له دوونیای پێشکه‌وتووی ئه‌مڕۆدا هه‌رکه‌س خۆی مووختارو سه‌ربه‌سته که بیر‌و بۆ چوون و ئیده‌ی خۆی له ڕاستای فیکرییه‌ت و ئه‌ندێشه‌ی خۆیدا فۆڕمۆڵهبکاو بیخاته ژێرنهزهری خوێنه‌ران.
هه‌رچه‌ند ئه‌مڕۆ کێشه‌ی ح.د.ک. ا. و ح.د.ک. مان هه‌یه‌و ده‌بێ له‌و ڕاستایه‌دا بنووسین، هه‌ربۆیه من دوای ۱۷ ساڵ زیندووکردنه‌وه‌ی ڕێبه‌رایه‌تی شۆڕشگێڕ به باش نازانم؟ به‌ڵام مادام کاک هاشم خۆی به باشی ده‌زانێ و به‌و جۆرهباخی دڵی پاراودهبێ، منیش ئه‌و حه‌قه‌ی پێده‌ده‌م و له‌گه‌ڵی هاوڕام به‌ڵکو تینووایه‌تی دڵی بشکێ. هیوام وایه که ئه‌ویش له‌گه‌ڵ ئه‌م کورته نووسراوه‌یه‌ی من هاوڕابێ و ئه‌و حه‌قه‌م پێ‌بدا که ڕای خۆم له چه‌ند بڕگه‌یه‌کی کورت دا بنووسم.
له ڕاستیدا ئه‌گه‌ر له واقیعیه‌ت لانه‌ده‌ین و به ئینسافه‌وه بدوێین، ده‌بێ بڵێین جه‌ره‌یانی ڕێبه‌رایه‌تی شۆڕشگێڕ به‌رهه‌م و ده‌رانجامی کۆنگره‌ی ۸ هه‌شت و لیستی فیکس نه‌بوو، به‌ڵکو هه‌ڵوێستێک بوو که ۶ مانگ به‌رله کۆنگره‌ی ۸ هه‌شت له لایه‌ن ئه‌و هاوڕێیانه‌وه پیلانی بۆ دانرابوو و فۆرمۆڵهکرابوو و ساغ ببوونه‌وه که دوای کۆنگره‌ی ۸ هه‌شت جیابوونه‌وه‌ی خۆیان له حیزبی دێموکرات ڕابگه‌یه‌نن، له قه‌لبی ڕێبه‌رایه‌تی شۆڕشگێڕ‌دا، چونکو ئه‌و براده‌رانه که هاتنه کۆنگره‌ی ۸ هه‌شت ته‌نانه‌ت چادرو چیغ وخێمهکانیشیان بۆ پێچرابوونه‌وه له لایه‌ن به‌ڕێز ا‌قای مسعود رجوی(یه‌وه؟ به ئیزافه‌ی شوێن و مهکانهکانیان؟ که‌وابوو ئه‌وه ده‌ستێکی ده‌ره‌کی بوو ده‌ستی گرتن و له‌ناو حیزب ده‌ری کێشان،به‌ڵام هه‌رکه ئه‌و دهستهدهرهکییه ده‌ستی به‌ردان پڕۆسه‌که‌یان به بۆمبه‌ست گه‌یشتوو شکستی خوارد، ئه‌گه‌ر نا گه‌ڕانه‌وه یا هاتنه‌وه له فه‌لسه‌فه‌ی هیچکام له ڕه‌فیقه دڵسۆزه‌کانی کاک هاشم و ڕێبه‌رایه‌تی شۆڕشگێڕدانهبوو؟؟
ئه‌و به عسه کات و زه‌مانی زۆر ده‌وێ، و وه‌ک ده‌ڵێن ده‌ریایه‌ک به قه‌تره‌یه‌ک ئیشکاوی نایه‌ت؟ هه‌ربۆیه لێره‌وه لێی لاده‌ده‌م و دهپڕژێمهسهر چه‌ند بڕگه‌یه‌ک له بابه‌ته‌که‌ی به‌ڕێز! کاک هاشم،
کاک هاشم، ده‌ڵێ: له کۆنگره‌ی ۸ هه‌شت دا هه‌ڵبژاردنی ڕێبه‌رایه‌تی حیزب به شێوه‌ی لیسته‌ی فیکس بوو و ئه‌و که‌سانه‌ش به‌و شێوه هه‌ڵبژاردنه ڕازی نه‌بوون و جوودابوونه‌وه؟ من لێره له‌گه‌ڵ ناوبراو هاورانیم، چونکه ئه‌و ئینشیعابهی کاک هاشم باسی ده‌کا، پێشینه‌و پا شینهیهکی هه‌بوو؟ هه‌ربۆیه ناتوانین ئه‌وا به سووک و ئاسانی به‌سه‌ریدا بازبده‌ین و به ۲ دوو جوومله‌ی ناڕازی و جوودابوونه‌وه خۆی لێ لاده‌ین و له ئاستیدا چاو بنووقێنین؟
برای به‌ڕێز! ڕاسته که لیستی فیکس کاری پێکرا له کۆنگره‌ی ۸ هه‌شت، به‌ڵام هه‌ر به‌شداربوێکی کۆنگره خۆی سهربهستبوو که لیستی فیکسی قبووڵبێت یا نا؟ هه‌روه‌کو هه‌مووکه‌س ئه‌و واقیعییه‌ته ده‌زانێ که هیچ هه‌ڵبژاردنێکی حیزبی ئینتیسابی نه‌بووه و ئینتیخابی بووه، به‌تایبه‌ت له کۆنگره‌کاندا،
که وابوو ئێمه ئه‌گه‌ر بڕوامان به ئه‌قه‌لییه‌ت و ئهکسهریهت هه‌بێ، ئه‌وه ده‌بێ لیستی فیکسیشمان قبووڵبێت،
چونکو ئهکسهریهت ڕه‌ئی پێدا،هه‌ربۆیه‌ش له کۆنگره‌ی ۸ هه‌شت دا کاری پێکرا؟ به‌ڵام نازانم چۆنه کاک هاشم ئه وا به تام و چێژه‌وه به شان و باڵی ئهقهلییه تێک هه‌ڵده‌ڵێ و به دڵسۆزیان ده‌زانێ، که ئه‌وه‌ی دڵسۆزی بوو له وجودیان دا نه‌بوو ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ هه‌روه‌کو نیشانیاندا؟
من پێموایه ئه‌وه لیستی فیکسی مووجاهیدنی ڕه‌جه‌وی بوو که بوو به هۆی ئینشیعابی ئه‌وان له حیزب، نه‌ک لیستی فیکسی حیزبی دێموکرات که ئهکسهریهت ڕه ئی پێدا؟ هه‌روه‌کو له پێشدا ئیشاڕه‌م پێ‌کرد ڕێبه‌رایه‌تی شۆڕشگێڕ به‌رهه‌می پێشینه‌یه‌کی ۶ مانگ پێش کۆنگره‌ی ۸ هه‌شت بوو له‌گه‌ڵ مووجاهیدینی ڕه‌جه‌وی؟ ده‌نا برای به‌ڕێزم! کاک هاشمی خۆشه‌ویست، خۆ له کۆنگره‌ی ۱۳ دا لیستی فیکس کاری پێنه‌کرا، ئه‌دی چۆن بوو که ئه‌و ڕه‌فیقه دڵسۆزانه‌ی تۆ ناڕازی بوونی کۆنگره‌ی ۸ هه‌شتیان له کۆنگره‌ی ۱۳ دا دووپات و ئیجڕاکردهوه و دیسان دڵسۆزه‌کانی به‌ڕێزت پشتیان له حیزب و گه‌ل و ڕوویان له چۆلایی کرده‌وه؟ نه‌کا زمزمهی ئه‌وه‌یان به مێشکی دا هات بێت و بڵێن لێی گه‌ڕێ ئه‌مجاریش ئه‌و خه‌ڵکه به ده‌ردی ۸۰۰ نه‌فه‌ره‌که‌ی دۆۆۆۆۆۆۆۆۆڵهڕهقه ده‌به‌ین و دوایه خۆمان به ۴۴ نه‌فه‌ره‌وه ده‌گه‌ڕێینه‌وه و تا کۆنگره‌یه‌کی دیکه و دڵسۆزیه‌کی دیکه خواگه‌وره‌یه؟؟
کاک هاشم له بڕگه‌یه‌کی دیکه‌دا ده‌ڵێ: ئه‌رێ ڕێبه‌رایه‌تی شۆڕشگێڕ ئاشبه تاڵی کرد؟ من له جوابی ناوبراو دا ده‌ڵێم به‌ڵێ ئاشبه تاڵی کرد؟ له سه‌ر ئه‌ساسی ئه‌و ئه‌سڵانه؟
۱ـ هه‌رکه مووجاهیدن بنه‌وانی ئاوه‌که‌ی لێ به‌ستن، ئاشه‌که‌یان له گه‌ڕ که‌وتوو پڕۆسه‌که‌یان فه‌شه‌لی هێنا،
۲ـ له نێو گه‌مه‌ی سیاسی‌دا دۆڕان و به‌چۆک داهاتن،له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ڕوویانکرده هه‌ر شوێنێک جوابی ڕه‌دیان وه‌رگرته‌وه و پێیان ده‌وتن ئێمه ته‌نیا یه‌ک حیزبی دێموکرات ده‌ناسین،له ناوخۆی وڵاتیش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که هه‌رله بیدایهتیهوه خه‌ڵکیان له‌گه‌ڵ نه‌بوو،بگره ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵیشیان بوو پشتی تێکردن؟
۳ـ له بواری پهڕسوونێلهوه نه‌ک هه‌ر تهڕهقیان نه‌کردبوو به‌ڵکو ئه‌وه‌ی هه‌شیان بوو له ده‌ستیان دابوو، زیاتر له ۸۰۰ کادر و پێشمه‌رگه‌یان له‌گه‌ڵ خۆیان هه‌ڵگرت کاتی گه‌ڕانه‌وه ته‌نیا و ته‌نیا ۴۴ نه‌فه‌ریان هاتنه‌وه، له سکرتێره‌وه بگره تا ده‌گاته ئاشپه‌ز؟
۴ـ له بواری ماددیه‌وه سفر له ژێر سفر بوون، زیاتر له چه‌ند میلیۆن دیناری عراق، قه‌رزداربوون، حیزبی دێموکرات له فریا یان که‌وت و بۆ یدانهوه؟
۵ـ هه‌رچی، ئاڕشیو،تراکت، جه‌ریده و مێژووی هه‌یان بوو به ئیزافه‌ی خودی ڕێبه‌رایه‌تی شۆڕشگێڕ، هه‌ر هه‌موویان کفن و ده‌فن کران و له قه‌بر ڕاکران، ئێشتاشی له‌گه‌ڵ بێ ناویان له کوله‌که‌ی ته‌ڕدا نه‌ما؟ ئه‌دی کاک هاشمی زێده ئازیز! پێم ناڵێی ئه‌گه‌ر ئه‌وه ئاشبه‌تاڵ نه بێ، ئاشبه‌تاڵ چیه‌و چۆنه؟؟ کاک هاشم تازهدوای ۱۷ ساڵ ده‌یهه‌وێ مردوو زیندوو بکاته‌وه، هه‌رچه‌ند هه‌تاکو ئه‌مڕۆ هیچ دوکتۆرێک نه‌یتوانیوه له و بواره‌دا سه‌رکه‌وتوو بێ، به‌ڵام من هیوا ده‌خوزم بۆ کاک هاشم که له تاقی کاریهکهیدا ڕه‌نج به خهسارنهبێ؟
ئه‌نجا کاک هاشم ده‌ڵێ: ئه‌رێ ڕێبه‌رایه‌تی شۆڕشگێڕ، ته‌سلیمی دوژمن بۆ وه؟
له جوابی ئه‌م به شهدا ده‌ڵێم نه خێر ته‌سلیمی دوژمن نه بۆوه؟ به‌ڵام حاشا له وهناکرێ که ته‌سلیمی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بۆ وه؟ هۆیه‌که‌شی ئه‌وه بوو که جه‌ره‌یانێکی فیکری، سیاسی و ته‌شکیلاتی نه بوو، هه‌ر بۆیه هه‌ده‌فه‌که‌ی خۆی نه پێکاو له ئاکام دا تووشی نه‌هامه‌تی و کاره‌سات هات و له ده‌سپێکه‌وه که‌شتیه‌که‌یان غه‌رق بوو؟
نووسه‌ری بابه‌ت هه‌ر له ئیدامه‌ی ئه‌و به‌شه‌دا ده‌ڵێ: ئه‌رێ ئه‌وه‌ی کاتی خۆی ببووه هۆی سه‌رکی هه‌ڵوێستگرتنی ڕێبه‌رایه‌تی شۆڕشگێڕ، دواتر هه‌ڵه‌بوونه‌که‌ی بۆ ئێوه‌ش ده‌رنه‌که‌وت؟؟
لێره‌دا من باش بۆم ڕوون نیه‌و تێناگه‌م که ناوبراو چ مه‌به‌ستێکی هه‌یه؟ چوونکو وازع نه‌ینووسیوه؟ ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی شه‌هیدی هه‌میشه زینددوی گه‌ل دوکتۆر قاسملوو(یه) ئه‌وه نووسه‌ری بابه‌ت یا له مه‌قوله‌ی (هه‌ڵه) تێناگا، یا غه‌در له خۆی و وشه‌کانی و قه‌ڵه‌مه‌که‌ی و مێژژی سووری دوکتۆر قاسملوو ده‌کا، ئه‌گه‌ر ده‌یگوت ئه‌و که‌سانه(هه‌ڵه) بوون که ۸ ساڵ دژی دوکتۆر قاسملوو له سه‌نگه‌رێکی غه‌ڵه‌ت دا فوویان کردهقاوانه کونه‌که‌یان، به‌ڵام له خۆیان زیاتر که‌س گوێی لێ نه‌بوو و لێ ڕانه‌گرتن، له ئاکام دا (هه‌ڵه‌ی) گه‌وره و جوبڕان نه‌کراوی خۆیان هه‌ست پێکردو له کار‌و کرداره نا دروستهکنیان پاشگه‌ست بوونه‌وه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا به وه‌زعێکی زۆر شڕو شپرزه‌وه و زۆر به که‌متر گه‌ڕانه‌وه سه‌ر ڕێچکه‌و ڕێبازی دروست و ئوسووڵی ڕێبه‌ری به توانای حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، دوکتۆر قاسملوو. له هه‌ر که‌سایه‌تی و شه‌خسیه‌ت و پڕۆفسۆرو فه‌یله‌سۆفێک، پرسیاربکه‌ی مه‌عنای په‌شیمان بوونه‌وه یا پاشگه‌ست بوونه‌وه چیه؟ ڕێک ده‌ڵێن(هه‌ڵه) به‌ڵام جێگه‌ی داخه که به‌ڕێز! کاک هاشم، هه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕه دۆڕاوه‌کانی له ناو قۆچه‌قانی ناوه و خه‌ریکه به‌ره‌و سینگی خه‌ڵکانی بێ (هه‌ڵه) ده‌یهاوێ؟؟
کاک هاشم له بڕگه‌یه‌کی دیکه‌دا ده‌ڵێ: ئه‌وکات به مه‌به‌ستی ئاسانکاری و بۆ وه‌سه‌ریه‌ک که‌وتنه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی گه‌وره‌ی دێموکرات، له هه‌ڵوێستێکی تهواوئاگاهانه و دڵسۆزانه‌دا ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی ڕێبه‌رایه‌تی شۆڕشگێڕ، له مووشاویران و جێگره‌کانی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی ڕابگره تا ده‌فته‌ری سیاسی و شه‌خسی سکرتێر ،هه‌موویان له پێناو یه‌کگرتنه‌وه‌دا وازیان له پله‌ی ته‌شکیلاتی و کورسی هێنا؟ جارێ له پێش دا به کاک هاشم بڵێم که له ۴۴ نه‌فه‌ر ئه‌و هه‌مووه ده‌فته‌ری سیاسی و کۆمیته‌ی ناوه‌ندی وجێگر و مووشاویر و سه‌رکردایه‌تی و ……..کێ بوون و له کوێ بوون؟ ئه‌دی کادر و پێششمهرگهکان کامانه بوون.
با له‌وه بگوزه‌رێین، به‌ڵام له‌و به‌شه‌دا به داوای بوورین له کاک هاشم ده‌بێ بڵێم که چه‌واشه‌کاریه‌کی زۆر له نووسینه‌که‌دا هه‌یه؟ چوونکو هه‌ڵوێسته‌که‌یان مهجبوورانه بوو، نه‌ک دڵسۆزانه؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هاتنهوهکهیان ویستی دڵی خۆیان نه‌بوو، به‌ڵکو ئه‌رزی واقع و زه‌برو جه‌بری مێژوو بوو؟؟ هه‌روه‌ها له لایه‌که‌وه مه‌سعود ڕه‌جه‌وی تهسوی حیسابی له‌گه‌ڵ کردبوون و له لایه‌کی تریشه‌وه، زیاتر له یه‌ک مانگبوو کاک حوسێنی مه‌ده‌نی و کاک فه‌تاح کاویان مانیان گرتبوو و کیف و وهسایلهکانیان پێچا بۆ وه و ڕایان گه‌یاندبوو ئه‌گه‌ر به بێ مه‌رج نه‌ڕۆنه‌وه ناو حیزب، ئه‌وه خۆیان به پێی خۆیان ده‌ڕۆنه‌وه؟ ڵێرهشدا با کاک هاشم خۆی مووختار بێ و پێمان بڵێت ئا یا ئه‌و گه‌ڕانه‌وه‌یه دڵسۆزانهبوو یا مهجبوورانه؟؟
له بڕگه‌یه‌کی دیکه‌دا ناوبراو ده‌ڵێ: نزیک به ته‌واوی ئه‌و که‌سانه‌ی له ڕێبه‌رایه‌تی شۆڕشگێڕ دابوون، ئێستا له‌گه‌ڵ حیزبی دێموکراتن ناڵێ جیابوونه‌وه؟ ئه‌رزی کاک هاشم بکه‌م ئه‌وانه‌ی ئه‌وکات له سهتعی ڕێبه‌رایه‌تی شۆڕشگێڕدابوون، ئێستا ۵ نه‌فه‌رن. له به‌ده‌نه‌ش ۵ که‌سیان بۆ دانێ، ۵ به ئیزافه‌ی ۵ ده‌کاته ۱۰ نه‌فه‌ر.به‌ڵام ده‌بوایه له‌و ۱۰ نه‌فه‌ره ته‌نیا یه‌ک نه‌فه‌ریان ته‌ئیدی قسه‌که‌ی تۆی کردباو دووباره ڕێگای جیاکاری هه‌ڵنه‌بژاردبا و له‌ناو حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دا مابایه‌وه، ئه‌وکات ده‌موت ڕه‌فیقه کۆنه‌کانی کاک هاشم دڵسۆزن؟ به‌ڕاستی بۆم پرسیاره که چۆنه ناوبراو به که‌سانێک ده‌ڵێ دڵسۆز که هه‌مووجارێ بۆ جیاکاری نه‌فه‌ری یه‌که‌من؟؟؟؟
له ئه‌ده‌بیاتی هاوڕێیانی حدک،دا جومله‌یه‌کی زۆر نامۆ و ناپه‌سه‌ند هه‌یه که له نووسین و دیالۆگ و بابه‌ت و نه‌شریات و حه‌تا له مێدیاکهشیاندا به‌کاری دێنن و نووسه‌ریش به‌کاری هێناوه، هه‌رچه‌ند من به واژه‌یه‌کی دواکه‌وتوانه‌ی ده‌زانم، هه‌ربۆیه زۆرم خۆ هێناو برد که به کاری نه‌هێنم، به‌ڵام له کۆتایی دا وتم به‌کاری بێنم با ۹ ش بێته سه‌ر ۱۰ی، ئه‌ویش واژه‌ی کای کۆنه؟ به‌ڕێز! کاک هاشم ده‌ڵێ: نامهه‌وێ کای کۆن به بابکهم؟ به‌ڵام خۆ لێره‌دا باس له حدکا و حدک(ه) ئه‌دی خێره به ڕێزیان هاتوون له نۆروێژ کایه‌ک به بادهکهن، که ۱۷ ساڵه له کادێنه ڕووخاوه‌کانی دۆڵهڕهقهدا ڕزیوه و له پاڵیهکدا ترشاوه؟؟ له‌گه‌ڵ ڕێزم دا بۆ هه‌موویان، به‌ڵام ئه‌و ڕه‌فیقه کۆن و دڵسۆزانه‌ی کاک هاشم، گیرفانه‌کانی خۆیان له کا ئاخنیوه و له هه‌رشوێن و جێگه‌یه‌ک یا کۆڕ و مه‌حفه‌لێک هه‌رکه فشاریان بۆ هات، سووک ده‌ستێک به گیرفانیان دا ده‌که‌ن و مستێک کای کۆن ده‌ردێنن و به بای ده‌که‌ن؟؟ ئه‌وه له حاڵێکدایه که خۆیان به حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ده‌ڵێن: کای کۆن به بادهکا؟؟
من لێره‌دا با سه‌که‌ی به‌ڕێز! کاک هاشم، له ۲ ته‌وه‌ره‌ی بێ ئاکام و نا سه‌رکه‌وتوودا ده‌بینم، ۱ دووباره‌کردنه‌وه‌ی ئه‌و قسه‌و قسهلۆکه بێ بنه‌ماو ته‌وهین ئامێزانه‌یه که له دۆڵه‌ڕه‌قه، به ڕێبه‌ری شه‌هیدی حیزبی دێموکرات ده‌وتران و له دوایی دا بوون به بڵقی سه‌ر ئاو به شایه‌دی هه‌موومان به ئیزافه‌ی کاک هاشم ڕۆسته‌میش. ۲ـ له ژێر خاک ده‌رهێنانه‌وه‌ی ئێسک و پڕووسک و ئیسکلێتی ئه‌و ڕه‌فیقه دڵسۆزانه‌ی خۆی که قاڕه‌مانی داستانی دۆڵه‌ڕه‌قه بوون و گوایا جارێکی دیکه ده‌توانێ ڕوحیان بێنێته‌وه به‌ر؟؟
له کۆتایی دا ئه‌وه به کاک هاشم ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر تۆ ئازاد وسه‌ربه‌ستی له‌وه‌ی که به نا حه‌ق به ڕێبه‌رێکی نابغهو شه‌هیدی حیزبی دێموکرات بڵێی (هه‌ڵه) یا (هه‌ڵه) بووه، ئه‌وه هه‌زاران که‌سیش هه‌یه که به حه‌ق به‌وکه‌سانه بڵێن که به دوکتۆر قاسملوو ده‌ڵێن (هه‌ڵه) یا (هه‌ڵه) بووه، ئه‌وه ئێوه هه‌ر له‌وڕۆژه‌وه که هاتوونه سه‌ردونیا هه‌ڵه بوون و هه‌ڵه‌ن هه‌تاکو ئاخرین ساته‌کانی ژیانتان؟ چوونکه خۆ دوکتۆر قاسملوو له ڕێگای وه‌ده‌ست هێنانی حه‌قی نه‌ته‌وه‌ی کورد داگیانی به‌خشی؟
به داخه‌وه کاک هاشم، له حه‌قیقه‌ت لاده‌دا ده‌نا ئه‌و حه‌قیقه‌ته حاشا هه‌ڵنه‌گره‌ی په‌رده پۆش نه‌ده‌کرد،ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که ۵ ڕه‌فیقه قهدیمیهکهی ۸ ساڵ له دۆڵه‌ڕه‌قه به دوکتۆر قاسملوو یان گوت(هه‌ڵه) به‌ڵام له ئاکام دا له کار و کرداره دزێوه‌کانیان په‌شیمان بوونه‌وه و به‌و حهڕهکهتهشیان (هه‌ڵه)که‌یان له مێژووی خۆیاندا تۆمارکرد و هاتنه‌وه ژێر ڕێچکه‌و ڕێباز و سایه و سێبه‌ری دوکتۆر قاسملوو و ئێستا ئه‌وه ۱۷ ساڵه به ڕێبه‌ری شه‌هیدی خۆیانی ده‌زانن و به ناوی ئه‌و بلیمه‌ته‌وه حیزبایه‌تی ده‌که‌ن و ڕۆژی شه‌هید بوونی ماته‌م ده‌گرن ه و ڕۆژی له دایکبوونی جێژن ده‌گرن؟؟؟؟ لێره‌دایه که ده‌رده‌که‌وێ هه‌ڵه و هه‌ڵه‌کاران کێ بوون و کێن؟؟؟؟
سولەیمان ئەحمەد نژاد
2014-02-20
……………………………………
دەقی بابەتی کاک هاشم کە لە ماڵپەڕی خۆی واتە رۆژهەڵات تایمز وەرگیراوە
لە پەراوێزی دیالۆگی دێموکراتەکاندا
چوار شەممە, 05 فێبرواری 2014
وڵامێک بۆ کاک حەمەنەزیف قادری
هاشم رۆستەمی– باس کردن لە رەوتی دیالۆگی نێوان دوو لایەنی دێموکرات بۆ چارەسەری کێشەکانیان‌و چۆنیەتی گەیشتن بە رێگا چارەیەک کە پەسندی هەردوو لایان بێ، بابەتی سەرەکی ئەم وتارە نیە. بەڵام وەک کەسێکی کە بەشێ هەرەزۆری تەمەنی خۆم لە ریزەکانی حیزبی دێموکرات‌دا، بۆ بەروپێش بردنی خەباتی نەتەوایەتی گەلەکەمان تەرخان کردوە، ئارەزوو دەکەم کە ئاکامی ئەم دیالۆگە بگاتە ئاستێک کە هێچ کێشەیەک لە نێوان دێموکراتەکاندا نەمێنێ.
بەڵام ئەوەی لەم دوایانەداو لە پەراوێزی ئەو دیالۆگەدا، سەرنجی منی بۆ لای خۆی راکێشاوە، ئەوەیە کە بۆچی لەم سەردەمەداو راست لە “گەرمەی ئەو دیالۆگەدا” لە راست‌و چەپەوە هەوڵ دەدرێ کە بەشێک لە مێژووی حیزب چەواشە بکرێ‌و یەکگرتنەوەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران رێبەرایەتیی شۆرشگێر، کە ناوی وەسەریەک کەوتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموکراتی لە سەر داندراو لە ١٩ی بەفرانباری ١٣٧٥دا ” فەزایەکی مەلەکوتی” بۆ تێکۆشەرانی راستەقینەی دێموکرات پێکهێنا، نەک وەک یەکگرتنەوە بەڵکوو وەک هاتنەوەی رێبەرایەتیی شۆرشگێر باس دەکەن.
ئەمە راستە کە هەر ئەو کات و تا ئێستاش چەند کەسێک، لە سەرووی هەمووشیان سکرتێری ئێستای حدكا دەبیندران، کە موخالیفی ئەو یەک گرتنەوەیە بوون‌و ئەوان‌و هاوفکرەکانیان لە نێو حیزب‌دا، قەت رێزیان لە بریاری یەکگرتنەوەو وەسەریەک کەوتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموکرات نەگرتو وێردی سەرزمانیان “گەرانەوەی برادەرانی دۆڵێ”و قسەو بابەتی لەو جۆرە بوو.
لەم دوایانەشدا دوو جار بە شێوەی رەسمی، هەم لە تیشک تیڤی و هەم لە رۆژنامەی کوردستان ئۆرگانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، کاک حەمەنەزیف قادری ئەندامی دەفتەری سیاسی‌و سەرۆکی دەستەی دانووستانکار لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستان، ئەو باسەی زیندوو کردۆتەوە هەر بە ئەدبیاتەکەی تایبەت بە خۆیان باسی ئەو کات دەکات. ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئەوان رێککەوتنامەی ئەوکاتیان وەک گەڵاڵەی خۆیان بۆ دیالۆگ داوە بە حیزبی دێموکراتی کوردستان. کاحەمە نەزیف لەو دیمانانەدا کە کردوونی باس لە شكستی ئەزموونی رێبەرایەتیی شۆرشگێر دەکاتو لە دیمانە لەگەڵ رۆژنامەی کوردستاندا دەڵێ: “چون بە ناوێكەوە خۆیان ناساند كە دووپاتكردنەوەی ئەزموونی شكست خواردووی ئەو هاوڕێیانە بوو كە لە كۆنگرەی ٨ جیابوونەوە.”
لێرەدا پرسیار ئەوەیە، ئەگەر بە راست ئەو ئەزموونە ئەزموونێکی شکست خواردوویە، ئەدی چۆنە ئەو رێککەوتننامەیەی ئەو کاتتان وەک گەڵالەی خۆتان بۆ دیالۆگ داوە بە حدک. مەبەستتان لەمە چێە؟ ئایا دەتان هەوێ بە حدک بلێن وەرن با لە سەر گەڵالەیەک رێککەوین کە لە داهاتوودا دەبێتە بەڵگەی شکستی خۆتان!
لە پێوەندی لەگەڵ بەکار هێنانی دەستەواژەی شکست بۆ رێبەرایەتی شۆرشگێر دا سەرنجی کاک حمەنەزیف و هاوبیرەکانی بۆ چەند خاڵ رادەکێشم.
١–لە پێوەندی لەگەڵ لێک‌دابرانی کۆنگرەی ٨دا، کاک حەمەنەزیف دەڵێ ئینشعابی کۆنگرەی ٨ جەنبەی تکنیکی هەبوو. ناوبراو زیرەکانە خۆی لە باسکردنی ئەو گرفتە تکنیکیە دەپارێزێ دەڵێ:
“جیابوونەوەی كۆنگرەی ٨ زیاتر لایەنی تكنیكی بوو تا لایەنی فیكری. چون ئەو هاوڕێیانە كە لە كۆنگرەی ٨ی حیزب جیابوونەوە بە ناوی ڕێبەرایەتیی شۆڕشگێر خۆیانیان ناساند، لە ڕاستیدا هیچ بنەمایەكی سیاسی‌و ڕێكخراەیی لە ئارادا نەبوو، كۆمیتەی ئامادەكاری ئەو كاتی كۆنگرەی ٨ میكانیزمی هەڵبژاردنی ئەندامانی ڕێبەريی بە لەبەر چاو گرتنی بارودۆخی سیاسيی ئێران‌و بزووتنەوەی كورد شێوەكاری حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانى هێنایە بەر باس‌و خستیە بە نەزەری نۆێنەرانی كۆنگرەو لەلایەن كۆنگرەوە پەسەند كرا. ئەوان بەوە ڕازی نەبوونو جیابوونەوەی خۆیانیان ڕاگەیاند و لە حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران دابڕان“
کاک حەمەنەزیفی بەرێز! بۆ بە روونی ناڵێ لە کۆنگرەی ٨دا هەڵبژاردنی رێبەرایەتی حیزب بە شێوەی لیستەی فیکس بوو و ئەو کەسانەش بەو شێوە هەڵبژاردنە رازی نەبوونو “جوودا” بوونە. دەفورمووی بە لەبەرچاو گرتنی بارودۆخی سیاسی ئێران‌و بزووتنەوەی کورد کۆنگرە ئەو مکانیزمەی (لیستی فیکس) بۆ هەڵبژاردن پەسند کرد.
بە راستی کام بار‌و دۆخی سیاسی ئێران‌و بزووتنەوەی کورد ئەوەی دەخواست؟ ئەو شێوە هەڵبژاردنە کام گرفتی سیاسی ئێران‌و بزووتنەوەی کوردی چارە سەر کرد؟ ئایا ئەو مکانیزمە زەربەیەکی قورس‌و گرانی لە پەیکەری حیزب بە گشتیی نەداوە؟ دەبێ ئینسان چەندە سادەو ساویلکە بێ کە ئاکامی ئەو زەربەیە، ئێستاش لەسەر جەستەی هەموو حیزب نەبینێ؟! زۆر ناچمە نێو ئەو باسە، بەڵام ئەگەر ئەو مکانیزمە هەڵبژاردنە شێوەیەکی دروست بوو، بۆچی دواتر‌و لەهیچ کۆنگرەیەکدا جارێکی‌تر کاری پێنەکرا! خۆ ئێوە ئەوەندی بۆتان کرا خەڵکتان بەوە تاوانبار کرد کە گۆیا لە رێبازی شەهید دوکتور قاسملویان لاداوە! ئەی بۆچی ئێستا ئەو مکانیزمە کە لە کۆنگرەی ٨ دا دوکتور قاسملوو داینا، ئێوە رەچاوی ناکەن؟ نەکا “ئێوەش لە رێبازی شەهید دوکتور قاسملوو لاتان دابێ!
٢–ئایا بەرێزتان وەسەریەککەوتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموکرات، بە شكستی رێبەرایەتیی شۆرشگێر دەزانی؟ ئایا پێتان خۆش‌بوو حیزب هەر دوو پارچە بێ‌و حدکا رێبەرایەتیی شۆرشگێر‌و حدکا هەر لە ململانێدا بان‌و دیاردەی دوو دێموکراتی بەردەوام بوایە؟
٣–لەوانەیە بەرێزتان و هاوبیرەکانتان، ئەو کارە گەورەیەی کە ئەوکات رێبەرایەتیی شۆرشگێر، لە پێناو بەرژەوەندیی گشتیدا‌و بە نییەتی وەسەریەک کەوتنەوەی سەرجەم دێموکراتەکاندا کردی بە شکست بزانن! وەبیر خوێنەرانی بەرێزی ئەم بابەتە دێنمەوە کە ئەو کات بە مەبەستی ئاسانکاریی بۆ وەسەریەککەوتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموکرات، لە هەلوێستێکی تەوا ئاگاهانەو دڵسۆزانەو ئازایانەدا، ئەندامانی سەرکردایەتی رێبەرایەتیی شۆرشگێر، لە مـوشاویرانو جێگرەکانی کۆمیتەی ناوەندی را بگرە تا دەفتەری سیاسی‌و شەخسی سکرتێر، هەموویان لە پێناو یەکگرتنەوەدا وازیان لە پلەی تەشکیلاتی (کورسی) خۆیان هێناو حازر بوون وەک کادرو ئەندامی حیزبی درێژە بە تێکۆشان بدەن. ئەو هەڵوێستە شۆرشگێرانەیە ئەوەندە گەورە بوو کە بەداخەوە دوای ١٧ ساڵ ئێستاش ئەو بەرێزانە بۆیان هەزم نەبووەو بە شكستی دەزانن!
ئەگینا کامە شکستە؟!
ئەرێ رێبەرایەتیی شۆرشگێر ئاشبەتاڵی کرد؟! ئەرێ تەسلیمی دوژمن بۆوە؟!
ئەرێ ئەوەی کاتی خۆی ببووە هۆی سەرەکی هەڵوێست گرتنی رێبەرایەتیی شۆرشگێر، دواتر هەڵە بوونەکەی بۆ ئێوەش دەنەکەوت؟ ئەرێ ئەو دروشمە سیاسییانەی کە ئەوکات رێبەرایەتیی شۆرشگێر وەک رێبازی خەباتو سیاسی خۆی دیاریی کردبوون، ئێستا نەبوونەتە خەتو رێبازی بەشی هەرە زۆری حیزب‌و رێکخراوە کوردستانییەکان؟
یا ئەگەر “رێبەرایەتیی شۆرشگێر”، بە قەولی ئێوە شکستی خواردوە، بۆچی ئێستاش ئێوەو کەسانی دیکەش بە نارەوا ئیددیعا دەکەن کە ئەندامانی رێبەرایەتیی شۆرشگێر، یەکیەتی تەشکیلاتیی خۆیان پاراستووە! کامەیان راستە؟ شکست خواردن یا پاراستنی وەحدەتی تەشکیلاتی!؟ بێگومان هیچ کامیان. ئەمانە ساختەو پاختەی زەینی ئەو کەسانەن کە مەسەلەکان بەوجۆرە دەبینن کە بۆخۆیان دەیانهەوێ، نەک بەو جۆرەی کە هەیە. بێگومان ئەو بەرێزەو هاورێکانی دەزانن کە بۆ جەرەیان یا حیزبێکی سیاسی، ئەوە بە شکست حیساب دێت کە بەکردەوە نادروست بوونی هەڵوێستو رێبازە سیاسییەکەی سەلمێندرابێ. بەڵام خۆ ئەگەر هەر کەمێک بە ئیسافەوە و دوور لە دەمارگرژی، کلاوی خۆیان بکەنە قازی، بۆیان دەردەکەوێ کە رێبەرایەتیی شۆرشگێر نەک هەر شکستی نەخواردوە، بەڵکوو سەرکەوتووش بووە.
سەرکەوتوو بووە چونکە دروست بوونی هەڵوێست و سیاسەتەکانی حاشایان لێناکرێ. سەرکەوتوو بووە چونکە بەپێچەوانەی ئێوەمانان کە دەست بۆ زۆر کاری غەیرە تەشکیلاتی دەبەن بۆ دابینکردنی کورسی‌و دەسەڵاتی حیزبی، ئەوان بۆ وەسەریەک کەوتنەوەی حیزب، لە مەوقعیەتی تەشکیلاتیی خۆیان گوزەرانو بە کردوە سەلماندیان کە بۆ ئەوان وەحدەتی حیزب لە سەرووی پلەی تەشکیلاتییە.
کاک حەمەنەزیف لە بەشێکی دیکەی وتوێژەکەیدا لە پێوەندی لە گەڵ لەتبوونی حیزب دوای کۆنگرەی ١٣دا دەڵێ: “بەگشتی ئەم جیابوونەوە هیچ هۆیەكی نەبوو و پاساو هەڵگر نیە”. پێموایە کاک حەمەنەزیفو رەفیقەکانی بۆ خۆیان لەهەموو کەس باشتر دەزانن کە ئەو لەتبوونە هەروا ” ابتدا بە ساکن” رووی نەداوەو ریشەکەی کەمێک بۆ دواوە دەگەرێتەوە. ئاخر بەرێزم! ئێوە هەر لە ر ۆژی ١٩ی بەفرانباری ١٣٧٤را، واتە رۆژی یەکگرتنەوەی حیزب، گەرای دوو دەستەگیو بناخەی لەتبوونێکی دیکەتان دارشتو لەنێو تەشکیلاتی رەسمی حیزب‌دا بە نهێنی تەشکیلاتێکی دیکەتان دروست کرد.
سەرەرای ئەوەی کە لە کۆنگرەی ١٢ دا بریار درابوو هەر چەشنە دەستەبەندیو مەحفەلگەراییەک لە نێو خۆی حیزب‌دا وەک خەیانەت بە حیزب حیساب دەکرێ، کەچی ئێوە بێ سەرنجدان بەو بریارە رایەڵکەیەکی نهێنیتان ساز کردبوو. لە دەرەوەی وڵات بە نهێنی کۆبوونەوەی پاڵتالکیتان دەگرتن، نەفەری یەکەمی جەناحەکەشتان کە ئەوکات دەسەڵاتی تەشکیلاتی حیزبی بەدەست بوو، دوور لە بریاری رەسمی‌و بە نهێنی نامەی بۆ هاوبیر و هاوجەناحەکانی نووسیبوو و بۆ شێوە کودتایەکی تەشکیلاتی، خەتو بەرنامەی دابوونێ. ئەو نامەیەش حاشای لێناکرێ، لای من‌و لای کەسانی دیکەش دەست دەکەوێ.
جگە لەوانە دوای کۆنگرەی ١٣و گرتنەدەستی دەسەڵاتی حیزب، وەک سەرکردە سەرکەوتووەکانی بەرەی شەر، بە خۆتاندا روانی‌و سیاسەتی حەزف‌و تەردتان گرتە پێش‌و حیزبتان بە سەر دوو بەشی خودی‌و غەیرە خودی دا دابەشکردو بە کردەوە حیزبتان کردبۆ دوو. کۆبوونەوەو کۆنفرانسەکانتان کردنە مەیدانی تیرۆری کەسایەتیی ئەو کەسانەی کە بە جۆرێک رەخنەیان لێدەگرتن. نامهەوێ کای کۆن بە با بکەمو برینەکان وەکولێنم، ئەگینا ئەم باسانە ئەوەندە زۆرن کە زۆر لەوە پتر هەڵدەگرن.
بێگومان مەبەستی سەرەکەی ئەو بەرێزانە لە وروژاندنی باسی یەکگرتنەوەی ١٧ ساڵ پێش ئێستا‌و خستنەوە ژێر پرسیاری رێبەرایەتیی شۆرشگێری ئەوکاتو کای کۆن بە بادا کردن‌و زەقکردنەوەی ئەو رێککەوتننامەی ئەو کات، بۆ ئەوەیە کە دردۆنگیو دوو دڵی‌و ناکۆکی بخەنە نێو ریزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان، چونکە شاراوە نیە کە نزیک بە تەوای ئەو کەسانەی کە کاتی خۆی لە رێبەرایەتیی شۆرشگێردا خزمەتیان دەکرد، ئێستا تێکۆشەری حیزبی دێموکراتی کوردستانن. بۆیە پێویستە ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستان وریا بن‌و یەکگرتوانە بەرپەرچی ئەو “تاکتیکە” بدەنەوە.
تێبینی: لە کۆتاییەکانی نووسینی ئەم بابەتەدا بووم کە زانیم حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پلینۆمی کۆمیتەی ناوەندی گرتووەو بۆ دیالۆگ لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستان دەستبەرداری گەڵالەکەی پێشوو (ئەوەی ١٧ سال بەر لە ئێستا) بوون‌و ئەوجار گەرانەوە بۆ کۆنگرەی ١٣یان کردۆتە بنەمای دیالۆگ. کۆنگرەیەک کە ئاکامەکەی لەتبوونی حیزبی لێکەوتەوە!
بابەتەکانی پەیوەندیدار
- جوێ بوونەوەکان
لە ئینشعابەوە بۆ یەكگرتنەوە ، وتووێژ لە گەڵ کاک حەمە نزیف قادری