"an independent online kurdish website

من وه‌کو کورێک پێم وایه‌ که‌ ئه‌م کرده‌وانه‌ی مالیکی تازه‌ لێلێیه‌و لۆلۆی هێشتان ماوه‌،دیاره‌ که‌ ده‌وله‌تی عێراق له‌ هه‌موو رۆژگارێک دا که‌ بتوانێت و بۆی بلوێت،

هه‌رچی که‌ ره‌فتاره‌کانی خه‌راپی دیرینه‌ی خۆیانه‌ دژ به‌ گه‌لی کورد پیاده‌ی ده‌که‌ن و  به‌م شێوه‌ ناله‌باره‌وه‌ ئه‌مجامی ده‌ده‌ن، که‌ نایانه‌وێت هه‌رگیز گه‌لی کورد ئارام بگرێت و بتوانێت وه‌ک گه‌لانی ئازادیخوازو سه‌ربه‌خۆ بژیت،ئه‌وان ڕژێمانه‌ی یه‌ک له‌ دوای یه‌کی عیراقی له‌ ڕابوردوو و ئه‌مرۆ دا که‌ له‌ سایه‌ی هه‌ر لایه‌نێکی عاره‌بی عیراقیوه‌ بێت،ئ ه‌وا هه‌مان کاره‌ ناره‌وا ونایاسایی و زشته‌کانی وه‌ک ڕابووردو به‌ سه‌ر گه‌لی کورد ده‌سپێننه‌وه‌ و ئاماده‌ن بۆ هه‌رکارێکی نه‌خوازراو و ناڕه‌وا له‌ هه‌موو کاتێک دا دژ به‌ گه‌لی کوردو کوردستان، که‌ هه‌میشه‌ ده‌یانه‌وێت ئه‌نجامی بده‌ن، ئه‌وان کارانه‌ی هه‌موو ڕژێمه‌کانی عیراق چ‌ له‌ ڕابردوو چ‌ ئه‌مرۆکه‌ هیچ جیاوازیه‌کیان نیه‌ لە گه‌ل یه‌کتر که‌ به‌رامبه‌ر به‌ کوردو کوردستان ده‌یکه‌ن،هه‌مان کاره‌ ناپه‌سه‌ندو ناره‌وکانی که‌ له‌ ڕابووردو ئه‌نجام دراوه‌ و دژ به‌ کوردستان هه‌موو شتێک کراوه‌، ئه‌مرۆش و سبه‌ و دوسبه‌ش، هه‌ر که‌سایه‌تیه‌کی عەڕه‌بی عێراقی که‌ بێنه‌ سه‌رکار وه‌ک یه‌کن و هه‌رگیز به‌رامبه‌ر به‌ کورد چاک نابن و ئه‌وه‌ی دژ به‌ گه‌لی کورد و کوردستان  که‌ له‌ ده‌ستیان بێت ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، به‌نیسبه‌ت ڕژێمی عیراقیەوه‌ هه‌مان تاس و حه‌مان حه‌مامه‌ و نایانه‌وێت گه‌لی کورد ئاسوده‌‌ بێت.

هه‌موو مرۆڤ دۆستێک ئه‌م ڕاستیه‌ چاک ده‌زانێت هۆکاره‌کانی چین و جه‌نابی مالکی بۆچ ئاوا به‌ربۆته‌ گیانی کورد و قوتی ژیانی خه‌لکی کوردستان ده‌بڕێت و مه‌به‌سته‌کانی ڕژێمی مالکی چی له‌ کورد ده‌وێت،  گه‌لۆ کێ بێت ئه‌م راستیه‌ چک نه‌زانیت که‌ ساله‌های ساڵه‌ رژێمه‌کانی عیراقی چۆن گه‌لی کوردیان توش به‌ کاره‌سات وناله‌باری و ناڕه‌وایی کردوه‌ و هه‌رچی توانیویانه‌ بۆ نه‌مانی گه‌لی کورد کردویانه‌ و له‌ به‌ر چاوی هه‌موو جیهانیان بڕیاری قڕ کردی گه‌لی کوردیان داو به‌ هه‌موو جۆره‌ چه‌کێکی قه‌ده‌غه‌ کراوی نێو ده‌وله‌تی و کۆمه‌ل کوژی هه‌ولی له‌ ناو بردنی گه‌لی کوردیان دا، به‌ڵام له‌ گه‌ل ئه‌و هه‌موو دڕنده‌ییو جه‌کی کیمیایییانه‌وه‌ نه‌یان توانی کورد له‌ ناو به‌رن و چۆک به‌ گه‌لی کورد دابده‌ن، داگیرکه‌رانی تازی هه‌رگیز ده‌رز وه‌رناگرن، هه‌موومان  ئاکامی دکتاتۆره‌که‌‌ی به‌غداشمان بینی که‌ چی وه‌سه‌ر هات!!به‌ڵام ئه‌مرۆش وا ده‌بینین که‌ مالکی به‌وپه‌رێ دکتاۆریانه‌وه‌ هه‌ولی کوشتنی گه‌لی کورد له‌ ڕێگای بڕینی بودجه‌و قوتی ژیانی مال ومنداڵی خه‌ڵکه‌وه‌ دژ به‌کوردستان ده‌دات و شه‌ڕی ئابووری دژ به‌ کوردی خستۆته‌ گه‌ر،که‌ ئه‌مه‌ش کارێکه‌ هیچ جیاوازی که‌متر نیه‌ له‌ کاری جینوسائید کردنی خه‌ڵکی کورد، کارێکه‌ دژ به‌ هه‌موو یاسای مرۆڤایه‌تی و ئاین و مرۆڤ دۆستیه‌ که‌ ڕژێمی عێراق به‌ سه‌رکردایه‌تی مالکیوه‌ وا پیی هه‌ڵساوه‌،ئ ێمه‌ی کورد ده‌بێت ئه‌وان ڕاستیانه‌ هه‌رگیز له‌ یاد خۆمان نه‌به‌ینه‌وه‌ که‌ گه‌لی کورد قه‌ت ناکرێت که‌ ‌ به‌ ئاسوده‌یی له‌ گه‌ل عاره‌بان دا بژێت و به‌م شێوه‌ بیانه‌وێت که‌ ره‌فتار له‌ گه‌ل کوردستانه‌وه‌ بکه‌ن، ته‌نیا چاره‌سه‌ری بۆ گه‌لی کورد جیابوونه‌وه‌یه‌ له‌ عێراق.

 ئێمه‌ کوردین و ئه‌وان عەڕه‌بن و دوو میلله‌تی زۆر لێک جیاین و ساله‌های ساله‌ که‌ ژێر ده‌سته‌ی ئه‌وان عاره‌بانانه‌ین و مال و سه‌روه‌ت و سامان و نه‌وت و کانی گه‌لی کورد و هه‌موو شتێکمان له‌ ژێر ده‌ستی عاره‌ب دابووه‌ ، ئه‌مرۆش  ئه‌وان عاره‌بانه‌ ده‌یانه‌وێت که‌ هه‌مان شێوه‌ ره‌فتاریان دژ به‌ کوردو کوردستانه‌وه‌ هه‌بێت و کورد له‌ ژێر چه‌پۆکی ئه‌وانه‌وه‌ بمێنته‌وه‌ و بژیت،ب ه‌ڵام ده‌بێت هه‌موو کوردێک به‌ هه‌ستی پاک وبیرو باوه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی کوردایه‌تیوه‌ ئه‌م شێوه‌ ژیانه‌ی کورد له‌ یادی خۆی بباته‌وه‌و، چاک بزانێت تا کوردیش نه‌بێت به‌ خاوه‌نی خۆی و چاره‌نوسی خۆی و ده‌وله‌تی خۆی خۆی  چاره‌نوسی خۆی له‌ ده‌‌ست خۆیه‌وه‌ نه‌بێت، ئه‌وا زۆر مه‌حاله‌ که‌هه‌رگیز بتوانین له‌ ناو مال و کاشیانه‌ی خۆمانه‌وه‌ به‌ ئاسوده‌یی و ئارامی بژێن وکوردستانێکی سه‌رکه‌وتوو و پێشکه‌وتووی خۆمان‌هه‌بێت، ده‌بێ هه‌موو تاکێکی کورد له‌م کوردستانه‌ ته‌نیا بیر له‌وه‌ بکاته‌وه‌ که‌ ئه‌م ڕه‌فتارانه‌ی عاره‌به‌کان له‌ به‌غداوه‌ هه‌میشه‌ییه‌و هه‌رگیز نابن به‌ دۆستی گه‌لی کورد، ئه‌مرۆ له‌ ده‌ستیان بێت شاره‌کان وهه‌موو ناوچه‌کانی کوردستان داگیر ده‌که‌نه‌وه‌و گرفته‌کان بۆ گه‌لی کورد  زیاترده‌سازن.

 هیچ جیاوازیه‌ک له‌ نێوان سه‌دام و هه‌موو ئه‌وانه‌ی که‌ ئه‌مرۆ له‌ به‌غدا له‌سه‌ر کارن و یان سبه‌ی له‌ به‌غدا دێنه‌ سه‌رکار نیه‌، ئه‌وان هه‌موویان به‌یه‌که‌وه‌ دژ به‌ کوردستان یه‌ک بیرو باوه‌رو هه‌ستن و نایانه‌وێت گه‌لی کورد ئاسوده‌ ببێت و هه‌رگیز وه‌ک دۆستێک به‌رامبه‌ر به‌ گه‌لی کورد له‌ هه‌موو ڕویه‌که‌وه‌ قه‌ت ره‌فتار ناکه‌ن، ئه‌مرۆ که‌ قوتی  ژیانی گه‌لی کورد بێ شه‌رمانه‌ ده‌بڕن و بڕیویانه‌، ده‌بێت کورد ئه‌مه‌ بکات به‌ ئه‌نده‌رزو چاک بیری لێ بکاته‌وه‌، ئه‌وه‌ بزانین هه‌تا له‌ ژێر ده‌ستی ئه‌وان بین و چاومان له‌وانه‌وه‌ بێت که‌ ژیانی کورد مسۆگه‌ر بکه‌ن،ئه‌مه‌ کاریانه‌و، هه‌رکات بیانه‌وێت ئاوا دژمان ده‌وه‌ستن و ئه‌گه‌ر هێزو تواناشیان هه‌بێت ئه‌وا هێرشمان بۆ دێنن و هه‌موو کوردستان وه‌ک ڕابوردو لێ ده‌که‌ن و داگیری ده‌که‌نه‌وه‌،به‌ڵام ده‌بێت کورد ئه‌مجاره‌ بڕیاری چاره‌نووسی خۆی بدات وچیتر به‌م شێوه‌ی که‌ هه‌یه‌ له‌ ڕژێمی به‌غدا قه‌بول نه‌کات وخۆی بکات به‌ خاوه‌نی خۆی و بڕیاری هه‌میشه‌یی  خۆی بۆ کوردو کوردستان بدات.

 22.2.2014

 هه‌ولێر

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی