"an independent online kurdish website

کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی ٢٦ی سەرماورەز و شەوی یەڵدا درێژترین شەوی ساڵ و شەوی لە دایک بوونی دوکتور قاسملوو،26y-sermawez-kalmar-2013-12-22_0

پاش نیوەڕۆی رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١ی بەفرانباری ١٣٩٢ی هەتاوی شەوئاهەنگێکی بەڕێوەبرد.

رێوڕەسمەکە به سروودی نەتەوایەتیی ”ئەی رقیب” و راگرتنی خولەکێک بێ دەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێ کرد.

پەیامی کۆمیتە حیزب لە کالمار بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەز لەلایەن ئەبووبەکر رحمانی بەرپرسی کۆمیتەوە پێشکەش کرا.

پاشان پەیامی کۆمیتەکانی لاوان، ژنان و یەکییتیی کوردان، لەلایەن ”نیزام ئەلیاسی”یەوە پێشکەش کرا.

دواتر پارچە هۆنراوەیەک کە لەلاین ”عادل دوودکان لوو”ـەوە ئامادە کرابوو، لەلایەن ”رۆژین ئەشرەفی”یەوە پێشکەش کرا.

پاشان کادرێکی دیرینی حیزبی شیوعی ”خال مەحموود قەڵادزەیی” لەسەر کەسایەتیی دوکتور قاسملوو چەند بەسەرهاتێکی کورتی پێشکەش کرد.

لە بڕگەیەکی دیکەی ئەو شەواهەنگەدا پێشمەرگە دێرینەکانی حیزبی دێموکرات ”عادڵ دوودکان لوو، محەممەد رەسووڵی و ئەبووبەکر رحمانی” بیرەوەرییەکانی سەردەمی پێشمەرگایەتیی خۆیان گێڕایەوە.

پاشان ”ناسر ئەشرەفی” باسێکی کورتی لەسەر قارەمانەتیی هاوسەری بەوەفای دوکتور قاسملوو، خاتوو هێلێن پێشکەش کرد.

بۆ بینینی سەرجەم وێنەکان 59 دانە سەر وێنەکە کلیک بکەن 


 

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی