لە ژێر ناونیشانی ” پاشایی دڵەکان و خەونی مێر منداڵێکی شوان ” پرژایە سەر ژیان و بەسەر هاتی پرۆفسۆر تۆفیق مووسیوەند و لەو کاتەوە کە لە گوندی ”وەرکانە” شوانی کردووە و تا هەنووکە کە لە نێو دڵی ملیۆنان مرۆڤ دا جێ گرتووە و بۆ هەمیشەش دەمێنێتەوە ، بەسەر هاتی پیشان درا .

سەرەتای ساڵەکانی چوونی بۆ کانادا بە دژواری تێپەر دەبوون ، فێربوونی زمان و خوێندن بە درێژایی رۆژ و کاری قورس و یەک لەوان شۆردنی دەفری خواردنگە لە شەودا و تا توانی لە زانکۆی ”ئالبرتا” و لە بواری سەرپەرشتیاری و ئەندازیاری میکانیکدا ، خوێندن تەواو کات . پاشان لەگەڵ خاتوونێکی کانادایی بە ناوی ” دیکسی لیی” ژیانی هاوبەشی پێکهێنا . لە دەیەی ١٩٧٠دا ، زۆر پۆستی جۆراوجۆری وەک ئەندازیارێک بە دەستەوە گرت تا ژێربەنایی شاری ”ئالبارتا”ی نوێ دابرێژێ .

لەم خولە زەمەنییەدا کە سەردەمی داڕشتنی بناخەکانی شاری ئالبرتا بووە ، سەرمایەگوزاری بەرچاوی لە پرۆژەکانی بیناسازیدا کرد کە بە داخەوە لەو کارەیدا سەرکەوتنی بە دەست نەهێنا .

پاش گواستنەوەی بۆ کلیولەند لە ئیالەتی ئۆهایۆی ئەمریکا لەگەڵ هاوسەر و دوو کورەکەی ، دوکتور بریاریدا تا لە زانکۆی ئۆهایۆ درێژە بە خوێندن بدات .

ئەمجارەیان بە شوێن بواری پزشکی لە زانکۆی ئاکرۆن و کۆلێژی پزشکی زانکۆ ئۆهایۆ رۆێست . رابردوویی زانستی ئەو لە بوارەکانی ئەندازیاری کشت و کاڵ و و ئەندازیاری میکانیک و تێکەڵی دوو زانستی ئەندازیاری و پزشکی یارمەتییان دا لە بواری توێژینەوەی ئەندامە دەستکردەکانی لەشی مرۆڤ دەست بەکار بێ و یەک لەوان توێژینەوە و لێکۆڵینەوە لە دروست کردنی دڵی دەستکردی مرۆڤ بوو و ئاکامی ئەو لێکۆڵینەوەیەش داهێنانی دڵی دەست کرد بوو .

پاش کۆتایی خوێندن و کار کردن بۆ ماوەی سێ ساڵ لە کلینیکی ” کلیۆندی ئەمریکا” و دوای دەرکردنی ناو و ناوبانگی رۆژانەی لەو بوارەدا و لەسەر خواستی ” دوکتور وێلبرت کەئۆن” لە ئەنستیتۆی دڵی ئۆتاوا وەک سەرپرشتیاری دەستەی دڵی دەست کردی ئەنستۆتۆ  بۆ ئاتاوای کانادا ، گەرایەوە . لەوێ هەروەک دەرهێنەرانی فیلمی ناوبڕاو دەڵێن ، شوانە دێرینەکەی کورد توانی زانستی دڵی دەستکردی خۆی تا ئاستی ئیستانداردەکانی پێویستی لە داهاتوودا پەرە پێ بدات .

لەو کاتەوە کە ناوبانگی دوکتور تۆفیق بە جیهانی بوو ، ئەو سەرۆکایەتی زۆر هەیئەتی زانستی و تایبەتی و پۆستی مامسۆتایی بوارەکانی نەشتەرگەری و ئەندازیاری لە زانکۆکانی ”ئۆتاوا” و ” کارلتۆن”ی بە دەستەوە گرت . چالاکییە توێژینەوەکانی ناوبراو ، بووە هۆی ئەوەی کە ساڵانە هەزار دەرفەتی کار لە کانادا پێک بێت و سەرمایەگوزاری بە بڕی پتر لە ٢٠٠ ملیۆن دولاری دەرەوەی وڵات لە ماوەی دە ساڵی ڕابردوودا ببێ .

پرۆفسۆر تۆفیق مووسیوەند  داهێنانێکی زۆری تۆمار کردووە کە بە ناوبانگترینیان ” دڵی دەستکرد بە شێوەی کۆنترۆڵ لە رێگای دوورەوەیە کە پاش دانانی لە لەشی مرۆڤدا دەتوانێ لە رێگەی سەتەلایت ، ئینترنێت و تەلەفوونەوە لە چۆنیەتی کاری ئەو و هەروەها جۆنیەتی دۆخی نەخۆش ئاگادار ببێتەوە و ئیمکانی لێدانی بەرق بەو دڵە دستکردەوە بە بێ کون کردنی لەش و لە رێگەی سیستمی ئەلکترۆمگناتیسییەوە هەیە . تۆماری زانیاری ژنەتیکی لە رێگەی کەڵک وەرگرتن لە پەنجە مۆر بەبێ پێویستی بە گرتنی خوێن و تەنیا لە رێگای پەنجەمۆرەوە و دروست کردنی ژێرکراسێک کە دەتوانێ پەستانی خوێن و کاری دڵ لەو کەسانەی کە دڵیان باش کار ناکات و چاودێری بکات  ،لە  داهێنانیتری دوکتورن .

 

لە فیلمی دکۆمێنتاری ناوبراودا هاتووە : لەگەڵ هەموو سەرکەوتنەکان و داهێنانەکان کە دوکتور تۆماری کردوون ، دیسانەوەش مرۆڤێکی خوێنگەرم و لەبەردڵانە و لەودا هیچ جۆرە خۆبەزل زانی و خۆپەرستییەک بەدی ناکرێ .

پرۆفسۆر مووسیوەند لە ساڵی ١٣٨١ی هەتاوی و دوای ٣٧ ساڵ دووری لە وڵاتەکەی ، کاتێک بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەیەکی نێودەوڵەتی دەچێتە هەمەدان ، بەو کەسانەی کە پیشوازیان لێ کردووە ، دەڵێ:” هاتووم تا سەرێک لە زێدەکەم ” ورکانە” بدەم و مەرەکانم ببینم و سەیری ئاسمانی پاک و پڕ لە ئەستێرە بکەم و جارێکیتر بۆ ساڵانی منداڵێم بگەرێمەوە . هاتووم بگەرێمەوە و ئەو شوێنە مەزنە بدزمەومەوە ە هەرگیز لە بیرم نەکردووە و لە بیری ناکەم . لە راستیدا من بە یادی مناڵێم ئۆقرە دەگرم . لەوێش داییم بە شوێن بیرەوەرییەکانمدا بووم تا لە جیهانی مودێرن و پێچاوپێچ دا ئارامیم پی ببەخشن و ئەوانیشم لە شوانی و مانگە شەوەکاندا ئەدۆزییەوە  ، شوانی مرۆڤ بە رەگەزی راستی و خوا و سروشت نزیک دەکاتەوە” .

بێجگە لە هەموو ئەم شانازی و داهێنانە ، بەسەرهاتی جوانترین دیاری کە دوکتور وەری گرتووە ، جێگای تێڕامانە . دوکتور بەو شێوەیە باس لەو خەڵاتە دەکات :” بە پێی یاساکانی باو لە کانادا ، بەخشینی خەڵات بە دوکتورەکان و وەرگرتنی خەڵات لەوان قەدەغەیە  ، رۆژێک بینیم کەسێک لە کەناڵێکی کانادایی هاتە نووسینەگەکەم لە نەخۆشخانەی ئۆتاوا و پاکەتێکی لە بەر دەمم دانا . لە وەرگرتنی خۆم بوارد . ئەو کەسە زۆر پێداگر بوو وئەوەش وای کرد کە پاکەتەکە بکەمەوە . حەوت فیلم لە هەمدان و زێدەکەم ” گوندی وەرکانە” بوون کە خۆیان بەرهەمیان هێنابوون .  گریانم هات و کەوتمە بیر کردنەوە کە چۆن دەکرێ بۆ کەناڵێکی تەلەفزیۆنی کانادایی ، من و زێدەکەم و ئەو خانووە بەردینە بێ کەڵکە ئەوەندەی بایەخ هەبێ کە هەزاران کیڵۆمتری بۆ بپێوەن و فیلمی لێ هەڵگرنەوە ؟ ئەوان ئەو کارەیان بۆ ئەوە کردبوو تا بزانن کە بەراستی من شوانێک لە دۆڵەکانی کیوەی ئەلوەند بووم ؟ ئەوەش لە گرینگترین دیارییەکانی من بوو ”.

 ناوبراو چەندین جار ڕایگەیاندووە کە لە ئەگەری رازی بوونی کۆماری ئیسلامی ، بە تێچوونی پارەی خۆیی گەورەترین ناوەندی زانستی ، زانکۆیی و لێکۆڵینەوەی دڵ لە ئێران دەکاتەوە  .

پرۆفسۆر مووسیوەند بەو شێوە باس لە پەیامەکەی خۆی دەکا و چەند باش دەبوو کە سەرجەم زانایان و پزشکان بەو شێوەیە ئەرکی خۆیان بەجێ گەیاندایە :” بۆ من ئەوەی کە گرینگە خزمەت بە مرۆڤە ، نەتەنیا خەڵکی وڵاتەکەم بەلکوو خزمەتی هەموو خەڵکی جیهان . لە راستیدا بێجگە لەمەش نابێ ببێ . ئەرکی من وەک پزشکێک یارمەتیدانی نەخۆشەکان ،فێر کردن و ڕاهێنانی دوکتوریتر و ئەمجا داهێنان و دۆزینەوە گەلێک کە بتوانێ بە جۆرێک خزمەت بە مرۆڤ بکات ”.

سەرچاوەی بابەت : 

http://www.vokradio.com/content/view/1749/34/

فیلم