چ مەسروورم کە وا دیسان جەژنی کوردە ئەمڕۆ
جەژنی گەورە و ژن و پیاو و وردی کوردە ئەمڕۆ 
دەنازم پێی لە دیڕۆکا نییە وێنەی دووی ڕێبەندان
کەوا رۆژی ئازادییە مانگی کۆماری کوردە ئەمڕۆ
ڕووا هیوا ،خاک پژی سەری دەکرد گوڵە نەورۆزە
بۆن و بەرامی گوڵان دێ ، بەهاری کوردە ئەمڕۆ
بەزم و خۆشی و شادییە ، کەرنەڤالی ئازادییە
گۆڤەندی سەربەخۆیی و دەوڵەتی کوردە ئەمڕۆ
دڵسۆز یاری
٢ی ڕیبەندان ١٣٩٢ی هەتاوی
فینلاند