درێژەی داڕشتنی پلانی ئاخرین هێرش
٢-ستونی گارد،پێک هاتبولەهەنگی پیادەی پەهلەوی،هەنگی پیادەی ڕەزاپور،یەک سواران سواری،
یەک ئاتەشباری ڕوسی، چوار عەڕادە تۆپ بەسەرکردایەتی سەرتیپ فەزلوڵاخانی زاهیدی(ناوی پێشوی بەسیر دیوان بو)
٣-ستونی شیمالغەرب پێک لە دوو هەنگی پیادەی لەشکری ئازەربایجان، یەک سوارانی ئیکتیشاف، یەک ئاتەشبار، چوارعەڕادەی ڕوسی شاخیبەسەرکردایەتی سەرتیپ حسێن موقەدەم
٤-ستونی سوارە پێک هاتبو لەهەنگی سواری لەشکری شیمالغەرب، هەنگی سواری خاوەن چەکی قورسی مەرکەز، یەک ئاتەشباری شنایدەری سەحرایی، یەک دەستە تۆپخانەی ئەبوخوفی سەحرایی، بەسەرکردایەتی سەرهەنگ کریلائی عەلی خان نەخچەوان.
٥-شەڕکەرانی غەیرە نیزامی کە هەزار کەس بون بەسەر پەرەشتی ئەفسەرانی ئەرمەنی.
٦-ئاتریادی هەمەدان بەسەر کردایەتی سەرهەنگ ڕەزاخان کندی بۆ ئیحتیات لەبەر دەستی فەرماندەیی گشتی دانرابو.
٧-سەرهەنگ مەحمودخانی پولادین لەگەڵ هێزێکی بچوکی نیزامی و سواری چریک و ژاندارمری،لەساخلوی نیزامی خوی بن.
هێزەکانی دەوڵەت بە هەموی بریتی بو لە٨ هەزار پیادەو یەک هەزار سوارو پێنج هەزار چریک و یەک هەزار سوارو پ ێنجهەزار چریکو یەک هەزار شەڕ کەری غەیرە نیزامی کە تێکڕا دەیکردە ١٥هەزار کەس، هێزی دەوڵەت بە بێ شەڕ لە سەنگی کازم دابەزیبەمەش جێگە پێیەکی گرنگی لە ناوچەکانی شۆڕش دا کردەوە، لەوێوە دەیان توانی هێرش دەس پێ بکەن، کازم هەمو تاقمەکەی خۆی بۆ چاوساغی ئەرتەش تەرخان کردو کوێرە ڕێگەکانی چەهریقیان پێشان دان.
فەرماندەی گشتی((حوکمی عەمەلیاتی جەنگیی))بەمجۆرەی لای خوارەوەی بەهەمو سەرکردەکان ڕاگەیاند.
ئاـ ستونی گارد،هەنگی پیادەی پەهلەوی،هەنگی پیادەی ڕەزاپور، یەک سوارانی سوارەی ئیکتیشاف، یەک ئاتەشبار ، چوار ئەرابەی کوهستانیلەژێر سەرکردایەتی فەزلوڵاخانی زاهدی، ئەم هێزە دەبو لە بەرزاییەکانی قزل داغو میشوداغ بەرەو قەڵای چه هریق پێشڕەوی بکەن.
ب- ستونی شیمالغەرب، هەنگی پیادەی لەشکری ئازەربایجان، یەک سوارانی ئیکتیشاف، یەک ئاتەشبار، چل کوهستانیلە ژێر سەرکردایەتی سەرتیپ حسێن موقەدەم ، دەبو لەبەرزاییەکانی شکریازی بەرەو قەڵای چەهریق پێشڕەوی بکەن٠
ج-جەنگاوەرانی نانیزامی،لەژێر سەرپەرەشتی ئەفسەرانی ئەرمەنیدا، دەبو لە لێواری ڕوی سەروی کەناری گۆمی ورمێ بەرەو قەڵای چەهریق پێشڕەوی بکا٠
د-ستونی چریکلەبەندەری سەنگی کازمدا لەژێر سەرکردایەتی سەرهەنگ ئەبولحەسەن پورزەند دەبو لەگەڵ عەمەلیاتی هێزەکانی بەندەری شەرەفخانە پێکەوە هاوئاهەنگ بێ و لە یەک ڕۆژدا دەس پێ بکەن.
٢-فەتحی چەهریق
لە بەیانی ڕۆژی ٤ی موردادی ١٣٠١(بەرامبەر بە ١٠ی موحەڕەم واتا ڕۆژی عاشورای١٣٤١)بەفەرمانی سەرتیپ جیهانبانی عەمەلیات بە خێرایی دەستی پێ کرد، لەهەمولاکانەوە شەڕ بەگەرمی دەستی پێ کرد. لەبەرزاییەکانی قەزل داغ شەڕێکی سەخت لەنێوان ستونی هەنگەکانی گاردو هێزەکانی شەهید سمکۆدا ڕوی دا، هێزی کورد توانیبویان کەرتەکانی ئەو هێزە لە یەکتری داببڕن ودرزێکی گەورە بکەنە ڕیزەکانییەوە،جیهانبانی کە ستونی سوارەی وەکو هێزی ئیحتیات بۆ ڕوداوی کتوپڕ لەبەردەستی خۆیا گل دابووە،دەسبەجێ فەرمانی دا بەهێزی ئیحتیات ئەو کەلێنەی کوردەکان کردبویانە هێزەکانی گاردەوە پڕ بکەنەوە، تێکهەڵچون شەو ڕۆژێکی خایاند.
هێزەکانی کورد لەوە زیاتر بەرەنگارییان پێ نەکراو،بە تێکشکاوی کشانەوە سەلماسو چەهریقهێزەکانی ئیران نەیان هێشت هێزەکانی کورد ماوەی خۆڕیکخستنەوە خۆ کۆکردنەوەیان هەبێت، لەبەر ئەوەجیهانبانی فەرمانی دواکەوتنی هێزی کوردەکانیدا،لەپاش دو ڕۆژ بەرهەڵستی کوردەکان سەلماسیان بەرداوبەرەو چەهریق کشانەوە، سەرتیپ جیهانبانی بۆ ئەوەی ئەو سەرکەوتنەی بەدەستی هێنابو بیقۆزێتەوەونەهێڵێ هێزەکانی کورد فریای پشودانو خۆڕێکخستنەوە بکەون،فەرمانی بەهەموو هێزەکانی دا هەل لەدەست نەدەن و هەمویان هێرش بەرن بۆ سەر چەهریق، هێزەکانی ئیران لەپاش بڕینی ٨ فەرسەخ ڕێگەی سەختی شاخاوی توانییان قۆناغ لەدوای قۆناغ بەرهەڵستی پچڕ پچری شۆڕشگێڕانی کورد تێک بشکێنن و بگەنە داوێنی قەڵای چەهریق و گەمارۆی بدەن. لەڕۆژی ٢٠ی موردادی ١٣٠١دا قەڵای چەهریقیان گرت و هێزەکانی سمکۆ کشانەوە ناو خاکی تورکیا.