"an independent online kurdish website

رۆژی سێشەممە رێکەوتی ٢٥ی فیوریەی ٢٠١٣ی زایینی، لە رێورەسمێکی شایان دا، بەرپرسانی سەرەکی بەدواداچوونی پەروەندەی تیرۆری میکۆنۆس، لە دادگای فیدراڵی ئەمریکا، لە شاری نیویۆرک، لە لایەن یەکیەتیی پارێزەرانی ئامریکاوە رێزیان لێگیراو خەڵات و سوپاسنامەیان پێشکەش کرا.qaziekani_amrika3_-_Kopie

لەو رێورەسمەدا، باڵوێزی پێشووی ئەمریکا لە ئاڵمان، روئیای حەکاکیان نوسەری کتێبی “بکوژانی کۆشکی فیرۆزە” و کۆمەڵێک لە پارێزەرو قازییەکانی ئەمریکایی قسەیان کرد و هەوڵی قازییەکانی دادگای میکۆنۆسیان بۆ دادکۆکی لە دادپەروەری بەرز نرخاند.

پاشان قازییەکانی دادگای میکۆنۆس لەبارەی ئاستەنگەکانی دادگاوە قسەیان کردو خۆشحاڵی خۆیان لەوە دەربڕی کە بۆ سەرخستنی دادپەروەری تێکۆشاون و بەو بڕیارە مێژوویە بەریان بە ماشێنی تیرۆریزمی کۆماری ئیسلامی ئێران لە دەرەوەی وڵات گرتوە.

شیاوی باسە کە کۆمیتەکانی حیزبی دێموکرات لە ئەمریکاو کەنادا بە شێوەیەکی چالاکانە بەشداری ئەو کۆبوونەوەیە بوون و هاوکات شەریف بێهرووز نوێنەری حیزب لە ئەمریکاو کەنەدا لە میانەی کۆبوونەوەکەدا چاوی بە وەرێخەرانی بەرنامەکەو قازییەکانی دادگای  میکۆنۆس کەوت و وێرای سوپاسی حیزبی دێموکرات لەو هەنگاوە، سوپاسنامەی رێزدار مستەفا هیجری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی پێشکەش کردن کە بەو بۆنەوە بۆیان ناردرابوو…

دادگای پێڕاگەیشتن بە پەروەندەی تیرۆری دوکتۆر سادق شەرەفکەندی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و هاورێکانی لە ساڵی ١٣٧٢ی هەتاوی بەڕێوەچوو، چوار ساڵ دواتر لە سالی ١٣٧٦ی هەتاوی، حوکمی مەحکوومیەتی ٥ تاوانباری ئەو کارەساتە “کازم دارابی” تەبەعەی ئێرانی و چوار تەبەعە لوبنانی پەسند کرا و خامنەیی رێبەری رێژیمی ئیسلامی ئێران، رەفسەنجانی، عەلی ئەکبەر ولایەتی وەزیری کار وباری دەرەوەی ئەو کاتی رێژیم هەموو بەرپرسانی رێژیمی ئێران بە دەست تێدا بوونیان لە تیرۆری میکۆنۆس ئاشکرا بوو و لەلایەن ئەو دادگایەوە پژڕاست کرایەوە.

شیاوی باسە، کە ئەمە یەکەمین جارە یەکیەتیی پارێزەرانی ئەمریکا خەڵاتێکی لەو چەشنە پێشکەش دەکات.

 

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ـ ئەمریکا

qaziekani_amrika2qaziekani_amrika3qaziekani_amrika4qaziekani_amrika5qaziekani_amrika6qaziekani_amrika7052qaziekani_amrika1qaziekani_amrika8

qaziekani_amrika


نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی