لە بەر ئەو هۆیانە کە لە بەشی سێزدە باسم کرد، لە یەک گەیشتنی کورد و ئێران لە توانا دانەبوو چونکە نەئەگەیشتنەیەکتری٠بۆچون و باری سەرنج و تێگەیشتنیان بۆ مافی نەتەوەیی ئەوەندە جیاواز و لەیەک دور بوو، بەهیچ جۆرێک زمانی دانوسەندنی دوڵەتی ئیران لەگەڵ سمکۆ بەزۆری گوللە و دیوانی گفتوگۆیان بەزۆری مەیدانەکانی شەڕ بوو.
ئەو چەندجارەی ئیران لەئەنجامی لاوازی و گیروگرفتی ناوخۆی دا پێوەندی لەگەڵ سمکۆ کردوەهەموی بەنیازی خاوکردنەوەی سمکۆ ودانانی ڕێوشوێنی لە ناوبردنی بووە.
ئەو چەندجارەش سمکۆ لەئەنجامی ناچاری و نائومێدی و تێکشکان دا پێوەندی لەگەڵ کردون، هەموی بەنیازی خۆگرتنەوە و جێگیر کەردنەوەی خۆی بووە سمکۆ چەندین جار کەوتە گفتوگۆ لەگەڵ کاربەدەستانی دەوڵەت. گفتوگۆکانی لەگەڵ عەینولدەولە بەئەنجام نەگەیشت. چونکەلەسەر ئاستی سیاسی هیچ دەسکەوتێکی بۆکورد یابۆخۆی تێدانەبو. لەسەرئاستی شەخسییش ئەیان ویست هەموشتێکی لێ بسێنن بێ ئەوەی هیچی بدەنێ. گفتوگۆکانی لەگەڵ ڕەزاخان ١٣٤٣ی کۆچی ئەویش هەربەئەنجام نەگەیشت. چۆنکەڕەزاخان نەک هەر هیچ ڕەنگێکی سیاسی نەدا بەدیتنەکە،بەڵکو دڵنیایی و تەئمینی شەخسیشی لەلای سمکۆ دروست نەکرد،لەکاتێکالەودیتنەدا سمکۆ ئەیتوانی ڕەزاخان لەناو ببا. دوایین گفتوگۆی سالی١٩٣٠لەگەڵ کاربەدەستانی ئیرانی کێشی کردەناوداوی مەرگەوە،بەکوشتنی خۆی و دوایی هاتنی بزوتنەوەکەی تەواوبو.
٦/٢تورکیای کەمالی)تورکیا بەشکاوی لەجەنگی جیهانی یەکەم دەرهاتبو٠هێزەکانی هاوپەیمانەکان چوبونەناوئەستەنبوڵی پایتەختی عوسمانی تێکشکاوەو٠ئەوان دەستیان بەسەر کاروبارەکاندا گرتبو. ئەگەرچی سوڵتان مابو،بەڵام پایەیەکی ڕوکەشبو،دەسەڵاتێکی ڕاستەقینەی نەبو. دەستی بەسەر هیچ شوێنێکی تورکیادا نەئەڕۆشت، گەورەپیاوەکانیکوردلەئەستەنبوڵ بەهیوای بەڵێنی هاوپەیمانەکان کەوت بونەچالاکی سیاسی و ڕۆشنبیری،لەخەڵکی کورددستان دابڕابون. مستەفاکەمال لەئەرزڕومەوە کەوتە ڕێکخستنەوەی ئۆردوی تورکودەرکردنی هێزەکانی بێگانەوتێکشکاندنی بزوتنەوەی کوردو دانانی بناغەی تورکیای نوێ.
بۆچونی مستەفاکەمال بەرامبەر کوردو بزوتنەوەی نەتەوەیی کوردهەرگیز هیچ لێڵییەکی تێدانەبو. لەو ڕۆژەوە لەئەرزڕۆم کەوت بوە کارکردن، یەکێ لەبەندەکانی کارنامەی سیاسی بەگژاچونی جوڵانەوەی کوردو ڕێ گرتن بولەهەموچالاکییەکی سیاسی و فەرهەنگی کوردی و،هەوڵ دان بو بۆ پەک خستن و شکاندنی هەوڵی ڕزگاری خوازی کورد. مستەفاکەمال هەرلەسەرەتاوە لق و بارەگاکانی هەمو ڕێکخراوەسیاسیەکانی کوردستانی قەدەغەکرد،فەرمانی گرتنی دەرکرد بۆ جەلادەت و کامەران بەدرخان و ئەحمەد فائق کەلەگەڵ میجەر نوئیل چوبون بۆ مەلاتیە بۆ پەیوەندی کردن لەگەڵ گەورەپیاوانی کورد دەربارەی خواستە نەتەوەییەکانی. ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی سمکۆ هاوسنوری ناوچەکانی جموجۆڵی کەمال بو،بەڵکو پشتی جەبهەی هێزەکانی بو.
بێگومان سمکۆ لەچالاکی سیاسی ودیپلۆماسی و ڕۆشنبیری ڕێکخراوە کوردییەکانی ئەستەموڵ بێ ئاگانەبو، چونکە هیچ نەبێ بەهۆی سەیدتەهاوە کەهەم ژنبرای و،هەم یەکێ لەهاوکارە نزیکەکانی بو،ئەبێ ئاگادار بوبێ٠هەروەهائەبێ لەهەڵوێستی مستەفا کەمال و جوڵانەوەکەشی بەرامبەر ئامانجە نەتەوەییەکانی کوردلە تورکیا کەم یازۆر ئاگادار بوبێ. سمکۆباوەڕێکی قوڵی بەوەهەبوئیران زۆر لاوازو بێ توانایەو تەقەلاکانی کوردلەوێداکۆبکرێنەوەبۆ بەدەسهێنانی دەسەڵات و دامەزراندنی ناوەندێکی سەربەخۆی کوردی. بۆدامەزراندنی ئەوەش پێویستی بەچەکوتەقەمەنی ئەبێ، کەئەبێ لە شوێنێکەوە دابین بکرێ.
سمکۆ ئینگلیزی تاقی کرد بوەوە ئامادەنەبون چەکوپارەی پارەی بدەنێ. سۆڤێت لەبارێکی وەهادانەبو بتوانێ یارمەتی کورد بدا. ناوچەکەش جگەلە حکومەتی تورکیای کەمالی دەوڵەتی تری تێدانەبو. بەتایبەتی ناوچەکانی سمکۆڕاستەوخۆ نوسابون بەناوچەکانی دەسەڵاتی مستەفاکەمالەوە، هەر لەم ڕۆانگەیەوە هەڵوێستی خۆی لە کوردستانی تورکیا و عێراق دیاری کردەوە