"an independent online kurdish website

به‌ دوای نووسینی چه‌واشه‌کارانه‌ی ئه‌سه‌سه‌ردى ئه ندامى سەركردايەتى يەكيەتى نيشتمانى كوردستان له‌ سه‌ر سمکۆى شكاك و خه‌باتی وڵات پارێزانەی ئه‌و رێبه‌ره‌ مه‌زنه‌ی مێژووی کورد،ali_simko

که‌ له‌ ژماره:6216ى28/10/2013 ى رۆژنامەى کوردستانی نوێ ئورگانی یه‌کیه‌تی نیستمانیی کوردستاندا بڵاو بۆوه‌ و له‌وێدا هێرش کرابووە سه‌ر كەسايەتیی سمکۆى شكاك و خه‌باتی رزگاریخوازانه‌ی ئەو رێبه‌ره شورشگێرەى كورد که‌ سه‌ری خۆی له‌ پێناو ئازادی کورد و کوردستان دا دانا، هاو کات له‌گه‌ل ئه‌و نووسینه‌ نێوی سمکۆ که‌ له‌ سه‌ریه‌ک له‌ شه‌قامه‌کانی هه‌ولێر داندرابوو ، ئه‌و تابڵۆیه‌ش به‌ شێوه‌یه‌کی گوماناوی لابردرا، لەو كاتەوە تا ئێستا مه‌وجێک له‌ وتاری مێژوویی و روونکردنه‌وه‌ و ره‌دکردنه‌وه‌ی ئه‌و چه‌شنه‌ نووسینانه‌ و ده‌نگدانی ئه‌و جۆره‌ قه‌ڵه‌م به‌ ده‌ستانه‌ که‌ به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی کورد له‌ پێشگای داگیرکه‌رانی گه‌ل دا قوربانی ده‌که‌ن سه‌راسه‌ری کوردستانی گرته‌وه‌.

به‌شێک له‌ حیزبه‌سیاسیەکانی کوردستان به‌ تایبه‌ت حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و به‌شێکی زۆر له‌ تێکۆشه‌رانی رێگای ئازادی کورد و کوردستان له‌ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌و چه‌واشه‌کاریانه‌دا ده‌ورێکی به‌رپرسانه‌یان گێڕا که‌ به‌ وه‌زیفه‌ی خۆم ده‌زانم له‌ لایه‌ن بنه‌ماله‌ی شه‌هید سمکۆى شكاكەوه‌ سپاس و قه‌درزانی خۆمیان پێشکه‌ش بکه‌م و رابگه‌یه‌نم که‌ ئامانجی رزگاری کورد و کوردستان که‌ رێبازی سیاسیی سمکۆ بوو، رێبازی کاڵ نه‌بۆوه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌‌ و هه‌موو ئه‌ویندارانی ئازادیی کورد و کوردستانه‌. کاتێک ئه‌و هه‌موو هه‌ڵوێسته‌ به‌رپرسانه‌یه‌ نیشان ده‌درێ ئیدی پیاو دڵنیا ده‌بێ که‌ بیری ئازادی کورد و کوردستان و رێزی خه‌باتکارانی ئه‌و رێبازه‌ ئه‌وه‌نده‌ پڕ ره‌نگ و پڕ له‌ شانازییه‌ که‌ به‌ نووسینی چه‌واشه‌ و ناپاکیی نه‌یارانی کورد لێڵ نابێ .

 به‌ سپاس و رێزی بێ پایانه‌وه‌   عه‌لی سمکۆ 29/12/2013

پێشمەرگەکان: هەر ماڵپەڕێکی کوردی، یان غەیرە کوردی دەتوانێ بە هێنانی ناوی سەرچاوە(پێشمەرگەکان) بڵاوی بکاتەوە.

 

١

بۆ دەقی نووسینەکەی کاک  فەرید ئەسەسەرد ئێرە کلیک بکەن

sheqami-smko_shkak

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی