له ساڵی 1920 په‌یمانی سیڤر کوردی وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌ک ناساند‌و بریار بوو که کوردیش ببێ به خاوه‌نی وڵاتی سه‌ر به خۆ ،بەڵام له 24.07.1923 له ژێر ناوی کونفرانسی لۆزان
ئه‌و بیرۆکه‌یه بێ ئاماده بوونی کورد و هه‌ندێک به‌ڵێنی له لایەن که‌ماڵ ئه‌تاتورکه‌وه بۆ هه‌تاهه‌تایه نرایه چاڵ.
ئێستاش رۆژی چوارشه‌ممه 2014.01.22 کونفرانسێک له سه‌ر دۆخی ئاڵۆزی سووریا له شاری مۆتروی لۆزان له سویس به‌سترا.ئه‌م جاره‌ش کورد نەیتوانێ وه‌ک لایه‌نێکی سه‌ربه‌خۆ به‌شداری کونفرانسه‌که بکات.
به پێچه‌وانی په‌یمانی لۆزان که کورد به هۆکاری زۆر نه‌یتوانی به‌شداری کونفرانسه‌که بێت،ئێستا کورد خوازیاره به‌شداری سه‌ربه‌خۆیانه‌ی هه‌بێت،به‌ڵام یاریکه‌ره سه‌ره‌کیه‌کانی سیاسه‌تی نێو ده‌وڵه‌تی یان دژی به‌شداری کوردن یان به‌شێکیان به هیچ جۆرێک نه‌یانگه‌ره‌که کێشه‌ی کورد بچیته نێو ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تیه‌کان.تورکیا له په‌یمانی لۆزانی 1923 توانی پشتی کێشه‌ی کورد بشکێنێ و ئیستاش رابه‌رایه‌تی بێ به‌شکردنی کورد له کونفرانسی ژنڤ 2 ئه‌کات.
هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌سپێکی شۆرشی سووریاوه، کورد وه‌ک لایه‌نێکی سه‌ر به خۆ خه‌باتێ ئاشتیانه‌ی دژ به رژیم ده‌ست پێ‌کرد.دواتریش که خه‌باتی مه‌ده‌نی ،بوو به شه‌ری چه‌کداری و دوای فورمی شه‌ری سونه و شیعه‌ی به خۆوه گرت،کورد توانی خۆی رێکبخات و کونتروڵی زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ناوچه کوردیه‌کان بکات.به بێ خوێن رژاندن و تێوه گلانی شه‌ر له گه‌ڵ حکوومه‌ت.کورد سیاسه‌تی بێ لایه‌نی یان هێڵی سێیه‌می هه‌ڵبژارد که ئه‌وه‌ش باشترین هێڵی سیاسیه تا ئێستا که کورد گرتوویه‌ته به‌ر.
ئێستا سووریه بووه‌ته مۆڵگه‌ی چه‌کداره تروریستیه‌کانی جیهان و له سه‌رانسه‌ری دونیاوه هه‌ر چی ئیسلامی ده‌مارگرژی رادیکاڵ و تروریسته روو ده‌که‌نه جیهاد و زۆربه‌ی هه‌ره زۆریشیان دژی گه‌لی کورد له شه‌ردان.به‌ڵام نابێ رۆڵی نه‌رینی تورکیا له پێش چاو نه‌گرین.ده‌وڵه‌تی تورکیا ئاماده‌یه ته‌نانه‌ت ده‌ست له ناو ده‌ستی شه‌یتانیش بنات ته‌نیا بۆ له بار بردنی ده‌سکه‌وته‌کانی گه‌لی کورد له رۆژئاوای کوردستان.
له لایه‌ک تورکیا هاوپه‌یمانی ناتۆیه ،که ناتۆ شه‌ری ترور ئه‌کا له لایه‌ک تورکیا پشتیوانی له چه‌کدارانی سه‌ر به قاعده ده‌کا که دژ به کورده‌کان شه‌ر ئه‌که‌ن.
له هه‌مان کاتدا ئابڵووقه‌یه‌کی گه‌وره له سه‌ر رۆژئاوای کوردستانه،پارتی دیمۆکراتی کوردستانیش که هاوپه‌یمانێکی سه‌ره‌کی تورکیایه شه‌ریکی ئه‌و ئابلووقه‌یه‌یه‌و تا ئێستاش چه‌ندین جار ده‌روازه‌ی سمێڵکای داخستوه، ئێستاش ته‌نیا به مه‌به‌ستی کار‌و باری مرۆیی به کار دێت.هه‌ر ئه‌مه‌ش بوو به هۆی ئه‌وه که یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل هان بدا ده‌روازه‌ی سنووری ته‌لته‌مه‌ر کونتروڵ بکه‌ن که ستراتیژیه‌کی زۆر گه‌وره‌ی هه‌یه.
ئه‌گه‌ر به‌راوردێک له نێوان سوپای عێراق و،ی پ گ بکه‌ین زۆر به روونی بۆمان ده‌رئه‌که‌وێت که سوپای عێراق به‌و هه‌موو هێزی تانک و تۆپ و فرۆکه جه‌نگیانه‌وه ئیستاش نه‌یتوانیوه کونتروڵی رومادی و فه‌لووجه بکات،که‌چی ،ی پ گ به ساده‌ترین چه‌که‌وه له هه‌موو به‌ره‌کانی شه‌ره‌وه هێزه تروریستیه‌کانی داعش وجبه نسره‌یان به ده‌ر نا و گورزی جه‌رگ بریان لێ ده‌ده‌ن.ده‌بێ دونیا ستایشی قاره‌مانه‌تی گه‌لی کورد بکات له هه‌مبه‌ر به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی تیرور له سووریا.
ئه‌ورۆ کورد له سووریا بووه‌ته فاکته‌ری ئاشتی و لێ بووردن و پێکه‌وه ژیانی ئاشتیانه، هه‌ر ئه‌مرۆش 21.01 2014 حکوومه‌تی جه‌زیره راگه‌یه‌نرا له‌کاتێکدا له ناوچه‌کانی تری سووریا خه‌ریکی یه‌کتر سه‌ربرینن، که‌وا بوو بانگهێشت نه‌کردنی نوێنه‌رانی کورد بۆ ژنڤ 2 ئه‌وه ده‌رئه‌خات که هێزه گه‌وره‌کان له ژێر فشاری تورکیا کورد په‌راوێز ئه‌خه‌ن په‌راوێز خستنی کوردیش نه له به‌رژه‌وه‌نی ئاشتیدایه و نه له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و دیموکراسیه‌ی که وڵاته رۆژئاوایه‌کان ریکلامی بۆ ئه‌که‌ن.
سبه‌ینێش چه‌ند که‌سێک له لایه‌ن پارته‌کانی رۆژئاوایی کوردستان نیزیک له پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق بریاره له گه‌ڵ ئوپوسوزیونی سووریا به‌شداری کونفرانسی ژنڤ 2 له سویس بکه‌ن، له کاتێکدا ئوپوسوزیون به هیچ جۆرێک ئاماده نین دان به سه‌ره‌تایترین مافی کوردا بنێن.ته‌نانه‌ت له به‌ره‌کانی شه‌ر،شان به شانی داعش و جبهه النسره دژی کورد شه‌ریان ده‌کرد. زۆر جار له کاناڵه تلویزیونه عه‌ره‌بیه‌کانی وه‌ک جه‌زیره و عه‌ره‌بیه ته‌پڵی شه‌ریان دژ به کورد لێ ئه‌دا.
ئه‌گه‌ر چی حکوومه‌تی سووریه بۆ راده‌ستکردنی ده‌سه‌ڵات ناچێته کونفرانسی ژنڤ 2 ،وکوردیش وه‌ک لایه‌نێکی سه‌ربه‌خۆ داوه‌تی کونفرانسه‌که نه‌کراوه پ ی د و هاوپه‌یمانه‌کانی ئاماده‌ی کونفرانسه‌که نابن و،ئوپوزونیش مه‌رجی ده‌ست له کار کێشانه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌دی داناوه و سه‌ره‌رای برینه‌کانی شه‌ری ناوخۆیی سووریه هێنده ئاڵۆزه که پێشبینی کردنی زۆر ئه‌سته‌مه،به تایبه‌ت ئێستا دژبه‌رانی رژیم له ناو خۆیان له شه‌رێکی سه‌ختدان.سیناریوی کۆتای هاتنی شه‌ری ناو خۆیی چاوه‌روانیه‌کی زۆر ساویلکانه‌یه،ئه‌گه‌ری درێژه کێشانی شه‌ره‌که بۆ زیاتر له ده‌یه‌یه‌ک شتێکی چاوه‌روانکراوه‌و ئه‌گه‌رێکی تریش دابه‌شبوونی سووریایه به سه‌ر سێ هه‌رێمدایه.چونکه ئاسته‌مه که‌مینه‌ی شیعه که بۆ نیزیکه‌ی سه‌ده‌یه‌که ده‌سه‌ڵاتداری سووریایه وا به ئاسانی ملکه‌چی ئه‌و بریاره بێ که سوننه ببێته خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات،له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئێرانی شیعه به سه‌ختی پشتیوانی ئه‌کات.
که‌وابوو راگه‌یاندنی حکوومه‌تی رۆژئاوای کوردستان کارێکی باش و گونجاو زۆر گرینگه،هه‌ر چه‌نده هێندێک لایه‌ن گه‌ره‌کیان له گرینگیه‌که‌ی که‌م بکه‌نه‌وه.
له گه‌ڵ ره‌دکردنه‌وه‌ی مافه‌کانی گه‌لی کورد له لایه‌ن دژبه‌رانی حکوومه‌تی سووریا‌و به‌شداری کردنی لایه‌نه کوردیه بێ کاریگه‌ریه‌کانی سه‌رگۆره‌پانی کوردستانی رۆژئاوا له‌و کونفرانسه له بێ ده‌سه‌ڵاتی و کۆیلایه‌تی و کورسی په‌ره‌ستی نه‌بێ هیچ واتایه‌کی تری نیه‌و ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی کورد ،له ژێر هه‌ژموونی تورکیا‌و پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق کار ده‌که‌ن و وا نیشان ئه‌ده‌ن که ئه‌وان خاوه‌ن شۆرشی رۆژئاوای کوردستانن،به‌ڵام به ته‌واوی پێچه‌وانه‌که‌ی راسته.
ئه‌گه‌ر رۆژئاوا‌و ئامریکا ش به‌راستی خوازیاری دیموکراسی و مافی مرۆڤ و پێکه‌وه ژیانی ئاشتیانه‌ن ،فه‌رموون ئه‌وا کوردستانی رۆژئاوا نموونه‌یه‌کی بێ وێنه‌یه.ئه‌گه‌ریش به‌راستی ئێوه شه‌ری دژه تیرۆر ئه‌که‌ن ،ئه‌وا گه‌لی کورد پێشه‌نگی هه‌مووانه.ئیتر کاتی ئه‌وه هاتووه که چاوه‌کانتان بکه‌نه‌وه‌و راستیه‌کان ببینن و ئه‌و راستیه‌ی سه‌ر گۆره‌پانی رۆژئاوای کوردستان وه‌ک خۆی قبووڵ بکه‌ن.
کاتی ئه‌وه‌ش هاتووه حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان یان باشتر بڵێین پارتی دیموکراتی کوردستانی بێ لایه‌نانه‌و نه‌ته‌وایه‌نه مامه‌ڵه له گه‌ڵ ئه‌و قۆناغه ناسکه بکاو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بخاته سه‌ره‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی و ده‌روازه‌ی سمێلکا به هه‌موو جۆره هاوکاریه‌کانیه‌وه بکاته‌وه.
ته‌یموور ئه‌لیاسی سه‌رزه‌لی
بابەتی پەیوەندی دار