"an independent online kurdish website

بە پێویستم زانی نیوەی بەشی سێزدەهەم تەرخان بکەم بە(سمکۆ و ڕۆژ نامەوانی)abdurehman_mirzayi

ڕۆژنامەوانی کوردی لە چاو ڕۆژنامەوانی لە ناو گەلانیتر دا درەنگ لە دایک بووە تەنانەت لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە دوای شوێنەکانی تریش لە دایک بووە. وەکوو هەندێ سەرچاوە دەگێڕنەوە یەکەمین گۆڤار بەزمانی کوردی بەناوی((کوردستان))وە ساڵی١٩١٢ لەلایەن میسیونێرەکانەوە لە ورمێ چاپکراوە. ئەویش زۆر نەژیا، بەڵام سەرچاوەیەکی تر دەڵێ، کاتێ عەبدولڕەزاق بەگیان لە ورمێ دور خستەوە، سمکۆ ئەرکی دەرکردنی گرتە ئەستۆ تا١٩١٤ کەداخرا، زانیارییەکی  ئەوتۆ دەربارەی ئەم ڕۆژنامانە هێشتا لە بەر دەست نییە.

سمکۆ ئەو کاتەی کە ورمێی بەدەستەوەبوو هەفتەنامەیەکی کوردی- فارسی بڵاو دەکردەوە. دوای گرتنەوەی ورمێ ئەویش ڕاوەستا، (ڕۆژنامەی((کورد))یا((ڕۆژی کورد- شەوی عەجەم)) تەمەدون خاوەنی چاپخانەیەکی ورمێ، دەگێڕێتەوە:

(ڕۆژێکیان شێخ عەبدوڵڵا((لە کەسانی تێگەێشتوی سمکۆ و لەخزمانی سەید تەها)) هاتە لام و لە ناو قسەکانی دا دەری خست ئاغا((واتە سمکۆ)) بە تەمایە بەهۆی نەبونی بڵاو کراوە لە رەزاییە ئەم نوقسانیە نەهێڵێ و لەو شارەش ڕۆژنامە بڵاو بکرێتەوە، ئایا بە بۆچوونی ئیوە بە چ قەوارە و تیراژێک دەتوانرێ ڕۆژنامەیەک لەم شارەدا بڵاو بکرێتەوە کە هەم بە پیز و هەم جۆان بێ و هەم جێگەی سەرنجدان بێ. نووسەر لە وەڵامی شێخ عەبدوڵڵا وای ڕون کردەوە، بە داخەوە حەرفەکانی چاپخانەکەمان زۆر کەمە و بۆ چاپی ڕۆژنامە بەس نیە. شێخ عەبدوڵڵا وەختێ ئەم وەڵامەی بیست، زۆر تێکچو گۆڕا منیش ترسام و هەستم بە هەڵەکەی خۆم کرد و کوتم ئەگەر لە گەڵ کرێکارەکانی دامەزراوەکەی خۆمان هەوڵ بدەین لەوانەیە کەم و کۆڕییەکانی نەهێڵین و چاپی ڕۆژنامەکە مومکینە، بەڵام دەبێ زەحمەتی زۆر بکێشین تا کەرەستەی پێویست ئامادە بکەین. لێرەدا روخساری شێخ عەبدوڵڵا گۆڕاو وەڵامی نەدایەوە، هەرچەندە ئەو بەڵێنییەی دا کە هەقدەستی کرێکارەکان و کارکەرانی ڕۆژنامە کە بدا بەڵام نەدەکرا لەو ڕۆژانەدا بڕوا بە قسەی کورد بکەی.

لە بەر ئەوەی سەرپێچی لە فەرمانی سمکۆ لەو هەل و مەرجەدا یاری کردن بە گیان بوو ،پاش دوو سێ ڕۆژ هەڵاتم….)

 دوای ڕاکردنی تەمەدون، دیارە سمکۆ هەر سوور بووە لە سەر دەرکردنی ڕۆژنامە. هەمان نوسەر لە درێژە دا دەڵێ: (تابلۆی چاپخانەی تەمەدونیان لابردبوو، لە جێگەی ئەو تابلۆیە چاپخانەی غیرەتیان لێ دانابو و ڕۆژنامەکەیان بە زمانی فارسی و کوردی بڵاو کردبوە و تەنیا بە ناوی حەفتەنامەی کورد لە ژێر ناوی((ڕۆژی کورد- شەوی عەجەم)) کە دواتر بەناوی((ڕۆژی کورد)) و دواتر تەنیا بەناوی((کورد))بڵاو ببۆوە. ژمارەی یەکەمی لە ١٢ ی مانگی شەوالی ١٣٤٠ دا بە مودیری محەمەد تورجانی بڵاو کراوەتەوە).

درێژەی هەیە

دوایین لە شکر کێشی

تێکشکانی هێزی ئیران و درێژە کێشانی ڕوداوەکانی ئازەربایجان  هالۆزییەکی زۆری لەتاران دروست کرد بوو. ڕەزاخان پێویستی بە دەسکەوت و سەرکەوتن هەبوو. سەرتیپ شەیبانی کە سەرکەوتوو نەبو لە ئەرکەکانی نیزامی دا دژی شەهید سمکۆ، بانگ کراوە بۆ تاران، سەرتیپ ئەمانوڵڵا میرزایی جیهانبانی سەرۆکی ستادی ئەرتەش خۆی چووە ئازەربایجان، بوو بە فەرماندەی گشتی هێزەکانی ئازەربایجان.

دکتۆر موسەدیق کە لەو ڕۆژانەدا والی تەورێز بوو دەستی لە کار هەڵگرت٠ وەزارەتی ناوخۆ  کەسێکی دیکەی لە جێگەی ئەو دانا بەوالی. کاروباری ئەیالەتی بە جیهانبانی سپێردرا بەم جۆرە جیهانبانی بە گوتەی ئێرانیان((دەسەڵاتی کیشوەری و لەشکری)) پێ سپێردرا. کەوتە کۆکردنەوەو سازدانی هێزەکانی ئیران و کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر سمکۆ و داڕشتنی پلانی پەلاماردانی.

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی