"an independent online kurdish website

ناوەندی پارێزەرانی فدراڵی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە بۆنەی بریاری مێژوویی و بوێرانەی دادگای میکۆنۆس، لە ئێوارەی سێشەممە[ ٢٥ی فێورییەی ٢٠١٤ ]دا رێز لە دادوەرانی دۆسیەی تیرۆری برلین دەگرێ.ber_len1

ناوەندی پارێزەرانی فدراڵی ئەمریکا ساڵانە خەڵات دەبەخشێتە ئەو دادوەر و پارێزەرانەی کە لە کارەکانیان دا سەربەخۆیی خۆیان دەپارێزن و لە بریاردان دا بوێڕن و بۆ یەکەم جاریش لە مێژووی سەد ساڵەی خۆیدا، رێز لە دادوەرانی ئورووپایی دەگرێ و خەڵاتیان دەکات. رێزلێنانێک کە بە ناوی ” خەڵاتی سەربەخۆیی یاسا” ناسراوە .

 بە پێی هەواڵێک کە سایتی ” اخبار روز” بڵاوی کردۆتەوە، خەڵاتی ئەم جارەی ناوەندی پارێزەرانی فدراڵ کە لە لایەن بەشی باشووری نیۆیۆرک و بەشی پرسە جیناییەکانی فدڕاڵەوە دەبەخشرێت، ئەدرێتە هەرکام لە ” برۆنۆ یۆست” دادوەری لێهاتوو و کارامەی  ئاڵمانی فدراڵ کە بۆ ماوەی چوار ساڵ بە لێکۆڵینەوەی دۆسیەی میکۆنۆسەوە سەرقاڵ بوو  و هەروەها ” ئەلکساندر فۆنشتاڵ” دادوەری گشتی ئاڵمانی فدراڵ کە لە لێکۆڵینەوە و کاری “برۆنۆ یۆست” پشتوانی کرد و رێی بۆ دادوەری باڵای دادگای برلین و بریاری کۆتایی ئەو دادگایە لە ساڵی ١٣٧٦ی هەتاویدا خۆش کرد.

yuakhim-erik-wekili-qurbanian-mikonos-

سایتی” اخبار روز” لە درێژەی هەواڵەکەی دا باس لە چۆنیەتی تیرۆری میکۆنۆس دەکات و دەنووسێ :” ئەم دادەگایە بۆ دۆزینەوەی بکوژانی ٤ کەس لە رێبەرانی نارازی لە جمهووری ئیسلامی پێکهات کە لە شەوی ٢٦ی خرامانانی ١٣٧١ی هەتاوی لە رێستۆرانی میکۆنۆس رووییدا و لەو تیرۆرەدا رێبەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و دوو کەس لە هاورێیانی نزیکی خۆی کە بۆ بەشداری لە کۆنفرانسی ساڵانەی حیزبی سوسیال دێموکرات هاتبوونە ئاڵمان، گیانیان لە دەست دا.


ئێوارەی ٢٦ی خرمانانی ساڵی ١٣٧١ی هەتاوی لە لایەن تیرۆریستانی کۆماری ئیسلامیەوە ، سکرتێری گشتی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران ” شەهید د.سادق شەرەفکەندی” و شەهیدان کاک فەتاح عەبدولی و کاک هومایۆن ئەردەلان  و هەروەها دوکتور نووری دێهکوردی دۆستی حیزب شەهید کران.

چەند کاتژمێرێک دوای تیرۆرە ناجوامێرانەکەی کۆماری ئیسلامی، ” بۆرۆنۆ یۆست ” دادوەری ئاڵمانی فدراڵ چووە شوێنی تیرۆرکە و لێکۆڵینەوەی دەست پێ کرد. سەرەڕای گوشار و هەرەشە بۆ سەر ئەو دادوەرە بوێرە، سەرئەنجام پاش ٤ ساڵ لێکۆڵینەوە،  دادگای برلین بریاری کۆتایی خۆی دەرکرد. بریارێک کە هەردوو لایەنی ئێران و ئورووپای سەرسام کرد  .

لە بریاری  کۆتایی برلین دا کە ساڵی ١٣٧٦ی هەتاوی دەرچوو  سێ کەس لە تیرۆریستەکان دەستگیر کران و  رێژیمی کۆماری ئیسلامی و کاربەدەستانی باڵای ئەو رێژیمەش (عەلی خامنەیی، هاشمی رەفسنجانی، عەلی فەلاحییان و موحیسن رەزایی) بە تاوانباری سەرەکی ناسران و حوکمی گیرانی عەلی فەلاحییانیش وەک دارێژەری سەرەکی ئەو تیڕۆرە درایە پۆلیسی نێودەوڵەتی ئینترپوول. سەرجەم وڵاتانی یەکیەتی ئورووپاش  باڵوێزەکانیان لە ئێران کێشایەوە و بینای باڵوێزخانەکان قوفڵیان لێ درا.

بە پێی ئاگادارییەکی ناوەندی پارێزەرانی فیدراڵی ئەمریکا کە سایتی ” اخبار روز”بڵاوی کردۆتەوە، رۆژی سێشەممە[ ٢٥ی فێوریە ] رێورەسمی ریز لێنان لەو دوو دادوەرە بوێرەی ئاڵمان دەست پێدەکات.

رێورەسمی بەخشینی خەڵاتی ناوەندی پارێزەرانی فدرال لە نیۆیۆرک بە تیشک خستنە سەر دۆسیەی میکۆنۆس ، پەیوەندییەکانی ئەمرۆ لەگەڵ ئێران دەخاتە بەر باس .  لەو رێورەسمەدا هەرکام لە ” رۆئیا حەکاکیان” نووسەری کتێبی قاتڵانی کۆشکی فیرووزە  و ” جی دی بیندیگێڵ” باڵوێزی پێشووی ئەمریکا و بەرپرسی بەشی ئورووپای ناوەندی لە ئاڵمان، ئوتریش و سوئیس دەست پێ دەکات و لە لایەن ” جووانا سیبێرت” دادوەری دادگای فدراڵی ئەمریکا لە بەشی خۆرهەڵاتی نیۆیۆرک چاودێری دەکرێ .

لێدوانی کرانەوەی رێورەسمەکەش لە لایەن” لۆرتا ئاپرێسکا” دادوەری باڵای دادگای فدراڵی ئەمریکا لە بەشی باشووری نیۆیۆرکەوە دەبێ .

بەرنامەکانی بەخشینی خەڵات لە ژێر ناوی” پەسند کردنی سەربەخۆیی یاسا لە کۆماری فیدراڵی ئاڵمان- دۆسیەی میکۆنۆس” لە کاتژمێر ١٧:٣٠ خولەکەدا و لە کۆشکی دادوەری ” دانیەل پاتریک مووینهان”ی ولایەتە یەکگرتووەکان هەڵکەوتوو لە ” مانهاتان نیۆیۆرک ” شەقامی پیرل، ژمارە ٥٠٠ دەبێ و لە کاتژمێر ٢٠ی شەو کۆتایی پێ دێت .

جوونە ژوورەوە بۆ هەموانە بەڵام لەوانەیە کێشەی شوێنی دانیشتن هەبێ .

بۆ دڵنیا بوون لە ئەگەری بەشدار بوونتان لەو ڕێورەسمەدا ، دەتوانن پەیوەندی بەو ژمارە تەلەفوون و ئیمەیلانەی نێو وێنەکەی خوارەوە بگرن . 

jوماره تەلەفوون 9118-481 (517) و یا ئیمایل erodgers@fedbar.org

لینکی ئەم بابەتە بە فارسی 

ber_len

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی