Hoppa till innehåll
Hem » تێکۆشەر " چەنگیز سیگارچی" شێوازی ئەشکەنجەدانی بندکراوانی سیاسی لە گرتووخانەکانی کۆماری ئیسلامی دا دەگێڕێتەوە +ویدۆ

تێکۆشەر " چەنگیز سیگارچی" شێوازی ئەشکەنجەدانی بندکراوانی سیاسی لە گرتووخانەکانی کۆماری ئیسلامی دا دەگێڕێتەوە +ویدۆ

تێکۆشەر ” عەبدوڵا سیگارچی ( چەنگیز)” کادری دیاری بواری ڕاگەیاندن و پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران  لە ساڵی ١٣٧٣ی هەتاوی لە سنووری پێنجوێن و لە شوێنێک بە ناوی ” هەڵاڵاوا ” لە لایەن چەند بەکرێ گیڕاوێکی ناسراوی ئەو ناوچەیە قولبەست دەکرێ و دواتر رەوانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەریوانی رۆژهەڵاتی کوردستانیان کرد .sigar_chi

کاک چەنگیز سیگارچی  پتر لە دوومانگ لە ژوورە تاکەکەسییەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان دەمێنێتەوە و پاشان بۆ شاری سنە و لەوێشەوە رەوانەی مەهابادی دەکەنەوە و لەهەر سێک لەو شارانەش تووشی ئازار و ئەشکەنجەیەکی زۆری نامرۆڤانەی دەزگا ئەمنیەتییەکان و ئیتلاعات و بەناو لێکۆڵەرانی کۆماری ئیسلامی دەبێتەوە  .

کاک چەنگیز لە وتووێژێکدا بۆ کاناڵی تەلەفزیۆنی تیشک تیڤی  ، باس لە شێوازەکانی ئەشکەنجەدانی زیندانیانی سیاسی  لەو نێو بەندیخانەکانی کۆماری ئیسلامی و بەتایبەت لە شارەکانی کوردستان و لەو شوێنانەی کە بەرێزیان دەستبەسەر کرابوو ،دەکات .

 

فیلم