"an independent online kurdish website

نزامولسەڵتەنە لەساڵی ١٢٨٤ دا(یەک ساڵ پێش بزوتنەوەی مەشروتە) بە فرت و فێڵ جەعفەر ئاغای برا گەورەی سمکۆی بانگهێشتی تەورێز کرد و

 بە قورئان سوێندی بۆ خوارد. جەعفەر ئاغا لەگەڵ دوو کەس لە هاوڕێیانی لەو سەفەرە دا کووژران و ئەوانی ترخۆیان دەرباز کرد.

ئەم پیلانە سمکۆی خستە دڕدۆنگییەوە و بۆی دەرکەوت دەسەڵاتی ئێران هێشتا دەستی هەڵ نەگرتووە لە پیلانگێڕان و کوشتنی بە فێل و دوژمنایەتی لە پەنای دۆستایەتی دا. سمکۆ لەو پێوەندییەدا کەوتە هەڕەشە کردن لە کاربەدەستانی ئیرانی و هاندانی کورد بۆ شۆڕش لە پێناوی ئازادی دا٠

هەرلەو ڕۆژانە دا کە ویستیان سمکۆ بکوژن سپەهدار کە بۆ دوهەمین جار ببوو بە والی ئازەربایجان، زیائودەولەی ئەلبورزی دانا بە حوکمڕانی ورمێ لە جێگەی سەردار فاتێح. بە قسەی تەمەدون،زیائودەولە هات بۆ بەرهەڵست بوونەوەی نفوزی کورد لەورمێ.

بە قسەی دێهقانیش، هاتبو بۆ ڕاگرتنی ئاسایشی ورمێ و پاراستنی لە دەستدرێژی کورد.  بۆ ئەم مەبەستەش دوسەد سوارە نیزام و تۆپێکی شاخاوی لە ڕێگەی گۆمی ورمێوە لە گەڵ خۆی هێنابو هەروەها خەلکیشی هان دەدا بە تایبەت تورکەکان بۆ ئەوەی لەهەمو گەڕەکێکی ورمێ کۆمیسیۆنێکی جەنگی پێک بهێنن بۆ پاراستنی شارەکەیان لە هێرشی کورد. دوای پێنج ڕۆژ لەگەیشتنی حاکمی نوێ سەرلە بەیانی، ٦٠ کورد چواردەوری خانوی حاکمیان گرت، دەیان ویست زیائولدەولە  بگرن٠

تەقە دەستی پێکرد و سەربازەکان بەدەنگ تەقەکەوە هاتن بۆیارمەتی دانی حاکم. هۆزە غەیرە کوردەکان و هەندێکیش کورد کە بە تێکهەڵچونی کوردو سەربازەکانی حکومەتیان زانی، هەرکەس چەکی هەبو تاوی دایە و چون بۆ یارمەتی حاکم. پەلاماری کوردەکان سەری نەگرت و هەر بە تەقەوە لەشاردەرکران.

لەبەرئەوەی هۆزەغەیرە کوردەکان و ڕادەیەکی بەرچاویش کوردی چاوچنۆک ئەوکارەی کوردەکانیان بەهاندانی دوکتۆر پاکارد دەزانی، تاقمێکیان هەڵیان کوتایە سەربارەگای ئەمریکی٦٠ کەس لەومەسیحییانەیان کوشت کەلەوێ داڵدە درابون.

سمکۆدەیویست نەهێڵێ زیائولدەولە جێگیر ببێ، لەڕۆژانەدا هەمو ڕێگە زەمینییەکانی ورمێ گیرابون تەنیا ڕێی بەندەری گوڵمانخانە مابو لەسەر گۆمی ورمێ، گوڵمانخانە سیلۆی گەنمی لێ بو.

سمکۆ بە هەواڵی سەرنەکەوتنی پەلامارەکەی ورمێی زانی و دەستەیەک شکاکی بەسەرۆکایەتی تایەربەگ ناردە گوڵمانخانە و گرتیان بۆ ئەوەی لە تەورێزەوە نەتوانن هێز بۆ یارمەتی زیائولدەولە بنێرن، ورمێ کەوتە ناو ئابڵوقەی کوردەوە.

جەنگی پڕوپاگەندە

چەکدارەکانی کورد لە ناو شاری ورمێ دا دەگەڕان، خەڵکی بەگرتنی گوڵمانخانەیان زانی، دوکان و بازاڕیان داخست و چونە ماڵەکانی خۆیان.

سەرکردەکانی کورد کە ئەمەیان دی، کەوتنە هەوڵدانی ڕاکێشانی دانیشتوان. تەمەدون، شایەتی ئەوڕۆژانە بووە. هەندێ لە هەوڵەکانی کورد بۆ بەدەس هێنانی دۆستایەتی خەڵکی ورمێ ئەگێڕێتەوە، لێرەدا هەندێکی دوبارە دەنوسینەوە.

چوارشەممە ٣١ بانەمەڕی ١٢٩٨ (١٠ ی ڕەمەزان ١٣٣٧ /١١ مە ١٩١٩ )کوردەکان لەشار جاڕیان دا.

((خەڵکینە بزانن و ئاگاداربن!

ئیمە هیچ ناکۆکیەکمان لەگەڵ ئیوە نییە، هیچ جۆرە دوژمنایەتییەک لەبەینی ئیمەو ئێوە دا نییە ئێوە دڵنیا بن و بڕۆن دوکانەکانی خۆتان بکەنەوە و خەریکی کارو کاسبی خۆتان بن. ئیمە تەنها لەگەڵ حکومەتی بێگانە موخالفین، کەلەدەرەوەی شارەوە هێنراونەتە ئێرەو لە  ناو خەڵک دا نیفاق و دوبەرەکی بڵاو دەکەنەوە بەکەڵک وەرگرتن لە دوبەرەکی کەوتونە پڕکردنی گیرفانی خۆیان. بە گیرفانی خاڵی دێن و بە گیرفانی پڕو کەلوپەلی زۆری گرانبەهاوە لەم شارە دەڕۆن.

ئەم جۆرە حکومەتانە هیچ گوێ نادەنە میللەت و شار.

هەر لەبیری ئەوەدان ڕادەی زۆری ئیستیفادەی نامەشروع و هەرزەگی و حەیف و مەیل کردنی پوڵی میللەت دان.

بەڵێ ئیمە لەگەڵ ئەم جۆرە کەس و دەوڵەتە دوژمنایەتی دەکەین٠

 

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی