دوابەدوای بڵاو بوونەوەی هەواڵی پێشنیاری بە پارێزگا کردنی شار مەهاباد وەک پارێزگای تایبەت بە موکریان (پارێزگای کوردستانی شیمالی) لە لایەن نوێنەری شاری مەهاباد لە مەجلیسی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی، کۆمەڵێک کاردانەوەی جۆراوجۆری لێکەوتەوە.
ماڵپەڕی پێشمەرگەکانیش وەک ناوەندێکی ڕاگەیاندن کە لە پلەی یەکەم دا ڕووی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانە ، هەوڵی داوە ڕا و بۆچوونی چالاکانی بوارە جۆراوجۆرەکانی نێو کۆمەڵگای کوردی وەرگرێ و بڵاویان بکاتەوە. هەرلەم پەیوەندییە دا ویستمان ڕا وبۆچوونی کاک جەماڵ سەلیمی کادری ڕاگەیاندنی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران کە خۆی خەڵکی شاری ورمێ یە وەربگرین. وێڕای سوپاس لە وڵامەکانی بەڕیزیان ،ئەوە ی خوارەوە ڕا و بۆچونی کاک جەماڵ سەبارەت بەو مەوزووعەن .
لە ئامادەکردنی : کاووس عەزیزی
١. لەم ڕۆژانە و بەدوای پێشنیاری نوێنەری شاری مەهاباد لە مەجلیسی شوورای ئیسلامیی ئێران، دیسان باسی بە پارێزگا کردنی شاری مەهاباد و پێکهێنانی پارێزگایەک بە ناوی کوردستانی شیمالی، یان موکریان هاتۆتە ئاراوە، پێتان وایە ئەو باسە چەندە جیدیەتی دەبێ و چەندە عەمەڵی یە؟
بڕیاردان له سه‌ر پارێزگای ورمێ له به‌ر پێکهاته جۆراوجۆره‌که‌ی که بریتین له کورد ، ئازه‌ری ، ئاشووری و ئه‌رمه‌نی به بێ پرس له لایه‌نی تر به بڕوای من سه‌ر ناگرێت به تایبه‌ت که هه‌ر دوو نه‌ته‌وه‌ی کورد و ئازه‌ری خۆیان به خاوه‌نی سه‌ره‌کی ئه‌م پارێزگایه ده‌زانن و باڵی توندره‌وی ئه‌م جۆره بیرکردنه‌وه‌یه له هه‌ر دوو لا له فه‌زای مه‌جازیدا ئێستا خه‌ریکه هه‌ڕه‌شه له سه‌ر یه‌کتری ده‌که‌ن و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه له ئێرانی دوای رژیمی ئیسلامی‌دا ئه‌گه‌ر به‌رنامه‌یه‌ک بۆ چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی له لای کورده‌کان و ئازه‌ریه‌کانه‌وه نه‌بێت ئه‌م پارێزگایه ببێته جێگای پێکدادانێکی خوێناوی . ته‌نانه‌ت کوردیش له سه‌ر ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه یه‌کده‌نگ نیه له به‌ر ئه‌وه‌ی که کوردی ئه‌م پارێزگایه ده‌کاته دوو پارچه.
٢ . لەگەل ئەوەی کە لە نێو خودی کوردەکانی پارێزگای ئێستای ورمێ دا دوو ڕای جیاواز هەیە، یەکیان دروست بوونی ئەو پارێزگایە بە زیانی کورد دەبینێ و ئەوی تریان بە قازانج، رای جەنابت کامیان دروستترە و بۆ؟
پێم سه‌یره نوێنه‌ری مه‌هاباد له رێگای ئه‌م پێشنیاره‌وه ده‌یه‌وێت کوردی پارێزگای ورمێ بکاته دوو پارچه ، له وه‌ها بارودۆخێکی هه‌ستیار که ده‌بێ نوێنه‌رانی کورد به گشتی و ئه‌م پارێزگایه به‌تایبه‌ت به یه‌کده‌نگی و یه‌ک هه‌ڵوێستی به‌رگری له به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی کورد بکات ، هێنانه ئارای پێشنیارێکی وه‌ها ، جیا له دروست کردنی ناکۆکی و ناڕه‌زایی ته‌نانه‌ت ناو کورده‌کانیش چ قازانجێکی بۆ کورد و دانیشتوانی ئه‌م پارێزگایه هه‌یه !
٣ . وادابنێین ئەوە پارێزگایەک بە ناوەندێتیی مەهاباد پێک هات، قازانجی بۆ ئەو شارە و شارەکانی کە دەکەونە سەر ئەوپارێزگایە، چ دەبێ ، گرفتەکانی چ دەبن؟
دیاره به پارێزگا بوونی ئه‌م ناوچه‌یه یان هه‌ر ناوچه‌یێکی تر ده‌بێته هۆی ته‌رخان کردنی بوودجه‌ی تایبه‌ت و له باری به‌رێوه‌بردنی دایره‌ییشدا ده‌توانیت به‌ره‌و پێش چوونێکی باش بێت بۆ خه‌ڵکی ئه‌و ناوچه‌یه ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که جێگای سه‌رنجه ئه‌وه‌یه که به ساڵانه کورد و ئازه‌ری له شاره‌کانی وه‌ک میاندواو ، شاهین دژ و تێکاب به هه‌موو کێشه و ناکۆکی که هه‌یانه به یه‌که‌وه ده‌ژین . ئه‌م پێکه‌وه ژیانه له حاڵه‌تێکدا بوه که به هۆی یه‌ک مه‌زهه‌ب بوونی ئازه‌ری و ناوه‌ند ، ئه‌م نه‌ته‌وه به‌رده‌وام ده‌سه‌ڵاتدار بوه . له ئه‌گه‌ری پێکهاتنی وه‌ها پارێزگایێک له‌وانه‌یه ئازه‌ری داوای به‌رێوه‌بردنی بکات ، ئایا کورد ئه‌وه قه‌بووڵ ده‌کات ؟ئایا ئازه‌ری قه‌بوول ده‌کات دوای چه‌ندین ده‌یه ده‌سه‌ڵاتداری ، کورد وه‌کوو ده‌سه‌ڵات قه‌بووڵ بکات ؟
٤ . چەندەبە لۆژیکی دەبینی کە کورد داوا بکات لە پارێزگایەک داکە زۆرینەیە، بێەوێ خۆی دابەش بکا بە سەر دوو بەشی کەمینە دا، لە کاتێک دا ڕەقیب و مودەعیی بەشێکی زۆری خاکەکەی هەیە کە ئەو ڕەقیب و مودەعی یە شەریکی دەسەڵاتی ئێستای ئێرانە، ؟
ده‌مه‌وێ لێره‌دا ئاماژه به تایبه‌تمه‌ندیێکی بارودۆخی کورد له پارێزگای ورمێ بکه‌م که له‌وانه‌یه له کوردستانی رۆژهه‌ڵاتدا بێ وێنه بێت ئه‌ویش ژێرده‌ستی دوو ده‌سه‌ڵات بوونی کوردانی ئه‌م پارێزگایه‌یه. دیاره که ئازه‌ری له ئێران به‌شێکه له ده‌سه‌ڵات و کورد به‌رده‌وام حوکمی دوو حاکمی له سه‌ر بوه . ئه‌گه‌ر بێین و له دابه‌شکردنی بوودجه و ئیمکاناتی ئه‌م پارێزگایه بڕوانین ده‌بینین که ناوچه ئازه‌ری نشینه‌کان ئاوادان ترن به نیسبه‌ت ناوچه کوردنشینه‌کان .
له‌وانه‌یه یه‌کێک له هۆکاره‌کانی پێش خستنی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه له لایه‌ن به‌ڕێز عوسمان ئه‌حمه‌دییه‌وه بگه‌رێته‌وه بۆ ئه‌و ناعه‌داڵه‌تییه که له سه‌ر شاره‌کانی موکریان به‌گشتی و شاری مه‌هاباد به‌تایبه‌ت هه‌یه و نیشانده‌ری ئه‌و زوڵم و جیاوازیه‌یه که له‌م ناوچه‌یه سه‌باره‌ت به کورد به‌ڕێوه‌ده‌چێت . به‌ڵام به بڕوای من ئه‌و پێشنیاره‌ی به‌ڕێز ئه‌حمه‌دی زیاتر پڕۆپاگه‌نده‌یه بۆ خۆی و به زیانی کورد ده‌بێت تا کوو قازانجی .
٥ . بەو گشتی ڕای بەڕیزتان لەو باس و لێکدانەوانەی داواکاری بۆ دروست کردنی پارێزگایەک بەو ناو ، و جۆغرافیایەی کە باسی دەکرێ چیە؟ بە قازانجە یان بە زیان؟
له به‌ر زوڵم و ناعه‌داڵه‌تی ده‌سه‌ڵات سه‌باره به ناوچه‌ی موکریان خه‌ڵکی ئه‌م ناوچه‌یه مافی خۆیانه که داواکاریێکی وه‌ها بکه‌ن . به‌ڵام ئێمه به هه‌موو بیر و باوه‌ڕ و زاراوه‌کانه‌وه ، کوردین و ده‌بێ ئاگاداری ئه‌وه بین که بڕیاڕێک نه‌ده‌ین که ته‌نیا به‌رژه‌وه‌ندی ناوچه‌یێک یان لایه‌نێکی تێدا بێت .