هاورێیەکی فەرماندەی شەهید ”حەسەن جەمشیدی” بۆ بەرەو خۆری نووسی :” کە هاتم بۆ پێشمەرگایەتی ، کاک حەسەن بە دەستی خۆی چەکی دامێ.
گەڵێک جار بە فەرمانی و شانەوشانی جەنگام ، هەر بۆیەش بەڵێنم داوە هەتا هێز و هەناسەی ژیانم ماوە رێگەی شەهید حەسەنم ، لە بەرەو سەنگەرەکەی ئەوم کە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانە ، هەر سەنگەرە”.
بە شەهید بوونی فەرماندەی بە توانا و بە ناوبانگی لکی یەکی هێزی ١١٠ی بەیان ” شەهید کەریم ئارامش” لە دەست بەسەردا گرتنی مۆڵگەی هێزەکانی رێژیم لە ئاوایی حوسێن مامە ، ئەو شانازییەی پێ بڕا کە جێگای فەرماندەری شەهید بگرێتەوە . لەو ئەرک قورس و شێلگیرانەیەدا رووسوور و سەربڵیند گەردنی هەڵێنا . لە ماوەیەکی کورتدا وێرا فەرماندەی لکی یەک جێگری فەرماندەی هێزی بەیان و ڕێکخەری چالاکییەکانی واتە فەرماندەری عەملیاتی هێز بوو .
لە فەرماندەیی حەسەن جەمشیدی دا جارها شاری بۆکان بۆ ماوەی چەندین سەعات لە دەسەڵاتی هێزەکانی رێژیم دادەماڵدرا و شەقامەکانی بۆکان بە تەرمی چەکدار و بەکرێ گیراوی شەڕ فرۆشی کۆماری ئیسلامی دادەپۆشرا.
لە فەرماندەیی حەسەندا پاییزی ساڵی ١٣٦٠ی هەتاوی ، زستانی ساڵی ١٣٦٠ی هەتاوی و لەجۆزەردانی ١٣٦١ی هەتاویدا شاری بۆکان لە دوژمنی گەلەکەمان ئەستێندرایەوە .
رۆژی ٨ی خەزەڵوەری ساڵی ١٣٦١ی هەتاوی ، کۆڵان و شەقامی بۆکانیان لە ژێر پێی داگیرکەراندا کردە گڕکانی رق و توورەیی و قینی لاوانی بۆکانیان لە گرمەی چەکەکانیانەوە بەسەردا دان.
گوردانی لە خۆبایی و سەرکوت کەری چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ، گوردانی ٨٠١ی شیراز لەسەر جادەی میاندواو و بۆکان لە ژێر فەرماندەهی عەملیاتی حەسەن و هاوڕێکانیدا بە تەواوی دەستی بەسەردا گیرا و جگە لە ناوی هیچیتری نەما.