کاناڵی تەلەفزیۆنی تیشک تیڤی بە ئامادەکاری بەرێز ” کەیوان فەتحی ” و بە مەبەستی تیشک خستنە سەر رەهەندە جیاجیاکانی کۆماری کوردستان ، وتووێژێکی لەگەڵ مامۆستا عێرفان مستەفا پێکهێناوە .
مامۆستا عیرفان کە دوکتورای لە بواری فەلسەفەدا هەیە ، لە چەند بەشێکدا باس لە رەهەندەکانی کۆماری کوردستان دەکات کە تا ئێستا سێ بەش لە ژێر ناوەکانی ” کۆماری کوردستان لە نێوان کورد بوون و ناسیۆنالیزمدا” ، ”ئازادی وەک ئامانجی کۆماری کوردستان” و ”دەرکەوتە ئەخلاقییەکانی رۆحی نەتەوەیی کورد لە کۆماری کوردستاندا ” لە تەلەفزیۆنی تیشک تیڤی دا بڵاو کراونەوە و بریاریشە بەشەکانیتری ئەو وتووێژە لە رۆژانی داهاتوودا بڵاو ببنەوە.
سایتی پیشمەرگەکان بە مەبەستی پاراستنی ئەو وتوێژانە و هەروەها مانەوەیان وەک سەرچاوەیەکی بەهێزی مێژووی بۆ کەڵک وەرگرتنی نەوەکانی داهاتووی گەلی کوردیش ، سەرجەم ویدۆکان لێرەدا بڵاو دەکاتەوە .