ئه‌رێ به راستی هه‌ر داگیرکه‌رانن زه‌ربه‌ی زمانیمان لێ ده‌ده‌ن یان خۆشمان شپرزهکهری سه‌ره‌کین؟ ئه‌وان دیاره به ئاشکرا خراپه ده‌که‌ن، به‌ڵام ئێمه به نه‌هێنی خه‌ساری ده‌که‌ین.
گه‌ر له بیرتان بیت له‌م باره‌وه له “دیمانه” و “رۆژههلاتایمز” و ابزانم “پێشمه‌رگه‌کان” وزۆر سایتی دیکه ههڵهنامهی کاناڵه کوردیه‌کانم چه‌ند جار بلاو کرده‌وه . جێی خۆیه‌تی هه‌موومان به پیی توانا‌مان کاری بۆ بکه‌ین. ئه‌وه زۆرتر هه‌ڵه‌ی دارشتن واته ئینشایی و رێزمانی دروستی کوردی ده‌گرێته‌وه . خزه‌ی زمانی و ئیملایی و ژماره‌یی زۆر گرینگ نین . دیاره له باشوورمان که عهرهبیزه بوون، ئێستا فارسیزاسیۆنیشی ده‌که‌ن، که ده‌ڵێن “درک”ی پێ ناکا ئه‌مه هه‌ر” ده‌رک” ه عه‌ره‌بیه‌که‌یه که فارسه‌کان به کاری دێنن یان ” یا خود “بڵێین ئه‌مه یانی چیییییییییییییییییییییی. یان ئه‌وانه‌ی رۆژهه‌ڵاتمان ئێستاش هێندێ رێبه‌ر وا ده‌زانن له دانیشگای تاران بۆ فارسان ده‌دوێن دێکۆمێنتم هه‌یه له سه‌ریان .
باشه که کوردستان تی ڤی له 7.12.2014 کاتژمێر 11.23 ده‌لێت ” دابین کردنی که‌ل و په‌ل بۆ هێلانه، منداڵی ئێره چۆن فێری بۆ وێنه پووش و په‌لاش ده‌بن که مه‌لان هێلانه‌ی پی چاک ده‌که‌ن؟ “گڵۆپه‌کان داگیرساوه” که داگیرساون شێوه‌ی دروستیه‌تی23.2.2013 کات: 6.40
“ئۆپراسیۆنه‌کان به‌رده‌وام ده‌بێت” له باتی بلێ “ده‌بن “واته به کۆ بیلێت ، ئه‌مه په‌تای 90% مێدیاکان و میدیاکارهکانمانه .کێ ئێن ئێ 2.3.2013 کاتژمێر 5،10 دیاره هه‌موو کاته‌کان به کاتی فینله‌ندن یان ” ته‌شکیل ده‌که‌ین” بههبه له‌م هه‌واڵده‌ره وریایه که زۆریش به په‌له ده‌یلێت ده‌ڵه‌ی له کێ به‌رکێی زمانه‌وانیدایه .2.3.2013 کات :5.10
به هۆی لێکۆڵێنه‌وه‌ی پزیشکه سه‌ره‌تایه‌کان ” باشه ، جا وه‌ره له‌مه به هاسانی و ره‌وانی تێ بگه ده‌ڵه‌ی له زمانێ دیکه‌وه وه‌ری گێراوه‌ته سه‌ر زمانی کوردی که ره‌نگه مه‌به‌ستی به هۆی لێکۆلینه‌وه‌کانی سه‌ره‌تایی پزیشکیی ..وه یان پزیشکانه‌وه بێت که ده‌بێ منداڵی ئێره چۆن سه‌ری لێ ده‌ربهێنێت و ئه‌ویش وه‌ری گێرێته سه‌ر زمانی دیکه تا تێی بگا !؟ …گه‌لی کوردستان 21.11.2013 کاتژمێر 8.5
“ئه‌وه‌ی هه‌یه موجه‌رره‌د شک و ئێحساسه” ماڵێکته تۆزێک بیکوردێنه هه‌ر نه‌بێت بۆ وێنه “ئه‌وه‌ی هه‌یه ته‌نیا دڕدۆنگی یان دوو دڵی یان گومان و هه‌سته ” ئا به‌م شێوه‌یه به‌رگری له به‌رده‌وامی زمانی ره‌سه‌نی کوردیمان ده‌کرێت ؟ کوردسات 15.2.2013 کات: 8.20 یان ” خه‌ڵکی به هه‌ڵه له مه‌وقیفی ئێمه تێگه‌یشتوه ” خانمی پارلمانتار ، س .ش 14.2.2013 کات: 9.10
“ئه‌وراقی هه‌موو عاله‌می لا که‌شفه” ئه‌مه بۆ هوی فیلمه‌وه ده‌رخواردی منداڵی کوردی ده‌ده‌ن” کوردسات 15.2.2013کات : 8.20 یان به شێوه‌ی مه‌خفیانه یان عه‌له‌نی ، هه‌ی هاوار له‌م به‌رپرسه ئهنتیکانهمان
سکرتێر : س .ب .ع له روژههڵاتمان “جونبشی موبارزه‌ی سته‌می میللی به‌رپا بوو” یان میللیه‌کان ئاماده‌ن بۆ سازش” ته‌نیا فرمانه‌که‌ی کوردیه ئه‌ویش له رسته‌ی پێشووتردا !!!!!!
سه‌رتان ناهێشێنم ، کاناڵه‌کانی دیکه داده‌نێم بۆ کاتێکی گونجاو . چون نه ئێوه ده‌رفه‌تی خوێندنه‌وه‌ی نوسراوه‌ی رۆماناساتان هه‌یه ونهمن کاتی نووسینی زیاتر
که‌وایه با حه‌وتویه‌ک دابنێین بۆ خاوێن راگرتنی ئه‌تموسفێری زمانه‌که‌مان و تێیدا ئه‌و په‌ری حه‌ولی خۆمان بده‌ین که تێیدا به کوردی بدوێێن و پێشی بنووسین .
نزار کوێستانی / فینله‌ندا – 7.2.2014